پۆلیسی ئیتالیا حه‌فتا په‌نابه‌ری نایاسایی کوردی ده‌ستگیر کرد.
شایه‌نی باسه له‌و حه‌فتا په‌نابه‌رانه‌دا زۆربه‌یان کوردی کوردستانی ئێراقن و چه‌ندین ئافره‌ت و مندالیشیان له‌گه‌ڵ دایه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رایانگه‌یاند که ئه‌م په‌نابه‌ره نایاسایانه دوای ده‌ستگیرکردنیان گوێزرانه‌وه بۆ مه‌لبه‌ندی کۆچبه‌رانی نایاسایی(سانت ئانا)له شاری (کاپۆریتسوتۆ) له هه‌رێمی که‌لابریا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له گه‌لیان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژپێکردنه ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستانی ئێراق روو له وولاتانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن، بێ که‌س ده‌مێننه‌وه هیچ که‌سێک نییه به دوای کێشه‌کانیاندا بچێت، له کاتێکدا حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین نوێنه‌ری به فه‌رمی له وولاتانی ده‌ره‌وه دامه‌زراندووه که دواینیان هه‌روه‌ک فه‌لاح موسته‌فا رایگه‌یاند دامه‌زراندنی سێ نوێنه‌ری تری حکوومه‌ت بوو له وولاتانی ئیتالیا و که‌نه‌داو ئوسترالیا. که‌چی له وولاتێکی وه‌ک ئیتالیا دوای هاتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه چه‌ندین ده‌زگا و رێکخراوی ئیتالی په‌یوه‌ندیان به مالپه‌ری پانۆراما کوردۆ کرد بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و په‌نابه‌رانه له رووی زمانه‌وانیه، که له بنه‌ره‌تدا ده‌بێ نوێنه‌رانی حکومه‌ت به‌م کارانه هه‌لبستن و به دواداچوونی بۆ بکه‌ن.
پانۆراما کوردۆ
|