پۆستی وه‌زاریی
ژنان.

شوان سدیق
دوای ئه‌وه‌ی کابینه‌ی نوێی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تی
دکتۆر به‌رهه‌م راگه‌یه‌ندرا، له 19 وه‌زاره‌ت پێکهاتبوو، هه‌رچه‌نده
ناتوانرێت، کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م کاته‌دا موتڵه‌قه‌ن
قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا که دانیشتنێکیان
ساز نه‌داوه هه‌رچییه‌ک بگوترێت، به بۆچوونی من ناره‌وایه به باش و
به‌خراپه راڤه بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینیمان له کۆی 19 وه‌زاره‌تی
کابینه‌ی شه‌شه‌م 18 وه‌زاره‌ت پیاویان راسپێردرابوون بۆ سه‌رۆکایه‌تی
کردنیان، به‌راورد به یه‌ک وه‌زیری ئافره‌ت، که‌می ئافره‌ت له پۆسته
سیادییه‌کانی ئه‌م کابینه‌یه‌دا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێژه به‌شداریکردنه‌ی
ئافره‌تان دێت، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی هه‌رێم و پێگه‌یان
له کابینه‌ی پێشتر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم پێگه‌ی
ئافره‌تان له بڕیاردا 25% بوو دواتر بۆ 32% به‌رزکرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م
18 به یه‌که‌ی ئێستا ده‌بینرێت له کابینه‌ی نوێی شه‌شه‌م مانای
(5%)ه که‌واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێگه‌ی ئافره‌تی که‌مکردۆته‌وه و به‌ومایه
دیت گه‌رانه‌وه‌بیت بۆ دواوه.
بوونی رێژه‌یه‌کی زۆری پیاو و که‌می ژنان له کابینه‌که‌ی به‌رێز دکتۆر
به‌رهه‌مدا، ده‌کرێت به‌وه وێنای بکه‌ین که ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و
ململانێ سیاسی و سیراعه‌بێ له نێوان لایه‌نه سیاسی و حیزبییه‌کانی
کوردستاندا، بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌ت و به‌ئۆپۆزسیۆن بوون، چونکه
پێشبینییه‌کان بۆ به‌شداریکردن و نه‌کردن له کابینه‌ی شه‌شه‌م له
لایه‌ن پارته سیاسییه‌کانه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستای لێ چاوه‌روان نه‌ده‌کرا،
که لیستی گۆڕان و یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه هه‌رسێکیان به‌شدارییان
نه‌کردبایه.
هه‌روه‌ها ده‌شکرێت پشتگوێ خستنی ئافره‌تان و که‌م به‌شداری پێکردنیان،
له پۆستی سیادی کابینه‌ی نوێ، به‌شێکیشی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی
که حیزبه ناسیۆنالیسته‌کان ئه‌مڕۆ تێیدان، هه‌رچه‌نده پارتی
دیموکرات هاوشێوه‌ی یه‌کێتی به‌ده‌رنییه له‌و ململانێ سیاسییه که
هاتۆته گۆڕێ، به‌ڵام پارتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی حیزبێکه زیاتر سیستمێکی مه‌رجه‌عیه‌تییانه
پێڕه‌و ده‌کات، به‌ڵام له ئه‌نجامی کرانه‌وه و هه‌ستکردن به‌خود له‌لایه‌ن
تاکی کورده‌وه و نه‌مان و به‌سه‌ر چوونی سه‌رده‌می لافی شۆرشگێری
لایان، پارتیش له بچوک بوونه‌وه و که‌می پێکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و
ئیداری له کوردستان ده‌ترسێت.
به‌ڵام وه‌ک یه‌کێتی نیشتمانی نییه، چونکه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی
ئێستا یه‌کێتی نیشتمانی تێیکه‌تووه، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی باڵێکیان لێ
جیابووته‌وه له پێناو ئه‌وه‌ی جۆرێک له پێڕه‌وکردن و دڵرازیکردنی که‌سانێک
بۆ مانه‌وه‌یان له‌و حیزبه، ده‌کرێت ئافره‌تیان به‌خه‌یاڵدا نه‌هاتبێت،
یان پشتگوێ خرابێتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستاش پیاو رۆڵی ململانێی
سیاسیه‌کانی ناو حیزبه کوردییه‌کان ده‌گێریت نه‌ک ئافره‌ت.
که‌واته که‌می پێگه‌ی ژن له کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمدا، به‌شیکی
زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دۆخه سیاسی و ململانێیه‌ی نێوان حیزبه
سیاسییه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنانیش ئه‌و پێگه دیاره‌یان نییه له
نێو ئه‌م دوو حیزبه ناسیۆنالیسته‌دا ئیدی به‌شێک نابن، له‌وه‌ی وه‌ک
چۆن بڵێی حسابیان بۆ بکرێت و بۆ دڵرازیکردنیان پۆستێکی وه‌زاریی یاخوود
به‌رزتریان پێبدرێت، به‌ڵکو ئیدی سه‌نگه‌ری خۆیان له حیزبه‌وه بۆ
لایه‌نێکی دیکه جێنه‌هێڵن، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین نه پارتی و نه یه‌کێتیش
جگه له پیاو ئافرتیان له پۆستی ئه‌ندامێتی مه‌کته‌بی سیاسی‌دا نییه،
به‌ڵام ئەوه نابێته مانای ئه‌وه‌ی ئیدیی نابێت پۆستی وه‌زاریی به‌ئافره‌ت
بدرێت.
shwansdiq@yahoo.com
|