په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٤\٢٠٢٤

    پیاسە تەسکە .

ئیلهام مورادی

لەگەڵ یادت قامکەکانم لە لاپەڕەی
رۆژمێرەکەم بەجێما
وانەکانی دڵداریی لێم ونبوون
لە قاپگرتووە چاوەکانم
وێنەی (پرۆفایل)کەت
بۆیە لە هەر چاو ترووکانێکدا
دووپاتدەبی لە (شاشە)ی مێشکمدا
سەرگەردانە بە هەناسەکانتەوە
لێوم
وێرانە ماڵە
ئەندێشەم
لە شوێنکی ئەم چیڕۆکەدا
شەو بڕیاری لەسەر
قەدەغەیە
پیاسە تەسکە
شەقام لەخۆبایی.


سنە
ماڵپه‌ڕی ئیلهام مورادی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک