٦\١\٢٠١٣
پیاوێک له مندا سه‌ما ده‌کا.

حەیات
مەجید
پیاوێک له مندا
سه‌ما ده‌کا،
په‌نجه‌کانی ده‌ئاڵێنێ،
له په‌نجه‌مه‌وه،
به خۆی و سێبه‌ره‌که‌یه‌وه،
هه‌ڵده‌زەنی به به‌رۆکمدا،
تا کوشتنی ته‌نیایی خۆی
به منێک ده‌سپێرێت، شه‌رمنتر
له تکه تکی تواندنه‌وه‌ی چلووره‌ی
گوێسه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێ له ته‌نیاییم،
پیاوێک له ره‌به‌نیی
خۆیه‌وه،
هه‌نگاو به‌سه‌ر
جه‌نجاڵییەکانی مندا ده‌نێ،
تاڵێ له په‌رچه‌مه‌که‌م لێده‌کاته‌وه،
ده‌یکات به ژێی که‌مانه‌که‌یه‌وه،
ژیان ده‌ژه‌نێ،
پیاوێک به بێ سه‌دا
هه‌ناسه‌کانم له‌ناو،
سه‌مایه‌کی سامبا ده‌گه‌وزێنێ،
وه‌ک کۆتربازێکی شاره‌زا،
له ته‌نیشت مناره‌ی بێدارییمدا،
ده‌سته‌کانی لێک ئه‌خشێنێ
چه‌پڵه‌یه‌ک لێده‌دا،
ئاوازێکی جاویدانیی دروست ده‌کات
تا منی ته‌ره له قه‌فه‌زی زێڕین،
بباته‌وه بۆ قه‌فه‌زه سه‌رابییەکه‌ی خۆی،
بۆ هه‌تایه ئه‌م باڵداره سرکه،
له‌سه‌ر شانی بنیشێته‌وه و،
ده‌سته‌مۆی کا،
ئه‌و پیاوێکه سه‌ما ده‌کا،
کاتێ شنه‌ی با شوێن ترپه‌ی
هه‌نگاوه‌کانی ده‌که‌وێت،
نزیکتر ده‌بێته‌وه له
باخه بخورده‌کانی پرچم،
مه‌ستانه‌تر لێوڕێژم ده‌کا
له خۆی،
منیش شل.. شل،
مه‌یلمه وه‌ک پاسارییە‌ک، له‌سه‌ر
گشت لق و پۆپەکی،
به جریوه.. جریو،
پڕی بکه‌م له جریوه،
له جریوه‌ی ژنێک،
ته‌مه‌نێکه له ته‌مه‌نای،
گۆرانیه‌که له‌سه‌ر حه‌ساری
به‌ژنی پیاوێ،
ئاوه‌دانیی، بدا به خۆی،
ئه‌و پیاوێکه،
مه‌ستتر لە سایه‌قه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا،
ده‌م نا ده‌مێک له‌ناو مندا غه‌رق ده‌بێت و،
قومێک ده‌دات له‌و شه‌رابه‌ی له‌ناو
هه‌ناره‌کانی ژنێتیمدا گه‌یوه،
له مەستییدا،
خومار..... خومار،
ده‌بێت له باوه‌شم و به بێ ئۆقره،
ژنێتیم پڕ ده‌کا له حه‌یران،
فوو له مۆمه‌کان ده‌کا و،
له‌به‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌ی نوری مندا،
سه‌ما ده‌کا،
شێتانه‌تر سه‌ما ده‌کا،
چنگی گیر دەکا له یاقووته‌کانی
ئه‌ندێشه‌م،
ده‌نک ده‌نک ده‌مهۆنێته‌وه،
ده‌مکاته ته‌سبیحێک بۆ ده‌ستی،
تا له‌سه‌ر کۆڵانی ئینتیزاری،
چۆک دانه‌دا،
چ سه‌مایه‌که ئه‌م سه‌مایه،
جه‌سته‌م شه‌لالی نەغمەیەکی پیرۆزی ده‌کا،
ده‌مکا به موریدی پیاوێک،
که زه‌مه‌نێکه ده‌مهێنێ و ده‌مبا،
له شه‌قامه چۆڵه‌کانی خۆیدا،
ئه‌ی.. ئیلاهی،
ئه‌م پیاوه چه‌ند بێباکانه ده‌مڕێسێ،
وه‌ک خوروویه‌کی سپی سپی،
هه‌ڵمده‌پێچێ له ته‌شی تامه‌زرۆی خۆیه‌وه،
ده‌مڕێسێ چۆن بیه‌وێت وا ده‌مڕێسێ،
ده‌مکا به ملپێچێکی سپی و،
ده‌مئاڵێنێ له ملیه‌وه،
منی ملپێچ له زینه‌تی گه‌ردنی ئه‌ودا
له هه‌ڵمژینی ماندوو نابم... ماندوو
نابم
سوور سوور ده‌بم،
هه‌تا ره‌نگی لێوم پێویستی به سووراو
نابێ،
ئه‌و پیاوێکه سه‌ما له‌سه‌ر سه‌هۆڵی سینه‌م ده‌کا
په‌ڕه په‌ڕه‌م موتوربه‌ی ماچ ده‌کا،
له له‌زه‌تی باوه‌شی ئه‌و
وه‌کو عوودیک، ئامێزی داگیر ده‌که‌م
پڕی ده‌که‌م، له سۆناتای گه‌رم
گه‌رمتر له ره‌نگی قاوه‌ی چاوه‌کانی
هیچ قاوه‌گرێک نه‌یتوانیوه بیخوێنێته‌وه،
ئه‌و هێشتا هه‌ر سه‌ما ده‌کا
ئیبلیسانه مه‌چه‌کم ده‌گرێ
ده‌مباته ژێر نه‌رمه بارانه‌که
به شه‌سته بارانی ماچ،
هه‌موو گیانم ده‌شواته‌وه
کاتێ چاوه‌کانی هه‌ڵده‌هێنێ،
له تاریکیی نیگاکانی، هه‌زاران باڵنده،
به‌ره‌و هێلانه، هه‌ڵده‌فڕێنێ،
منیش وه‌ک شه‌مشه‌مه‌کوێره‌یه‌ک،
خۆم له رەشیی چاوه‌کانی، هه‌ڵده‌کێشم
باڵه‌کانم له‌یه‌ک ده‌ده‌م، جوانی هه‌موو دونیا
له چاوه‌کانی ته‌ی ده‌که‌م،
ئه‌و به‌رده‌وام، سه‌ما ده‌کا،
له نه‌سیمی سه‌مایه‌کدا،
به په‌نجه‌کانی زوڵفم شه‌ن و که‌و ده‌کا،
به برژانگی، باوه‌شێنی نمه عاره‌قی روخسارم
ده‌کا،
مه‌چه‌کی له که‌مه‌رم گیر ده‌کا و
نزیکترم ده‌کاته‌وه له به‌هه‌شته‌کانی خۆی،
به ده‌م سه‌ماوه،
خۆی ده‌ئاڵێنێ، له فه‌قیانه‌ی
کراسه کوردیه‌که‌مه‌وه،
به ده‌نگه پڕ ئاوازه‌که‌ی ده‌ڵێ
گه‌ره‌کمه نه‌ڕۆمه‌وه،
با ببم به گوڵێک له‌ناو که‌وا مۆره‌که‌تدا
با ببم به گواره بۆ گوێکانت،
با ببم به موروویه‌ک،
له ناو گه‌ردانه‌که‌ت،
ببم به ئه‌ڵقه‌یه‌ک، له‌ناو سه‌مای په‌نجه‌کانت
با ئیتر نه‌ڕۆمه‌وه، هه‌موو
رۆژیک
ئه‌م سه‌ماییه دووباره
بکەینەوە.
ماڵپەڕی حەیات مەجید
|