پیتی
(و) شاپیتی زمانی کو‌ردی.

تاریق حوسێن هه‌مه‌وه‌ندی
پیتی ( و ) یه‌کێک له‌و پیتانه‌یه‌که‌گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌له‌زمانی
کو‌ردی دا. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زمانێکی یه‌کگرتووی کو‌ردی پێک بهێنین،
پێویسته‌بگه‌ڕێینه‌وه‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و ووشانه‌ی که‌ئه‌مڕۆ به‌کاریان
ده‌هێنین. بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م ووشانه‌یش ، پیتی( و ) ڕۆڵێکی یه‌کجار
گرنگ و کاریگه‌ر ده‌بینێت. چونکه‌چه‌نده‌ها پیتی کو‌ردی به‌پێی کات یان
شوێن ؛ به‌یه‌ک قۆناغ یان چه‌ند قۆناغێک ، گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌و
بوون به‌پیتی ( و ) ، ئه‌م پیتانه‌ش نزیکه‌ی ٣/١ ی سه‌رجه‌م پیته‌کوردییه‌کانیان
پێک هێناوه، وواته‌به‌له‌ده‌ست دانی ( و ) ێک ، سێ یه‌کی بناغه‌ی ئه‌و
ووشانه‌ی که‌پیته‌کانیان بووه‌به( و ) له‌ده‌ست ئه‌ده‌ین. ئه‌مه‌ش به‌مانای
ڕماندنی بناغه‌ی زمانی کو‌ردی. من لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌کی کورت و ساده‌چه‌ند
پیتێک ده‌خه‌مه‌ڕوو که‌گۆڕاوون بۆ پیتی ( و ):
١- پیتی
( أ ): أرومیه= وورمێ ،
ألاغ= ووڵاغ ،
أستاد= وه‌ستا. هه‌روه‌ها له‌زاراوه‌ی
لوڕی دا: لانه= لونه، نام= نوم ، بان= بون ، لوڕستان=لوڕسوون .
٢- پیتی ( ب ) : تاب=
تاو ، شبنم= شه‌ونم ، باز= واز . هه‌روه‌ها له‌زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی دا ،
به‌هار= وه‌هار ، باران= واران ، عه‌ره‌ب=عه‌ره‌و، غه‌ریب= غه‌ریو .
٣- پیتی ( خ ) : خورد=
وورد ، خرس= وورچ ، ڕوخ = ڕوو .
٤- پیتی ( د ) : ڕودبار=
ڕووبار ، نه‌وسود= نه‌وسوو ، خودا= خووا .
٥- پیتی ( هاء): هوشیار=
ووشیار ، هوروژان= ووروژان، شوه= شوو .
٦- پیتی ( ک ) : که‌وک =
که‌وو ، خڕنوک= خڕنوو .
٧- پیتی ( گ ) : ئاگر=
ئاور ، گوتن= ووتن ، گوم= وون ،دوگانه= دووانه، هه‌روه‌ها له‌شێوه‌زمانی
سنه‌یی دا: بوگه= بووه، ماگه= ماوه، براگه= براوه.
٨- پیتی ( م ) : دام=
دا‌و ، چه‌م = چه‌و ، ده‌م = ده‌و .
٩- پیتی ( ف) : به‌فر =
به‌ور ، چه‌فت= چه‌وت ، پێخه‌ف= پێخه‌و.
١٠- پیتی(ش): روشن =
ڕوون .
له‌هه‌ندێک ووشه‌دا ئه‌م (و) انه‌ده‌که‌ونه‌پێش یان پاشی (و) ه ئه‌سڵی
یه‌که‌و ( وو ) پێک ده‌هێنن، وه‌کو له‌هه‌ندێک له‌و ووشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ده‌رکه‌وتوون،
وه هه‌ندێک جاریش پیتی ( ۆ ) دروست ده‌که‌ن، وه‌ک: دروغ = درۆ ، دوغ =
دۆ ،فرود= فرۆ ، رود= ڕۆ ، مهر= مۆر . هه‌روه‌ها چونکه‌له‌زمانی کو‌ردی
دا نیشانه‌ی بۆر( چمە ) نییه، (و)ی کورت هه‌ر وه‌ک (و) ی درێژ ده‌نووسین
، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و پیته‌ی که‌ده‌گۆڕێت بۆ( و ) ، هه‌ردوکیان پێکه‌وه(
وو ) مان بۆ دروست ده‌که‌ن ، وه‌ک له‌ووشه‌ی (رخ=ڕوخ ) ده‌رده‌که‌وێت،
وه‌پیتی (خ)یش ده‌گۆڕێت بۆ (و) به‌م پێ یه‌ووشه‌ی( ڕوخ) ده‌بێت به(
ڕوو) .
که‌واته بوونی دوو (واو) له‌زمانی کو‌ردی دا به‌بێ هۆ نی یه‌و زۆر
پێویست و گرنگ و یارمه‌تی ده‌ریشه‌بۆ دروست کردنی ڕێزمانێکی یه‌کگرتووی
کو‌ردی.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه؛ چه‌ند که‌سێکی به‌ناو زمانه‌وان یان شاره‌زا
له‌بواری زمانی کو‌ردی دا، گه‌ڕیان له‌پیتی (و) ئاڵاندووه‌و ده‌یانه‌وێت
له‌ناوی به‌رن. یه‌کێک له‌م به‌ڕێزانه‌به‌ناوی ( ح . س . سۆران ) له‌سایته
به‌ڕێزه‌کانی ستانده‌رد، کوردستان پۆست،
ئه‌مڕۆ و ڕۆژهه‌ڵات ؛ بابه‌تێکی
نووسیوه به‌ناوی چه‌ند ملیۆن پیتی { و } ی
ناپێویست. ده‌فه‌رموێت: نووسینی (وو) له‌بری (و) بریتی یه‌له‌به‌فیڕۆدانی
کا ت و ووزه . من لێره‌دا پێی ده‌ڵێم به‌ڕێز: بابه‌ته‌که‌تان خۆی له‌خۆی
دا به‌فیڕۆ دانی کات و ووزه‌یه، چونکه‌هیچ سودێک به‌زمانی کو‌ردی ناگه‌یه‌نێت
زه‌ره‌ر نه‌بێت . به‌ڕێز؛ له‌وه‌ده‌چێت جه‌نابتان شاره‌زا نه‌بن له‌زمانی
کو‌ردی دا! چونکه‌تا ئێستاش نازانن له‌چ شوێنێک (وو)داده‌نرێت وله‌چ
شوێنێک دانانرێت . باسی ووشه‌ی ( کووا) ده‌که‌یت ، من لێره‌دا هه‌ر ئه‌م
ووشه‌یه‌ی خۆتت لێ ده‌که‌م به‌پرسیارو ده‌ڵێم : کوا ووشه‌ی (کوا) به(کووا)
ده‌نووسرێت؟! وادیاره‌به‌ڕێزتان سه‌رتان لێ شێواوه! ووشه‌ی (کوا) ته‌نها
یه‌ک (و) ی تێدایه،نازانم به‌ڕێزتان ئه‌م(و)ه‌ی دیکه‌تان له‌کوێوه‌هێنا؟!
لێره‌دا من ووشه‌یه‌کت بۆ ڕوون ده‌که‌مه‌وه‌که‌له‌ووشه‌ی (کوا)وه‌نزیکه،
ئه‌ویش بریتی یه‌له‌ووشه‌ی (کووام) ، ئه‌م ووشه‌یه‌له‌بنه‌ڕه‌ت دا (کدام)ه‌و
(و) یکی کورت له‌سه‌ر پیتی (ک) ده‌یکات به(کودام) هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی
پیتی (د) یش ده‌بێت به(و) ووشه‌که‌ده‌بێت به(کووام). هه‌روه‌ها به‌ڕێزتان
له‌سایتی ڕۆژهه‌ڵات باسێکتان نووسیوه‌به‌ناوی{زمان} که‌بابه‌تێکی گه‌لێک
بێ پێزه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یه‌ها هه‌ڵه‌ی زانستی و مێژوویی و
زمانه‌وانی تێدایه؛ هه‌مان هه‌ڵه‌تان دوباره‌کردۆته‌وه‌و ووشه‌ی (دوێنێ)
تان به(دووێنێ) نووسیوه!!
هه‌ر له‌هه‌مان بابه‌تدا ده‌ڵێن: به‌پێی ئه‌م بۆ چوونه‌تازه‌یه بوونی
(وو) له‌سه‌ره‌تای ووشه‌دا هه‌ڵه‌یه‌و نابێت بنووسرێت ، به‌ڕێز: پێمان
ناڵێیت مه‌به‌ستت له‌م بۆچوونه‌تازه‌یه‌چییه؟! یان لێمان بوویت به‌مه‌لا
و به‌ئاره‌زوی خۆت فتوا ئه‌ده‌یت! وه‌یا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێت
که نابێت‌دوو پیتی بزوێن له سه‌ره‌تای ووشه‌دا بێت ، ئه‌وا جارێکی تر
بۆت ڕوون ده‌که‌مه‌وه،ئه‌و دوو پیته‌یه‌کێکیان نه‌بزوێنه‌هه‌ر وه‌ک له‌ووشه‌ی(
هوشیار= ووشیار) یان( خوشه=ووشه) دا ده‌ر ده‌که‌وێت. جا بۆ ئه‌وه‌ی
زیاتر سه‌ر له‌خۆتان و نووسه‌ران و خوێنه‌رانی به‌ڕێزیش نه‌شێوێنن؛ واز
له‌پیتی (و) بهێنن.
ئه‌مڕۆ له‌کوردستان دا تیرۆری که‌س و که‌سایه‌تی و ووشه‌شتێکی زۆر
ئاسایی یه، که‌چی جه‌نابتان ده‌تانه‌وێت شتێکی نوێ بهێننه ناو فه‌رهه‌نگی
نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌که‌ئه‌ویش بریتییه‌له‌تیرۆری (پیت) !! ئێمه‌نه‌ک
پێویستمان به‌لابردنی پیت نییه؛ به‌ڵکو پێویستمان به‌زیاد کردنی پیته،
چونکه‌له‌زاراوه‌کانی لوڕی و که‌ڵهوڕی و هه‌ورامی و شێوه‌زمانی سلێمانی
دا ؛ چه‌نده‌ها فۆنه‌تیک هه‌ن ڕێنووسیان نییه. ئه‌مه‌یش خاڵێکی لاوازی
زمانی کو‌ردی یه. که‌چی جه‌نابتان به‌پێچه‌وانه‌وه‌لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و
واده‌زانن لابردنی پیت مانای پێشکه‌وتنی زمانه .
به‌ڕێزتان له‌به‌شێکی تری بابه‌ته‌که‌تان دا ده‌فه‌رموون: گه‌لانی تری
جیهان به‌تایبه‌تی ڕووس و ئینگلیز کاتێک زانیویانه‌که‌پیتی دوباره‌وه‌بوو
ناپێویسته؛ له‌زمانه‌که‌یاندا ده‌ریان کردووه.. من ده‌ڵێم به‌ڕێز له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هیچ شاره‌زایییه‌کم له‌ڕووسی دا نییه؛ناتوانم هیچ له‌سه‌ری
بدوێم،به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی له‌ئینگلیزی دا پیتی دووانه هه‌یه‌له‌هیچ
زمانێکی تردا نییه. بۆ نموونه:
DOOR،TOMORROW،BOOK،IMMIGRANT،
MISSISSIPPI، SCHOOL،MERRY، BEER،CALL
... هتد. نازانم جه‌نابتان ئه‌م زانیارییانه‌تان له‌کوێوه هێناوه؟!
به‌ڕێز : ئایا ده‌زانن{ زمان و مێژوو} دوو کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی ی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کن؟ له‌باره‌ی به‌هه‌ڵه‌نووسین له‌بواری زمان و
مێژوو، زیانێکی گه‌وره‌به‌نه‌ته‌وه‌که‌تان ده‌گه‌یه‌نن؟!
له‌کۆتاییدا هیوای کامیاری و سه‌رفرازی بۆ ئێوه‌و خوێنه‌رانی به‌ڕێز
ده‌خوازم.
٢٥ /١٢/ ٢٠٠٨
ئه‌مه‌ریکا - نیوجه‌رسی
naziar@verizon.net
|