٢٨\١٠\٢٠٢٠
پۆستەری فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"
لە
دەرھێنانی "بەتین قوبادی" بڵاوکرایەوە.
مەنسوور جیھانی
پۆستەری فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە
دەرھێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" بۆ بەشداریی لە ڕووداوە
سینەماییەکان و نمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان بڵاوکرایەوە.
پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی کوردیی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی"، لە بەرھەمھێنانی
"محەمەد ئەحمەدی" و بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە ساڵی
٢٠١٩؛ کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرھێنەرە
نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ
پائۆلۆ" لە وڵاتی بڕازیل نمایش دەکرێت، لە لایەن ھونەرمەندی
ئێرانی "بێھزاد خۆرشیدی" دیزاینی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵە
جیھانییەکانی فیلم و نمایشە بیانییەکان بڵاوکرایەوە.
لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و
تورکیا لەوانە: "فەڕشید گەوێڵی"، "نادر فەلاح"، "پەریا وەزیری"، "عەزیز
چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو
ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدوالقادر" و "محەمەد مەحموود
عەبدوالقادر" ڕۆڵیان بینیوە.
چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" بە نمایش
١٩٨ فیلم لە دەرھێنەرانی ٧١ وڵاتی جیھان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی
پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی
پێشبڕکێی "دەرھێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بڕازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی
"مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە ڕۆژانی ٢٢ی ئۆکتۆبەر تا ٤ی
نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین
جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری سائۆ پائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل
بەڕێوەدەچێت.
ھەندێک لە ئامادەکردنی ستافی فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" بریتین لە:
نووسەری سیناریۆ و دەرھێنەر: بەتین قوبادی، راوێژکاری سیناریۆ: مەرزیە
خوش تەراش، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: موڕتەزا نەجەفی، وێنەگری بەشی تورکیا:
جەعفەر ئەسڵانی، مۆنتاژ: ھایدە سەفی یاری، دەنگھەڵگر: محەمەد موختاری،
دیزاینی سەحنە: موڕتەزا فەربود، دیزاینی جلووبەرگ: ئیلھام موعین،
دەنگدانەر: بەھمەن ئەردەڵان، میکیاج: مەحموود دێھقان، بەرپرسی پلان:
گوڵڕیز ئیحتیاتی، موزیک: بابەک میرزاخانی، بەرپرسی تەدارەکات: ئیسماعیل
میرزایی، چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی، یاریدەدەری دەرھێنەر:
محەمەد کاشی، مستەفا ھادی، مونشی سەحنە: مونا پیرایش، رووناکی:
عەلیڕەزا ئەفشاری، فۆتۆگرافەر: سومەیە جەعفەری، دیمەنە تایبەتەکان:
عەلی تەسدیقی، بەرپرسانی بەرھەم: میلاد خوسرەوی، بەھرام سەربازی،
بەرھەمھێنەر: محەمەد ئەحمەدی، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور
جیھانی و مەنووچێھر جیھانی، بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا،
ساڵی بەرھەمھێنان: ٢٠١٩.
بۆ زانیاریی
پتر:
https://44.mostra.org/jornal-da-mostra/veja-a-selecao-de-filmes-da-44-mostra
بەڕێوەبەرایەتیی
راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|