دیداری نێوان سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و نۆێنه‌ری وڵاتی نۆیی کۆسۆڤۆ له نۆ‌رویژ.
له ڕۆژی 28 ڕێبه‌ندانی 2707ی کوردی، سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی، به مه‌به‌ستیی پیرۆزبایی کردن له‌گه‌لی کۆسۆڤۆ. پێوه‌ندی به به‌ریز سه‌لیم حه‌سنیا نۆینه‌ری کۆسۆڤۆ له وڵاتی نۆ‌رویژ کرد، به‌ڕێزیان له هه‌مان کاتیش‌دا داوای چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ نۆینه‌رانی کۆسۆڤۆ کرد، نۆێنه‌رانی کۆسۆڤۆ ڕایان گه‌یاند که ئه‌وان ئاماده‌ن سه‌ردانی به‌ڕێز کاک عارف بکه‌ن.
به پێێ ڕێکه‌وتنی پێشووتر، ئه‌مڕۆ 1 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 20.02.2008 له ماڵی به‌رێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌و دیداره به ڕێوه چوو، شاندی کۆسۆڤۆ بریتی بون له به‌ریزان سه‌لیم حه‌سنیا نۆینه‌ری وڵاتی کۆسۆڤۆ له نۆ‌رویژ و به‌ریز نوفری لێکاج چالاکی بواری مافه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌ڵبان و کۆسۆڤو.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن کاک عارف زۆر به گه‌رمی پێشوازی کران، پیرۆزبایی گه‌رمیان به بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆ بونی وڵاته‌که‌یان ئاراسته کرا، شاندی کۆسۆڤۆ وێرای سوپاس له‌و پێشوازییه گه‌رمه ئاواتیان خواست که ڕؤژێک بێت ئه‌وانیش پیرۆزبایی له‌گه‌لی کورد و کاک عارف بکه‌ن به بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه، پاشان نامه‌ی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ سه‌رکی وڵات و سه‌رۆک وه‌زیران و هه‌روه‌ها بۆ به‌ریز ئاکادیمیک نێخهات داجی سه‌رۆکی پارتی ( لیدزجا دیمۆکراتی داردانیسه) ئاراسته‌ی به‌ریز سه‌لیم حه‌سنیا کرا،
ئه‌و دیداره که نزیکه‌ی 3 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بووه، زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه تاوتۆی کرا.
شاندی کۆسۆڤۆ به‌سه‌رهاتی ڕابوردوی وڵاته‌که‌یان گێرایه‌وه که ناکۆکی و ناته‌بایی چه‌نده‌ی دواخستن، و به‌ڵام به هۆی هاتنی سه‌رکرده‌یه‌کی زیره‌ک وهوشیاری وه‌ک دوکتۆر دوگۆڤا ئیبراهیم ، که له ساڵی 1989 له ڕێگه‌ی دروست کردنی به‌ره‌ی یه‌کگرتووه‌ی کۆسۆڤۆ ئه‌ڵبانه‌وه چۆن ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له یه‌ک نزیک کرده‌وه، ته‌زادو ناکۆکی ڕیشه‌که‌ن کرد و ئاکامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئیستا به سه‌ربه‌ستیی وڵاته‌که‌یان گه‌یشتن،
شاندی ناوبراو په‌یتا په‌یتا داوایان ده‌کرد که گه‌لی کوردیش دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ناکۆی وناته‌باییه یه‌ک بگرن و پێکه‌وه هاوپه‌یمان و یه‌ک قسه بکه‌ن، ڕێگا به ده‌ستێوه‌ردانی داگیرکه‌رو وڵاتانی دراوسێان نه‌ده‌ن نێوانیان تێک بدات،
له‌به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌کانیان دا له لایه‌ن کاک عارف باوه‌جانی یه‌وه کورته‌یه‌ک له مێژووی خۆرارگری گه‌لی کورد یان ئاراسته کرا، به تایبه‌ت له 85 ساڵ پێشه‌وه تا ئیستا خه‌بات به شێوه‌ی جۆراوجۆر و له‌به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ها به کورتی کورتی ئاماژه‌ش به دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌کانی دامه‌زراندنی ئه‌م پارته بۆ شاندی کۆسۆڤۆ کرا، شاندی ناوبراو ده‌ست خۆشانه‌یان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد، که سه‌ربه‌خۆی یان وه‌ک ستراتیژی سه‌ره‌کی خه‌باتیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵبژاردوه، ئاماژه‌شیان به‌وه کرد که له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر پارتێک کاری دیپلوماتی ونێۆ نه‌ته‌وه‌یی بکات زیاتر ده‌توانی داواکرییه‌کانی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی بگه‌یه‌نێته ئاستی جیهانه‌وه، پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی زیاتر بۆ کۆکاته‌وه.
له ئاکامی باس و دیداری 3 کاتژمێری نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و شاندی وڵاتی کۆسۆڤو، چه‌ندی پێشنیاری کاری هاوبه‌ش له لایه‌ن به‌ریز کاک عارف ئاراسته‌ی شاندی ناوبراو کرا، که به‌شێکی زۆری پێشنیاره‌کان جێگای خۆشحاڵی ڕه‌زامه‌ندی شاندی ناوبراو بو. بڕیاره له داهاتووه‌یه‌ی نزیکدا چه‌ندین کۆبوونه‌و چالاکی 2 لایه‌نه به‌رێوه بچیت.
به‌شی کۆتایی دیداره‌که ته‌رخان کرابوو بۆ ئێواره خوانێکی کورده‌واری که له لایه‌ن سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ میوانان ئاماده کرابوو،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان www.psk2006.org
|