٢٧\٣\٢٠١٧
پۆستەری بەشی بازاڕی فیلمی فیستیڤاڵی
جیهانیی فەجر پەردەی لەسەر لادرا.
مەنسوور
جیهانی
پۆستەری
بەشی بیستەمین خولی "بازاڕی نێودەوڵەتی فیلم" لە سی و پێنجەمین خولی
فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە شاری تاران پەردەی لەسەر لادرا.
ئەمساڵ لە بەشی بیستەمین خولی "بازاڕی نێودەوڵەتی فیلم" لە میانەی سی و
پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر، بۆ دانانی ٤٧ ژووری
تایبەتی ئێرانی و بیانی بەرنامەی بۆ داڕێژڕاوە. شوێنێکیش بە ناوی "بانکی
ڤیدیۆی دیمەنی" بۆ دووبارە بینینەوەی بەرھەمەکانی فیستیڤاڵ و بەرھەمی
کۆمپانیاکان پێشبینی کراوە.
لە بەشی نمایشەکانی بازاڕیشدا ٣٣ فیلم لە سینەمای ئێران کە دەیانھەوێت
لە بەشی نێودەوڵەتییدا ئامادەبن، بۆ
میوانانی بیانی بە ژێرنووسی ئینگلیزی نمایش دەکرێن.
تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ کڕیاری فیلم لە نزیک بە ٣٠ وڵاتی جیھان بۆ
بەشداریی لە بیستەمین خولی بازاڕی نێودەوڵەتیی
فیلمی تاران ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە، لەم بازاڕە فیلمەدا دوو
ڤۆرکشۆپی فێرکاریش بەڕێوەدەچێ.
سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەریی گشتیی
سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی،
لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی"
بۆ فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جیلوەگاە
شەرق" واتە پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی دەرەوەی
پێشبڕکێی "جامی جیھان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی
دیکۆمێنتاریی "ژێر گەورەکردنەوە"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشی
تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان، "دارۆلفۆنوون"
واتە "پەیداکردنی بەھرەمەندان"، کۆڕ و کۆبوونەوە زانکۆیی و ڤۆرکشۆپی
فێرکاریی و ھەروەھا بەشی بیستەمین خولی "بازاڕی نێودەوڵەتی فیلم" لە
رۆژانی ٢١ تا ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ لە کۆمەڵەی
سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێ.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی
گشتیی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|