٢٩\٧\٢٠١٣
پیاوێک نامۆ به‌م
سه‌ده‌یه، یاخى له خه‌ونى بچووکى ئه‌م هه‌ساره‌یه!!
-
بۆ ساڵیادى مه‌رگى له‌ناکاوى مامۆستا کامه‌ران،
که هه‌میشه بیرکردنه‌وه‌کانم
جوانتر ده‌که‌ن، که هه‌میشه له بیرمدایه!!!
-
گۆران ڕه‌ئوف
-
به‌شى یه‌که‌م -
سلاو ئوستاد! سلاو هاوڕێ،
سلاوێک که وه‌ک جاران گوێت لێبى و به خه‌نده‌یه‌که‌وه وه‌لام بده‌یته‌وه،
وه‌ک جاران به‌ته‌نزێکه‌وه له هه‌واڵم بپرسیت، وه‌ک جاران له باره‌ى
ئارایشته‌کانى مرۆڤى نوێوه بپه‌یڤى، به‌لام من لێره‌دا توشى ئه‌و کێشه‌ده‌بم،
که تواناى خوڵقاندنى وه‌ها دۆخێکم نییه، ڕوبه‌ڕو له‌گه‌ڵتدا وه‌ک
جاران شه‌نوکه‌وى ژیان بکه‌ین، ئه‌مه بۆ من حاڵه‌تێکى هیچ باش نییه،
خراپتر له‌وه ئه‌وه‌یه که دیسانه‌وه ناتوانم هه‌ستگه‌لێکى وه‌ک
هاوڕێیانم دروستبکه‌م و واهه‌ستبکه‌م تۆ زیندونیت! یاخود به واتایه‌کى
زۆر ساده تۆ له‌م ژیانه‌دا نه‌ماویت، چونکه له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین
ئاشنابونمدا له‌گه‌ڵ تۆ، هه‌ستێکى وه‌هام بۆ دروست بوو، که چاوه‌ڕێمده‌کرد
له داهاتودا خه‌ونه‌کانمان شین بیت، به‌دبه‌خى له‌مێژینه‌ى مرۆڤ ئه‌وه‌یه
هه‌میشه خه‌ون به داهاتوییه‌که‌وه ده‌بنێت که بچوکترین گره‌نتى
نییه بۆ به‌رجه‌سته‌کردنى، خه‌ون بۆ دنیایه‌ک ده‌تاشێ که هیچ جۆره
گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ بوونى ئه‌و دنیایه نییه... خه‌تاى من و تۆ نه‌بوو
خه‌تاى هاوڕێیان نه‌بوو که له یادمانچوو گه‌ره‌نتییه‌کانى ژیان زۆر
فریوده‌رن، زۆر جادوییانه مرۆڤه‌کان له خشته ده‌بن، دۆخێکى وه‌ها
بۆ من هه‌میشه توشى ئه‌و حاڵه‌ته‌م ده‌کات که‌من تواناى ئه‌وه‌م نییه
هه‌ست به نه‌مانت بکه‌م، ڕاڤه‌ى ئه‌م سه‌فه‌ره له‌ناکاوه‌ت بۆ من به‌چه‌شنێکه
که واده‌زانم وه‌ک (خدر زینده) له هه‌ر کاتێکدا بته‌وێت ون بیت، ونده‌بیت
و له هه‌ر کاتێکدا بته‌وێت ده‌ربکه‌ویت، ده‌رده‌که‌ویت!!
ئه‌و ساتانه‌ى له‌گه‌ڵ تۆدا به‌ڕێمانکرد تاسگه‌لێکى زێڕین بوو، هه‌میشه
بیر له‌و چرکانه ده‌که‌مه‌وه که فه‌زاى بونت ته‌واوى فه‌زاکانى تر‌ى
ونده‌کرد و به‌جارێک دورده‌که‌وتمه‌وه له هه‌مو خه‌یاڵ و دنیا تایبه‌ته‌کانم،
هه‌تا دورده‌که‌وتمه‌وه له‌و (خود)ه نائارام و ته‌نهایه‌م که به
بینین و ده‌رکه‌وتنى سیماى لێوڕێژ له ویقارت وه‌ک منداڵێک به‌ده‌م
دایکییه‌وه پێده‌که‌نێت منیش وه‌ها به‌ده‌م ئه‌و جوانیانه‌ى ژیانه‌وه
پێده‌که‌ینم که‌تۆ به شێوه‌یه‌کى تر بۆت وێناده‌کردین، هه‌نوکه که‌بیر
له‌و ئیحساسانه ده‌که‌مه‌وه له په‌یڤه‌کانى تۆوه بۆم دروست ده‌بوو،
غه‌مێگى گه‌وره و قوڵ دامده‌گرێ، چونکه تێده‌فکرم ئیتر کێ وه‌ک تۆ
نیگارکێشێکى ئه‌وه‌نده مه‌زن بێت هه‌تا کاربکاته سه‌ر ئه‌و خه‌یالانه‌م
که هه‌مبوون بۆ کێشانى ئه‌و تابلۆیانه‌ى له خودێکى ماندو و بێهوده‌وه
هه‌ڵتۆقیبوون، من ده‌توان به‌تها له‌و چه‌ند چرکه‌یه‌دا به‌ته‌واوى هه‌ست
به نه‌بونت بکه‌م! چرکه‌ساتێکه دیسانه‌وه توشى نائومێدییه‌کى قوڵم
ده‌کات که له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌گه‌ڵمدایه و ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه
وێناى که‌م (مرۆڤ له‌وه مه‌زنتره له هه‌ساره‌یه‌کى وه‌ها شێواودا
بژى) ئه‌مه ئه‌وه‌نده نائومێدییه بۆ ئومێدێکى بنه‌ڕه‌تى ئه‌وه‌نده
نائومێدییه‌کى ڕواڵه‌تى نییه بۆ ژیانێکى ڕۆژانه‌ییانه و ساده، من
بابه‌تێکى وه‌ها گرنگم له په‌یڤ و په‌یامه فیکریه‌کانته‌وه ده‌خوێنده‌وه،
که ده‌توانم بڵێم خاڵێکى به‌هێز بوو بۆ بێده‌نگ گوێگرتنم بۆت، یاخود
گۆفتوگۆکانى نێوانمان...
زۆر سه‌یره! هه‌ر کات بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به
غیابت بکه‌م دیسانه‌وه وه‌ک جاران به‌قوڵى له‌م باره‌یه‌وه ده‌دوێم
بۆت، وه‌ک شتێک هه‌سته‌که‌م تۆش ئارام ئارام گوێده‌گریت و وه‌لامده‌ده‌یته‌وه،
به‌لام سه‌یر له‌وه‌دایه من له‌دواى تۆ ده‌بێت زۆر غه‌ریب بم؟! ده‌بێت
بگریم بۆ خۆم، نه‌ک بۆتۆ، ده‌بێت بگریم بۆ مرۆڤه‌کانى تر که‌بیر له
شوێنێکى بالاتر ناکه‌نه‌وه بۆ هه‌موان، وه‌ک شتێک ده‌ڵێى له‌بیریانچووه
ئێره ماڵى ئه‌به‌دیمان نییه، ده‌توانم زۆرباش هه‌ست به‌وه‌بکه‌م ئه‌وکاتانه‌ى
له‌گه‌ڵماندابوى په‌یامى بنه‌ڕه‌تیت هه‌ر ئه‌مه‌بوو؟! وه‌ک ئه‌وه‌ى
بزانیت یاخود هه‌ستت کردبێت که نزیک بۆته‌ته‌وه لێى؟! ده‌مه‌وێت له‌باره‌ى
شتێکى تره قسه‌ت بۆبکه‌م، ئه‌ویش دڵخۆشیمه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت، دڵخۆشیمه
بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ت که له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ریک بوو منیش وه‌ک هه‌موان
عاجزبم و بۆڵه بۆڵ بکه‌م بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ت، به‌لام وه‌ک ئه‌وه‌ى
زیندوبیت و له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌وه قسه‌م بۆبکه‌ى، هه‌ر
زو تێگه‌یشتم سه‌فه‌رت دڵخۆشکه‌ره و ئه‌م ڕێگا کاتییه‌ت پێش ئێمه
تێپه‌ڕاند، پێش ئێمه گه‌ڕایته‌وه ماڵى بنه‌ڕه‌تى هه‌موان، ئه‌و جێیه‌ى
ساڵگارێکى کۆن لێیه‌وه ده‌رکراین بۆ ئه‌م هه‌ساره‌یه... ده‌مه‌وێت
رونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ى ئه‌م هه‌سته‌م بخه‌مه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ى وه‌ک
جارانى تۆ ده‌وروبه‌ر توشى هه‌ڵه تێگه‌یشتن و خراپ ڕاڤه‌کردنى پەیڤە‌کان
نه‌بن، بۆیه پێویسته بڵێم ئه‌و جێگایه‌ى تۆ بۆى گه‌ڕایته‌وه، شوێنى
هه‌مومانه! به‌لام هه‌موانێک که له‌ناخه‌وه هه‌ست به‌وه‌بکه‌ن ئه‌وه
شوێنیانه، نه‌وه‌ک ئه‌م هه‌ساره‌یه!!
گه‌ر له‌باره‌ى دۆخى ئێستاى ژیانه‌وه بدوێم بۆت، ئه‌وا ڕه‌نگه زۆرى
بوێت و توشى ئاڵۆزى گه‌وره گه‌وره بین، به‌لام ده‌توانم که بڵێم
دۆخى زه‌وى هیچ باش نییه، زێده‌تر له جاران مرۆڤ توشى نائومێدى ده‌کات،
سه‌رده‌م سه‌رده‌مى ڕواڵه‌ته و هیچى تر! ئه‌مه گوزارشتێکى ساده‌یه،
به‌لام گه‌ر قوڵبینه‌وه تێده‌گه‌ین به‌ڕاستى سه‌رده‌مێکى ناخۆش تێده‌په‌ڕێت
بۆ به‌شه‌رییه‌ت، ئه‌و شتانه‌ى که هه‌ر جاره و له‌ژێر ناونیشانێکدا
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ڕۆڵى وه‌ڕسکه‌رانه‌یان هه‌یه له گۆڕینى ڕه‌وتى ژیان،
بابه‌تى که‌پیتاڵیزم و مرۆڤى نوێ و تێکشکاندنى هاوکێشه‌ى چاکه و خراپه
وه‌ک خواست، به‌ته‌واوى ڕۆحم بێزارده‌که‌ن! هه‌مو مرۆڤایه‌تى له‌ژێر ئه‌م
سێ ناوه و چه‌ندان ناوى تردا بۆگه‌نى کردووه، هه‌ڵبه‌ت به‌و لۆژیکه‌ى
من و تۆ! وه‌گه‌رنا ڕه‌نگه که‌سانێک هه‌بن گفتوگۆى زۆر جددى و بابه‌تى
له‌م باره‌یه‌وه بکه‌ن، که ده‌کرێت ناویان به‌رین به مرۆڤه ڕواڵه‌تییه‌کان...
ئوستاد کێشه‌که ئه‌وه‌یه مرۆڤ له‌گه‌ڕانیدا به‌شوێن مانادا توشى
بێهوده‌ییه‌کى قوڵ ده‌بێت، له سه‌رده‌مێکداین مانا وه‌ک چێژى مانه‌وه
بۆ ژیان زۆر قورسه ده‌ستخستنى!!
_____________________________
تێبینیی:
به‌شى دووه‌مى ئه‌م نامه‌یه به ته‌نیا چیرۆکێکه له کاتێکى تردا
بلاوده‌بێته‌وه.
ماڵپەڕی گۆران رەئوف
|