په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٢\٢٠١٠

پڕۆتێستی هونەرمەندان و رۆشنبیرانی خانەقین

دژ بە سڕینەوەی مێژووی میزوبۆتامیا.
 


بەمەبەستی هەڵویست وەرگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر هەوڵی داخستنی بەشی شانۆ و مۆسیقا لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا و لابردنی پەیگەرەکانی سەر شەقامەکانی بەغدا، ئیمڕۆ لە کاتژمێری 10ی بەیانی قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان و رۆشنبیرو هونەرمەند و نووسەران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەبەردەم پەیمانگەی ناوبراو کۆبوونەوە.


ئەسماعیل موستەفا شەریف(عەمیدی پەیمانگە) وتی: ئەم پرۆتێستە دژ هەوڵی درێژەپێدان بە(حملەی ئیمان)ییەکەی سەدام حوسین رێکخستووەو هاوپشتی خۆمان بۆ هونەرمەندانی عیراق پیشان دەدەین.


سەبارەت بە هۆی ئەو بڕیارانە، مامۆستا ئەدیب ئەرکەوازی، وتی: سەرەتای دەسەڵاتی هەر دیکتاتۆرێک بە کوشتنی رۆشنبیران و هونەرمەندان دەستپێدەکات. ئێمە هەر لە ئێستا بەریان پێدەگرین.


هەروا مامۆستا سەعدون کاکەیی وتی: هۆلاکۆ وەک دڕندەترین دەسەت، هێشتا رێزی لە هونەرمەندان گردو بە خاوەن(ئەقڵی زێڕین)ناویانی برد، کەچی ئێستا ئەو بێڕێزە لەرادەبەدەرە لەگەل هونەرمەندانی عیراق دەکرێت.


مامۆستایەیەکی تری هونەرە جوانەکان(عەباس حەمید گەرمکی)ی رایگەیاند: ناڕەزایەتییەکەمان دژ بە تێکدەرانی هونەرە، هونەر لە هەموو سەردەمەکان ناسنامەی گەلەو رۆڵی گەورەی خۆی هەبووە بەتایبەتی لە میزوبۆتامیا. هونەر مێژوو دەسەلمێنێ و بە نەمانی هونەر مێژوومان دەسڕێتەوە.


لەبارەی ئەگەری سەپاندنی بڕیارەکان لە بەغدا، سیروان نەورۆز، وتی: مومکن نییە لەبەرامبەر ئەو سووکایەتی و جەهالەتە بێدەنگ ببین.
 

 

dwaroj@yahoo.de