١٨\٢\٢٠٢١
پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ
نیشتمان"
لە دەرھێنانی توورج ئەسڵانی بڵاوکرایەوە.
مەنسوور جیھانی
پۆستەری
ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرھەمی بڵندی "توورج
ئەسڵانی" و بەرھەمی ھاوبەشی ھەرێمی کوردستان و سووریا بۆ بەشداریی لە
حەفتاویەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕڵین" لە
وڵاتی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە.
پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" (بی سرزمین
- Landless) لە
بەرھەمھێنان و دەرھێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرھەمی
کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی"
و ھەروەھا بەرھەمی ھاوبەشی
ھەرێمی کوردستانی عێراق و سووریا، کە لە لایەن "عەلیڕەزا قادری ئەقدەم"
دیزاینی بۆ کراوە، بۆ بەشداریی لە حەفتاویەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕڵین" لە وڵاتی ئەڵمانیا پەردەی لەسەر لادرا و لە
لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الھە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) ە
بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت"، لەم خولەی بازاڕی فیلمی "بەڕڵینالە"
بە ناونیشانی یەکێک لە گرینگترین بازا’ڕەکانی فیلم لە ئەورووپا و جیھان
پێشکەش دەکرێت.
لە فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرھەمی بڵندی سینەمایی "توورج
ئەسڵانی" دەرھێنەری نوێخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران، کۆمەڵێک لە
ئەکتەرەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە چوار
زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|