٣\٢\٢٠١١
پیاوه‌تیه‌که‌ی
''حکومه‌تی ئێران'' چه‌ندی دیکه ده‌خایه‌نێ؟

جه‌لال محه‌مه‌د
کاتێک ته‌رمی مسته‌فا بارزانی هێنرایه‌وه ئێران ، یه‌که‌م گوته‌ی مه‌سعود
بارزانی ئه‌وه بوو که گوتی :- هه‌رگیز ناتوانم ئه‌و پیاوه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی
حکومه‌تی ئێران له‌یاد بکه‌م که‌ئیمام خومه‌ینی سه‌رکرده‌ی بوو،
ناتوانم که‌ریم سنجاوی و داریوشی فروهه‌ر له‌یاد بکه‌م که وه‌زیر بوون
له‌حکومه‌ته‌که‌ی مه‌هدی بازرگان . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :
http://regamagazine.com/view.php?id=637
مه‌سعود بارزانی هیچ کاتێک درێغی نه‌کردووه
بۆ ئه‌وه‌ی که پیاوه‌تیه‌کانی ئیمام خومه‌ینی بداته‌وه و هه‌ر جاره
و بیانوویه‌کیشی هێناه‌ته‌وه بۆ پیاوه‌تی دانه‌وه‌که‌ی ، وه‌ک قه‌ڵاچۆکردنی
کوردانی ڕۆژهه‌ڵات به بیانووی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا .
کوشتن و بێ ئیراده‌کردنی پێشمه‌رگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان به بیانووی
پاراستنی سنووره‌کانی دراوسێکانیان ، ئاوه‌ڵاکردنی باشووری کوردستان بۆ
ئیتڵاعات و ده‌زگا جاسوسیه‌کانی کۆماری ئیسلامی به بیانووی دۆستایه‌تی
و پشتوپه‌نایان له ڕۆژانی ته‌نگانه‌دا ، ته‌رخانکردنی هۆڵی پێشه‌وا بۆ
یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی ئیمام خومه‌ینی به بیانووی نموونه‌ی دیموکراتی
بوون له ناوچه‌که‌دا ، تاڵان‌کردنی داهاتی نه‌ته‌وایه‌تیمان بۆ کۆماری
ئیسلامی به بیانووی بازرگانیکردن ، ئێستاش زیندانیکردنی به‌ڕێز عه‌لی
مه‌حمود له‌سه‌ر داوای کۆنسۆڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی به بیانووی دڕاندنی
وێنه‌ی تاڵه‌بانی.
ئایا ئه‌گه‌ر بارزانی هێنده خاوه‌ن پیاوه‌تییه ئه‌ی پاداشتی میلله‌ت
چییه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مکاره‌ی ئه‌وی هێناوه‌ته سه‌ر سفره‌ی
حازری؟
عه‌لی مه‌حمود نوێنه‌ری که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانه ، مه‌سعود
بارزانیش نوێنه‌رێکی هه‌رزانبه‌های داگیرکه‌رانه . لێ به‌ڵێ له کۆمه‌ڵگای
ناهوشیاردا نوێنه‌ری که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان بۆ سیاچاڵه‌کان ڕاپێچ ده‌کرێت
و نوێنه‌ره هه‌رزانبه‌هاکه‌ی داگیرکه‌رانیش به سه‌رۆکی کوردستان
پێناسه ده‌کرێت !
ڕۆژنامه نووس و نووسه‌رێکی چالاک و به توانای وه‌ک عه‌لی مه‌حمود
سوکایه‌تی پێده‌کرێت ، نه‌خوێنده‌وار و خێڵه‌کایه‌تییه‌کی وه‌کو مه‌سعود
بارزانیش بڕیار به ده‌ست ده‌بێت .
نوێنه‌ری ئه‌نفالکراوه‌کان دادگایی ده‌کرێت ، ئه‌نفالکه‌ر و موسته‌شاره‌کانیش
پاداشت ده‌کرێن .
ئه‌وانه‌ی ڕاپه‌ڕینیان ئه‌نجامدا و ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیان ڕاماڵی پاکتاو
ده‌کرێن ، ئه‌وانه‌ی ئاشبه‌تاڵ و به‌کرێگیراوێتیشیان به میراتی بۆ
ماوه‌ته‌وه باڵا ده‌ست ده‌کرێن و جێگه بۆ نه‌وه 5 ساڵیه‌که‌یان خۆش
ده‌که‌ن.
نه‌فره‌ت له‌و که‌سه بچوکانه‌ی که مه‌سعود و هاوپیشه‌کانی به پارێزه‌ری
ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌ل ده‌زانن !
نه‌فره‌ت له‌و کۆیلانه‌ی که ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بۆ تارومارکردنی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته به‌کرێگراوه به مه‌ترسی ده‌زانن .
ته‌نها ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ ئازادی نه‌ته‌وایه‌تمان له ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
سته‌مکاره ناوخۆییه بریتییه له ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری به شکۆ .
سه‌رشۆڕی و نه‌مان بۆ خنکێنه‌ری ده‌نگه بوێره‌کان.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|