٧\٩\٢٠١٢ پۆلیسی فەرەنسا پەلاماری قەرەجەکانی رۆمانی دا، ساڵی رابردوو رۆژانە ١٣٠٠ پەنابەر دەگەیشتنە بەریتانیا.
فەرەنسە:
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لە ساڵی ڕابردوودا ڕۆژانە تێکڕا ١٣٠٠ پەنابەر ھاتونەتە بەریتانیاوە.
بەریتانیا:
رۆژنامەی دەیلی
ئێکسپرێسی بەریتانی ئاماژە بەوە دەکات کە لەساڵی ڕابردوودا نزیکەی نیو
ملیۆن پەنابەر ڕوویان لە بەریتانیا کردووە، واتە تێکڕا ڕۆژانە ١٣٠٠
پەنابەر ھاتونەتە ئەو ووڵاتەوە. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی نوێی ئەم
ڕۆژنامەیە " لەساڵی ٢٠١١ دا ٥٦٦ ھەزار ھاتونەتە بەریتانیاوە، وە لەو
ژمارەیە ٣٥٠ ھەزاریان بەریتانیایان جێھێشتووە، واتە ژمارەی تەواوی
پەنابەرانی کەماونەتەوە ٢١٦ ھەزاربووە، ئەمە دوو ئەوەندە لەو ژمارەیە
زیاترە کە حکومەت چاوەروانی دەکرد. واتە ئەم ژمارەیە ٣٦ ھەزار پەنابەری
لە ساڵی ٢٠١٠ کەمترە کەھاتونەتە ناو بەریتانیاوە" ھەروەھا لێکۆڵینەوەکە
باسی ٢٣٢ ھەزار قوتابی دەکات لە دەرەوەی
ووڵاتانی ئەوروپاوە بۆ زانکۆکانی بەریتانیا ھاتوون، ئەمەش ڕێژەیەکی
زۆرە لەچاو ساڵی ٢٠١٠ دا. لێکۆڵینەوەکە دەڵێ" لەساڵی ڕابردودا دایکانی
بیانی ڕێژەیی چارەکی مناڵانی لەدایک بوو لەبەریتانیا پێک دەھێنن، وە لە
ھێندێ ناوچەکانی لەندەندا لە ٧٥٪ یان
تێپەڕاندووە. واتە ١٨٤ ھەزار مناڵ لەدایکانی بیانی لەدایک بوون، کە
پۆڵۆنی یەکەم و پاکستانی دووەم و ھیندی سێیەمینە، بەمەرجێ کۆی ھەموو
لەدایکبووانی ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٧٢٣٩١٣ مناڵبووە".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
|