په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٨\٢٠١٣

پیاوی جوێن فرۆش*

 

هـۆگر موحسین


رێزی زۆرم بۆ ئەو (نێرینانە)ی کە هەردەم زمان و رەوشتی خۆیان پاراستووە بەرامبەر بە داک، هاوسەر، خوشک، بۆ هەرگیز نەکەوتوونەتە نێو تەلبەندی پاشدامایی.. لە ئێستا و ئەوێ ڕۆژێ.

 

-١-
ئەمن نییم، ئەو وا دەڵێ: ژن.. شەیتانە، فیشکەی مارە، کەم عەقڵە..؟ هەر کە هەستانە سەر پێیان لە (کۆش)یان
** بەردەبێتەوە، دەبێ خۆتی لێ بپارێزیی و نەکەویتە داویەوە.


-٢-
وی دبێژێ ئەز نییم: کاتا د یەک نەگەیشتنا دوو هاڤسەر، پیاڤەکە دبێژێ:
دایکات دگێم.. خوشکات دگێم.. پسمامات دگێم..!!


-٣-
خۆ گەر دوو نێرینەش کەتنە دەمەقارییەوە، لە دەروەی مارێ هەر یەکەیان یەک بە خۆ هاوار دەکەن و پێک دەرێن:
خوشک و داک حیز.. داک و خوشک قەحپە.. ژنت .......!!!


-٤-
کاتێک تۆ، ئۆتۆمبیڵێک لێیەخوڕی ئۆتۆمبێڵێکی تر بێ باکانە پەستت ئەکا، تۆش مەردانە، سەربەرزانە!! سەرت لە جامەکەیا دەرئەهێنی و پڕ وە گەرووی خۆ هاوار ئەکەی ئەڵێیی:
دایک و خوشکت ئەگێم، دایک قەحپە!؟ سەرم بە .... خوشک و دایکت؟


-٥-
لە نێو فەرهەنگی کوردیدا تا هەنوکەش فسکە فسکی زۆر باو هەیە، کاتێ دوو پیاوی "دەبەنگ" دە نێو خۆیان دەئاخافتن و دەڵێن:
فلانە کەس خوشکی حیزە، داکی فلانە کەس وەدوو کەوتییە.. دواتر پوور، پسمام، نەنک...!؟؟؟
_________________________________
* جەنگی هێرش بردنی پیاوان بۆ سەر مێیینە، ڕەوشت و کلتوورێکی دێرین و ناشرینی هەرە باوی نێو پیاوانی کوردە، کاتێک بە جنێو هێرش دەکەنە سەر ژنان و کچان، کە ئەمەش جۆرێکە لە دڕندەیی و چەوساندنەوەی دەروونیی ژنان، ئەو کارە دزێوە نەک هەر دووچاری چینی دواکەوتوو و نەخوێندەوار بووە، بەڵکە بەشێکی زۆر لە مامۆستا، فەرمانبەر، خوێنکاران..، بگرە ئەو دەردە گەمژەییە زۆرێک لە رۆشنبیران و ئەدیبانیشی پەلکێشی نێو ئەو دۆخە ناتەندروستە کردووە.
** کۆش: سەر ران و نێوانی دوو لاق لە پێشەوە، جاران بگرە ئێستاشی لەگەڵ دابێ لە کاتی دانیشتنی کۆمەڵە پیاوێک جا دۆست بن یا خزمی یەک بن، ئیتر هەر یەکەو بە شێوەیەک باس لە شکۆمەندیی و سوارچاکیی خۆی دەکا، جا ئەگەر ژنێک.. لە نێو ئاپۆڕای نێرینەدا دانیشتبێ و بە شەرمەوە قسەیەک بکا ئیدی باوک یا نێرینەیەکی نێزیکی بۆ نیشاندانی شان و شکۆی خۆی و خۆدەرخستنی بە "پیاوەتی" دەکەوێتە وێزەی ژنەی داماو و یەژێ: کەی ژن دەزانن قسەیەک بکەن.. ژن عەقڵیان لە چۆکییە هەر کە هەستانەوە لە کۆشیان بەردەبێتەوە.. ئیدی هەموویان دەدەن لە قاقای پێکەنین هاهاهاهاهاهاهاهاها..

 

ماڵپەڕی هۆگر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک