په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٢\٢٠١٤

پیاوسالاریی و ژنکوژیی = کوڕی بنەماڵە + شیوعییەکی پارتی = ئەنجوومەنی باڵای خانمانی کوردستان!!!

 

 

 

ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمانی کوردستان بێجگە لەوەی هەر خودی ناوەکەی وەک ئەنجوومەنی ژنە خانم و خانەدانەکانی نێو کۆشک و تەلاری زەنگینەکان و بەرپرسە گەندڵەەکان دێتە بەرچاوان.. ئەوە چەندین ساڵە لە ژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی کوڕە پیاوسالارەکەی بنەماڵە (نێچیروان بارزانی - کە بە دەیان هەزار ژن لە ژێر سایەی دەسەڵاتەکەیدا ئەتک کرانە و کوژرانە) دەستەبەکارە.. هەر لە پێناو جوانکارییش (شیوعییەکی پارتی) وەک ئەمینداری گشتیی ئەو ئەنجوومەنە بەڕێوە دەبا، ئەو کاروبارانەی ئەنجامیشی دەدەن تەنێ کۆڕ و کۆبوونەوەی رووکەشی نێو هۆڵە شاهەنشاییەکان بووە.. ماوە ماوەش پارە و پوولەکی چاک لە بودجەی میللەت لە بۆنەکانیان و گەشتەکانی وڵاتان بەفێرۆ دەدەن، سەڕەڕای ئەوانەش هەمیشە لە نێوخۆ و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ژنان لە هەندەران لە بەشانوباڵ هەڵدان و ستایشی ئەو دەسەڵات و حکومەتەدا بوونە کە بە یاسا فرەژنیی (سێکسی بەکۆمەڵی ئیسلامیی) داسەپاندییە و تا دێش لە ژێر سایەیدا توندوتیژیی دڕندانەی دژ بە ژنان تا رادەی لاقەکردن و کوشتن هەر پتر و پتر پەرە دەستێنێ!!! ئیدی تا ژنان و پیاوانی یەکسانییخواز بێدەنگیی لە بەرانبەر ئەو دەسەڵات و ئەنجوومەنەی بە ناو کاروباری ژنان بنوێن ئەوە نەک هەر ئەو بارودۆخە پڕ لە چەوسانەوەیەی ژنان بەو شێوەیە درێژە دەکێشی بەڵکە خراپتر و دڕندانەتریش دەبی.

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک