١١\٤\٢٠١٧
پۆستەری "سینەمای سەعادەت" لە فیستیڤاڵی
جیهانیی فەجر پەردەی لەسەر لادرا.
مەنسوور جیھانی
پۆستەری
بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" لە فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر پەردەی لەسەر لادرا.
ئەمساڵ لە بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ
فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، لە میانەی سی و پێنجەمین خولی
فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر، ١٢ فیلم لە وڵاتانی چین، تورکیا،
کۆلۆمبیا، ئەڕژەنتین، لێتۆنی، پۆڵەندا، ھەنگاریا، رووسیا، مەکزیک،
ئەندوونێزی، فەڕەنسا و ئیسپانیا بە ھاوڕێیەتیی لەگەڵ ٣ فیلمی ئێرانی
نمایش دەکرێن.
بە پێی یاساوڕێسا نوێیەکانی ئەم فیستیڤاڵە کە ساڵی رابردوودا پلانی بۆ
داڕێڕا و رچاوگیرا، فیلمەکانی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" لە ناو ئەو
فیلمانە ھەڵدەبژێردرێن کە تاکوو ئێستا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و
ناوەندیی ئاسیا نمایش نەکرابێتن.
ئەمساڵ لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر، ھەندێک لە
فیلمەکانی بەشی "سینەمای سەعادەت" یەکەمین نمایشی ئاسیایی خۆیان لەم
فیستیڤاڵەدا دەبینن. لەم ناوەندەدا چەندین فیلم یەکەمین نمایشی
نێودەوڵەتییان لە فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر دەبێت و بۆ یەکەمین جار
لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان و لەم فیستیڤاڵەی ئێران پەردەیان لەسەر
لادەبردرێت.
٥ دادوەری بیانی و ٢ دادوەری ئێرانی فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە
فیلمەکانی بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" لە
سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر ھەڵدەسەنگێنن.
لەم بەشەدا، یەک تەندیسی سیمورغی زێڕین بە باشترین فیلم و ھەروەھا ٥
سیمورغی سیمین لە لقەکانی دەرھێنان، سیناریۆ، ئەکتەری پیاو، ئەکتەری
ئافرەت و خەڵاتی تایبەتی دەستکەوتی ھونەریی لە یەکێک لە بوارەکانی
وێنەگرتن، مونتاژ، موزیک، دیزاینی جلووبەرگ و یا دیزاینی سەحنە پێشکەش
دەکرێت.
سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەریی گشتیی
سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی،
لە رۆژانی ٢١ تا ٢٨ی
نیسانی ٢٠١٧ لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو"
لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|