١٢\٣\٢٠١٦
پیاوە ناودارەکان و پەیامبەری ئیسلام!

جەمال عەزیز
- بەشی یەکەم -
سێ ناو هێڵی سورە لای ئیسلام(خودا، پەیامبەر، قورئان) هەرکەسێک ئەو
هێڵە سورە ببەزێنێ سزای مردنە ئەگەر پەشیمان نەبێتەوە، سزای مردن بۆتە
دروشمی هەموو مسوڵمانێکی تووندڕەوە، هەرمرۆڤێک قسەیەک بکات لەسەر خودا
وپەیامبەرو قورئان بەدڵی مسوڵمانان نەبێت ئەکەوێتە بەرتیری مسوڵمانان
لەهەر پلەوپایەیەکدا بێت، لێ ئەگەر دەستیان پێینەگەشت ئەوە بەگەمژە،
ساویلکە، نەزان، درۆزن ناوی دەهێنن، ئەگەر زیرەکترین وداهێنەرترین مرۆڤ
بێت لەجیهاندا، ئەگەر کەسێک قسەی باش لەسەر خوداو پەیامبەرو قورئان
بکات ئەوکەسە بەناوبانگترین، زاناترین، ڕاستگۆترین، مرۆڤە لەدنیای
زانست و فەلسەفەدا، مەلاو بانگخوازی ئیسلامی ناوی خەڵکانێک دەهێنن
گوایە باسی باشەی پەیامبەری ئیسلامیان کردوە بەبێ ئەوەی هیچ سەرچاوەیەک
ئاشکرا بکەن بۆ ناحەزانی ئیسلام، زۆرجار گوێبیستی مەلاو بانگخوازی
ئیسلامی دەبین باس لەبڕنادشۆ دەکەن گوایە ئەڵێ (لەم سەدەی بیستەمەدا
ئەگەر محەمەد بمایە یان هەبوایە هەموو کێشەی جیهانی چارەسەر دەکرد تانها
لەماوەی خواردنەوەی قاوەیەکدا) ئەگەر کەسێک گەمژە نەبێت قسەی وەها
ناکات بەتایبەت (دکتۆر عەدنان ئیبراهیم) بانگخوازێکی ئیسلامی
بەڕەگەزفەلەستینیە، لەبەرئەوەی چارەسەری کێشەی٦ ملیار مرۆڤ لەماوەی
قاوە خواردنەوەیەک ناچێتە خانەی خەیاڵێشەوە نەک کردار، هەروەها هیچ
سەرچاوەیەکیان نیە تاکو نیشانی خەڵکی بدەن کەبڕنادشۆ لەفڵان سەرچاوە
ئەم قسەی کردوە، یان ئەگەر هێندە سەرسام بووە بەکەسایەتی
محەمەد ئەی بۆ
نەبوو بەئیسلام؟
چەندان کەسایەتی ناودار لەجیهانی سیاسی وئەدەب وهونەر وفەلسەفەو
بیرکاری هەیە (محەمەدو کتێبەکەی بەگەورەترین وسامناکترین) کێشە بۆ جیهانی
مرۆڤایەتی دەزانن، بەسەرچاوە وتەکانیان ماوە، ئەشێ هەندێکیان لەژیاندا
بن وهەندێکیشیان مردوون، بەڵام هەموو ئەوکەسانە لای مەلاو بانگخوازی
ئیسلامی کەسانێکی گەمژە، ساویلکە، نەزان، درۆزنن، لەبەر ئەوەی دەستیان
پێیان ناگات تەنها دەتوانن قسەی نەشیاویان پێبڵێن، بەڵام ئەگەر دەستیان
پێیان دەگەشت خێرا فتوای کوشتنیان بۆدەردەکردن، کێشەی ئەمڕۆی جیهانی
ئیسلامی سەرچاوەکەی دەسەڵاتە، لەبەر ئەوەی دین لە بەرژەوەندیان
هەڵئەسوڕێ، ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەن ڕەخنە لەئاین وپەیامبەر بگرێ، بەڵام
هەموو کەسێک ئازادە ت ائەتوانێ درۆبکات لەباسی ئاین وپەیامبەرەکەیدا،
بۆدەبێت سزای قورس بۆهەرکەسێک بێت ئەگەر ڕەخنە لەدین بگرێ! بۆ ئەترسن
ئەی ناڵێن دینی گەورە ترسی نیە بەڵکو دینی گەورە بەڕەخنە گەورەتردەبێ!
سنگ فراوانی لای مەلاو بانگخوازی ئیسلامی زیاتر خۆشەویستیان دەکات
ئەگەر ئەوان ڕاستگۆبن! ئەبێت ئەو ڕاستیە بزانن ئەمڕۆ بەهۆی ئەنتەرنێت
وتەکنەلۆژیاوە جیهان بووە بەگوندێکی بچووک سیاسەتی شاردنەوە بەکەڵکی
هیچ لایەک نایەت تاسەر مرۆڤ ناتوانێ وەک نەعامە بژی.
بابزانین زانایان وناوداران چیان وتووە لەسەر کەسایەتی
محەمەد ودینی
ئیسلام، هەموو بەبەڵگەو سەرچاوە.
+ باسکال زانای بەناوبانگی فەڕەنسی لەبواری ماتماتیک ساڵی ١٦٢٣-١٦٦٢ زانایەکی زیرەکی بواری ماتماتیکە هەروەها لەبواری فەلسەفەشدا کاریگەری
هەبووە، قسەی لەسەر زۆر لەئاینەکان کردوە وتەی بەناوبانگی
ئەوەیە(ئیماندار هیچ زیان ناکات ئەگەر دەرکەوت خودا بوونی هەیە، بەڵام
بێباوەڕان زۆر زیان دەکەن ئەگەر دەرکەوت خودا بوونی هەیە) دەربارەی
محەمەد دەڵێ( دینی دامەزراند لەڕێگەی کوشتنی هەموو دوژمنەکانیەوە، مەسیح
لەڕێگەی شوێنکەوتوانی کەهانیدان قوربانی بەگیانی خۆیان بدەن)(اسس محمد
دیانتە بقتلە للاعدائە،واسس المسح بوصیتە لاتباعە ان یضحوا بحیاتهم)
سەرچاوە(Blaise Pascal, Thoughtson Religon and philosoghy P.126).
پرسیار لێرەدا ئەوەیە بۆ هیچ مەلاو بانگخوازێکی ئیسلامی قسەیان نیە
لەسەر ئەم وتەی باسکاڵ؟ یان ئەوەتا جگە لەقورئان هیچ کتێبێکی دی
ناخوێننەوە تابزانن ناحەزانی ئیسلام چی دەربارەی ئیسلام دەڵێن.
+ زانای دەرون ناسی سویسری دامەزرینەری زانستی شیکردنەوەی دەروونی ساڵی
١٨٧٥-١٩٦١ بە کارڵ یونگ بانگدەکرا هاوڕێی فرۆید بوو دەربارەی
محەمەد دەڵێ(
نازانین ئەگەر هێتلەر دینی ئیسلامی تازەی دابمەزراندایە لەسەر ڕێگەی
محەمەد دەبوو، لەبەر ئەوەی هەموویان خودای شەڕەنگێزین)(لانعلم مااذا کان
هتلر متجها لتاسیس اسلام جدید، هو بالفعل علی الطریق، انە مثل محمد...
کلهم ثملون بالە الوحشی) سەرچاوە(Carl Gustav Jung, Symbolic
Life;Miscellaneous Writings(Volume 18 of the collected works of
C:G:Jung) Routledge 1977, لێرەدا نازیەت بەراورد دەکات بەئیسلام،
پرسیار بۆ تاکو ئێستا هیچ مەلاو بانگخوازێکی ئیسلامی باسی لەم کابرا
دەروون زانە بەناوبانگە نەکردووە؟ بەڵام ئەگەر بەوشەیەک باسی چاکەی
محەمەدی بکردایە ئەوە دەبوو بەفەرتەنەو هەموو جیهانی ئیسلامی دەیزانی.
+ ڤۆڵتێر نووسەرو فەیلەسوفی فەرەنسی ساڵی ١٦٩٤-١٧٧٨ ناوی فرانسۆ بوو
بەڵام ناوی هونەری خۆی بەکاردەهێنا، شانۆگەریەکی بەهێزی نووسی بەناوی
دەمارگیری
محەمەد ساڵی ١٧٣٦(مسرحیة التعصب ضد دین باطل المتوحش) لەم
شانۆنامەیەدا کەسایەتی
محەمەد دیاری دەکات، هەروەها کەسایەتی عمری کوری
خەتاب وەک سەرکردەیەکی جەنگی زوبێر وەک سەرۆکی شار، پامێلا و دوو کوڕی
دی، لەشانۆکەدا پامیلا خۆی دەکوژێ لەبەر ئەوەی
محەمەد دەیەوێت دەستدرێژی
بکاتە سەر،بەڵام پامیلا مردن بەباشتر دەزانێ، ئەم شانۆییە هەمووی هێرشە
بۆسەرکەسایەتی
محەمەد بەڵام هەموو بانگخوازانی ئیسلام بێدەنگن، (FranCois-Marie
Arouet, Letter to Benedict XIV, Written in paris on August 17-1745,
Fanatisme MAHOMET) بەدەر لەو شانۆییە قسەی دەربارەی
محەمەد کردوە ئەڵێ،
محەمەدی حوشتر فرۆش، بوو بەسەرکردەیەکی چەکدار لەهۆزەکەی بەهاوپەیمانێتی
لەگەڵ چەندین کەسی نابووت، شانازی ئەکرد گوایە چۆتە ئاسمان وقسەی لەگەڵ
فریشە جبرئیل کردوە کتێبی وەرگرتووە کەهیچ ڕوون نیە ڕاستگۆی تێیدا پەرش
وبڵاوە، لەبەر خاتری ئەم کتێبە وڵاتی بەرەو ئاسن وئاگربرد، گەردنی
باوکانی پەڕاند، کچانی فڕاند، هەروەها تەنها ڕێگە لەبەردەم
شکستخواردوان یان دەبن بەئیسلام یان دەمرن،(ولکن تاجر جمال
محەمەد اثار
العصیان المسلح فی قبیلتە بتحالفە مع بعض الاتباع البائسین، فاقنعهم
بانە یتحدث مع الملاک جبرئل،ویفتخر بانە عرج بە الی السماء، حیث تلقی
جذئیا هذا الکتاب غیر المفهوم، والذی کل صفحة فیە تجعل المنطق یقشعر،
ولاجل هذا الکتاب سلم بلادە للحدید ولللهیب، وقطع آعناق الاباء وآختطف
البنات، وآعطی الخیار للمهزومین بآعتناق دیانتە او الموت)(Francois-Marie
Arouet letter to Frederick II of prussia, December 1740) ئەم قسانەی
ڤۆڵتێر هەمان ئەو کردەوانەی ئەمڕۆی داعشمان بیردێنێتەوە، پرسیار لێرەدا
ئەوەیە ڤۆڵتێر چۆن توانیووێتی بەم شێوەیە پێناسەی
محەمەد وئیسلام بکات
ئەگەر تەنها وتنی ڕاستیەکان نەبێت لەسەدەی هەژدەدا؟
_________________________________
سەرچاوە:
(سوال الجریء
- تلفزیون الحیاة).
٣\٣\٢٠١٦
ماڵپهڕی جهمال عهزیز
|