٨\٧\٢٠١٠
پۆستی سه‌رۆک
کۆمارێکی ئاوه‌ڕووتکراو،
بۆ که‌سێکی به‌ته‌مه‌نی
نه‌خۆش، چ خێرێکی بۆ کورد تێدایه،
جه‌نابی سه‌رۆکی
هه‌رێم؟!
ره‌سه‌ن حه‌سه‌ن
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان
وا چاکتره به‌لۆژیکیانه‌تر له‌گه‌ڵ داڕشتنه‌وه‌ی
سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به ناو فیدڕاڵی عێراق
دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. به رای ئێمه هیچ
پێویست ناکات مه‌ترسی سیاسی له‌سه‌ر دۆسیه
یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی کورد له به‌غداد بکرێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکی
کۆمار یان هه‌ر پۆستێکی تر. نابێ له پێناوی دابینکردنی پۆستێک که
ئاوه‌ڕووتی بکه‌ن له هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێک، له‌و هاوپه‌یمانی و
دانوستانانه دوورمان بخاته‌وه که مسۆگه‌ری کێشه هه‌ڵواسره‌وه‌کانی
پێوه به‌نده. چونکه له یاریکردن به
چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌مان زیاتر هیچی تری
لێ ناکه‌وێته‌وه.
هه‌ر پۆستێک له و سێ پۆسته‌ی به‌غدا گه‌ر
به ره‌وای گه‌لی کوردی بزانن پێویسته زۆر
به عزه‌ته‌وه به‌ڕێوه ببردرێ. هه‌روه‌ها
ناکرێ چیتر له‌به‌ر دانوستانی نێوان یه‌کێتی
و پارتی ئه‌و ئه‌رکه قورسه بخه‌تنه ئه‌ستۆی
مرۆڤێکی به‌ته‌مه‌نی نه‌خۆشی، نابێ هیچ
مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدان به‌وه رازی بێ ئه‌و
گوناهه به‌رامبه‌ر گه‌له
چه‌وساوه‌که‌مان ئانجام بدرێ.
تا که‌ی له‌به‌ر خاتری خاتران له‌خۆڕانه‌بینین یان
نه‌وێرین به راشکاوانه
خاڵ بخه‌ینه سه‌ر ووشه‌کان. من وه‌ک تاکێکی
کورد سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌موو په‌رله‌مانتارانی
کوردستان ده‌خه‌مه به‌ر به‌رپرسیاریه‌تێکی مێژوویی، گه‌ر
چاره‌نووسی میلله‌تی کورد له عێراق
به قوربانی مسۆگه‌رکردنی پۆستێکی سنووردارکراو
بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی له عێراق دا بکه‌ن. خۆ که‌عبه که‌چ نابێ که ئه‌و
که‌سه له چرکه‌کانی کۆتایی ژیانی دا که‌مێک رو‌حم
به خۆی بکات و بکه‌وێته خۆئاماده‌کردن بۆ ماڵئاوایی له‌و ژیانه پڕ
چه‌رمه‌سه‌ریی و مه‌رگه‌ساته که چرکه‌یه‌کیش
ئارامیی بۆ ئه‌و تێدا نه‌بووه. گه‌ر
رو‌حم به میلله‌تی کورد و یه‌کێتیش
ناکا، با ماڵێکی که‌مێک ئارام بۆ خێزانه‌که‌ی و که‌سوکاری به‌جێ بهێڵێ
بۆ ئه‌وه‌ی چوار دۆست به ده‌وریانه‌وه
بهێڵێته‌وه که له دوای خۆی دوعای خێریان بۆ بکه‌ن.
به ئه‌رکی خۆمانی نازانین ئامۆژگاریی ئه‌و
که‌سایه‌تییه بکه‌ین، چونکه
ئه‌و وا رانه‌هاتووه گوێ له قسه‌ی که‌س
بگرێ، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیش زگیان پێی بسوتێ!!
ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه کورد وا رابێ
که که‌مێک هۆشیارانه‌تر هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ
ئه‌و که‌ش و هه‌وایه ئاڵۆزه‌ی به‌غدا بکا که ئێران و ئه‌مریکا به
ئاشکرا گر‌ه‌وی له‌سه‌ر ده‌که‌ن. ئه‌رکی هه‌مووانه
که له که‌سی قه‌بووڵ نه‌که‌ین چیتر گه‌مه
به چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌مان بکرێ. به
دڵنیاییه‌وه دنیاش تا سه‌ر بۆ که‌س نه‌بووه
و مێژووش رو‌حم به
که‌س ناکا.
7\7\2010
- له‌نده‌ن
|