په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٩\٢٠١١

''پیاوێکی بێجامە شین''ی جەلال بەرزنجی چاپ کرا.

 

سمکۆ


دوای چاوەروانیێکی زۆر چاپی ئینگلیزی کتابی "پیاوێکی بێجامە شین"رۆژی 9 -9 2011 لە لایەن زانکۆی ئەلبێترتا لەکەنەدا کەشەشەمین زانکۆیە لەگێتی،چاپکرا.ئەوکتابە جگە لەوەی لە لایەن زانانکۆی ئەلبێرتاو کتێب فرۆشەکانی ناوکەنەداوناوەندی (کتاب بۆ هەمووکەسێک) کەتەنیا کتابە دانسەقەو پرٍِفرۆشەکان بڵاودەکاتەوە، بڵاودەکرێتەوە.لەهەمان کات لە دەرەوی کەنەدایش زانکۆی مەشیگان ٍلە ئەمریکاو دەزگای پەخش وبڵاوکۆدنەوەی کتێب لەبەریتانیابڵاوی دەکەنەوە.


جەلال بەرزنجی ساڵی 2007 کە نووسەرانی نێونەتەوەی لە کەنەدا تایتلی" نووسەری یەکەمی تاراوگە"ی پێی دا،توانی بەستایلێکی سەرنج راکێش و هەستیارنە یادەوەری تاڵی ژیانی شەو رۆژی سەر (سی وپێنج) سانتی مەتری زیندانی بەعس لەساڵی 1986 بکاتە ئەوکتابە. پرۆفیسۆری ئەدەب لە زانکۆی پەنسەلڤانیە لەئەمریکا دکتۆر سەباح سالح کردویەتیە ئینگلیزی و لە پێناسەی تێروتەسەلەکەی.بەکتابێکی جوان سەرکەوتووی دادەنێ.


نووسەرو رومانووسی جیهانی و سەرۆکی نووسەرانی نیونەتەوەی (جۆن رۆلسن سو) پێشەکی بۆ نووسیوە. زۆرسەرسامە بە کتابەکەولە یەکێک لە رستەکانی دەڵی"من ژیانی جەلال نەژیاوم،بەڵام رایکێشامە ناوژیانی خۆی، خوێنەرلەگەڵ نووسینەکەی جەلال دەبێتە یەک،بەدرێژای رێگا لەگەڵ خۆی دەمانهێنتە ئیدمنتۆن .ئەو مەعریفەی لە رێگەی هەستەوە پێمیدا، بەجۆرێک، بووە بەشێکە لە خەیاڵم..وەک من تێی بگەم ئەوکارە داهێنانێکی جوامێرانەیە(گًًَینەرس کرێتڤ ئاکت"لەرستەیێکی تردادەڵێ"ئەوکتابە شەهادەیێکی (تەستەمۆنی) زیندووی رووی راستەقینەی کوردە. لە هەمان کاتیش ژیانی نووسەرە."پیاوێکی بێجامە شین" پێشوازیەکی بەرچاوی لەلایەن خوێنەرانی لەباکووری ئەمریکا لێ دەکرێت، سەدان کەس پێش ئەوەی کتابەکە بکەوتەبازارلە رێگەی(ئەمازۆن دات کەم) وهەردوو کتێب فرۆشی زەبەلاحی (چاپتەر) ئیندیگۆ) و کتێبخانە کانی تر پێش وەخت(پری-ئۆردەر) داوایان کردوە.شایانی باسە،ئەوکتابە لەڤیستڤاڵی نیونەتەوەی ئەدەبی(نەن فەکشن)(لێت فیست) لە ئیدمنتۆن لە 17 ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لەسەعات 12 نیوەرۆلە لە سەر سەکۆی (س.ب.س) رادیۆو تەلەفزیۆنی کەنەی و سەعات 7 ئێوارەی هەمان رۆژ لە هۆڵی شانۆی کتێبخانەی گشتی ئیدمنتۆن ئاهەنگی بڵاوبوونەوەی کتابەکە سازدەکرێت.بلیتی چوونەژوورەوە بە10 دۆلارە، پارەی بلیتەکانیش دەبەخشرێتە نوسەرانی نیونەتەوەی. پیاوێکی بیجامە شین تاکەکتابە لەوفیستڤاڵە دوو کۆڕی بۆ بگیرێ..لەو ئاهەنگەدا،نووسەری پیاوێکی بێجامە شین جەلال بەرزنجی (ئیدتەر)ی کتابەکە پیتەرماگملندی و وەرگێری کتابەکە پرۆفیسۆر سەباح سالح قسە لە سەر پرۆسەی وەرگێرانی کتابەکە دەکەن .دوایش جەلال بەرزنجی کتابەکەی بۆ خوێنەرانی ئیمزا دەکات.


بێحامە شینی جەلال یەکێکە لەو کتابانەی زانکۆی ئەلبًًَیرتا بەهاوکاری دەزگای بڵاو کردنەوەی کتاب لە بەریتانیا دەیباتەپێشنگای ساڵانەی نیونەتەوەی کتێب لە فرانکفرت.پێشنگاکەئەمساڵیش لە مانگی 10 لە ئەلمانیا سازدەکرێت.لەپێشنگای فرانکفۆرت ،سەدان دەزگای پەخش وبڵاوکردنەو جیهانی کتێب فرۆش،نووسەر و بەرهەم هێنەری سینەمای بەشداردەبن.لە پێشنگای ساڵی 2010 100 وڵات بەشداریان کرد.300هەزار کەس و 10هەزار رۆژنامەنووس سەردانی پێشنگاکەیان کرد.
 

که‌نه‌دا

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک