دیداری نێوان پاڵۆێزی ئوکراینیا له وڵاتی نۆ‌رویژ له‌گه‌ڵ شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
شاهۆ موحه‌ممه‌دی
پاشان له لایه‌ن به‌ڕێزان کاک عارف وکاک هاشم باسێکی گرنگیان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و پێشێلکاری یه‌کانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی پێشکه‌ش به به‌ریز ئوله‌کسی هولموبوڤ کرد، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسی ئه‌و شه‌پۆله ئیعدامانه‌یان کرد که له‌م دواییانه‌دا له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێیت، به‌ڕیز ئوله‌کسی هولموبوڤ له لایه‌ن خۆیه‌وه زۆر سپاسی به‌ریز کاک عارف و کاک هاشمی کرد که بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌یان بۆ باڵۆێزخانه‌که‌یان، ناوبراو به کاک عارفی راگه‌یاند که ئه‌گه‌ر توانی سه‌ردانی وڵاتی ئۆکراین بکات و له نزیکه‌وه له گه‌ل به‌ر پرسانی ولاتی ئۆکراین گفت‌وگو بکات، هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگه‌یاند که ئاسانکاری بۆ ئه‌و سه‌ردانه رێک بخات، کاک عارفیش خۆشحالی خۆی ده‌ربری و به‌ڵێنی دا که له داهاتودا سه‌ردانی ولاتی ئۆکراین بکات، پاشان به‌ڕێز کاک عارف له لایه‌ن خۆیه‌وه دیارییه‌کی نایاب که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بوو ئاراسته‌ی به‌ڕێز ئوله‌کسی هولموبوڤ باڵۆێزی ئۆکراین کرد، ناوبراویش دیاریی خۆی له لایه‌ن باڵۆێزخانه‌وه ئاراسته‌ی کاک عارف کرد، شایانی باسه که له‌و دیداره له که‌شوهه‌وایه‌کی پر دۆستانه‌دا پاش 1 سه‌عات کۆتایی پێ هات.
www.psk2006.org
|