دیداری نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتی ئاڵیانسی سوری نۆرویژی.
له
دیدار و چالاکی به‌ردوام و ماندوو نه‌ناسی تێکۆشه‌رانی پارتی
سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه
به مه‌به‌ستی زیاتر به جیهان ناساندنی
مافه‌زه‌وتکراو ئازاره‌کانی
گه‌له بنده‌سته‌که‌مان،
له درێژه‌ی دیدار‌و کۆبوونه‌وه دیپلوماتییه کانی پارتیمان
له گه‌ڵ پارت و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی،
ڕۆژی
23ی
ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به
12.02.2008 زاینی،
شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستی که پێک هاتبوون له به‌ڕێزان کاک عارف
باوه‌جانی
سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
و کاک
قادر ئه‌حمه‌د زاده‌ه کاک موحه‌ممه‌د ئه‌مین په‌ژومان ناسراو به
(هێمن) ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ، له‌سه‌ر بانگهێشتنێکی
ڕه‌سمی سه‌ردانی پارتی ئاڵیانسی سور یان کرد.
له
لایه‌ن
به‌ڕیزان
تورسته‌ین داهڵه سکرتێری گشتی پارتی ئاڵیانسی سور و به‌رێز ئه‌رلینگ
فوڵکه‌ڤۆرد ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ناوبراو هه‌روه‌ها نووسه‌ری
کتێبی کوردستان له ئیستا‌و داهاتوو به زمانی نۆرویژی و که‌سایه‌تی
ناسراو دڵسۆزی گه‌لی کورد، به گه‌رمی له باره‌گای پارته‌که‌یان
پێشوازیان له شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد،
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێز
تورسته‌ین سکرتێری گشتیی پارتی ئاڵیانسی سوره‌وه
به خێرهاتنی سکرتیرو
شاندی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرا،
پیرۆزباییان له کار‌و چالاکی پسک وه‌ک پارتێکی نۆیکرد .
به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی
سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش له نۆره‌ی خۆیدا سوپاسی
پارتی
سه‌ربه‌ستی ئاراسته‌ی پارتی ئاڵیانسی سور کرد
بۆپێکهێنانی ئه‌م دیداره
دۆستانه‌یه‌دا،
هه‌روه‌ها سوپاسی کار‌و تێکۆشانی دڵسۆزانه‌ی به‌رده‌وامی به‌ڕێز
ئه‌رلینگ فوڵکه ڤۆرد ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ناوبراو بۆ گه‌لی
کورد کرد، به تایبه‌ت به‌شداری چه‌ند ڕۆژ پێشی له کۆنگره‌ی به
جیهانی کردنی جینوسایدی گه‌لی کورد له هه‌ولێر.
وه‌ک سه‌ره‌تایی کردنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که کورته پێناسه‌یه‌کی
له‌سه‌ر بناغه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و مه‌به‌ست و
ئامانجه‌کانی پارتی ئاراسته‌ی
شاندی
ناوبراو کرد.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که نزیکه‌ی
2
کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناڤین و کێشه‌ی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت هاته
ئاراوه، له‌لایه‌ن هه‌ردو
شانده‌وه به گه‌رمی باسی له سه‌ر کرا، له به‌شێکی دیکه‌ی
دیداره‌که‌دا له لایه‌ن هه‌ڤاڵان کاک قادر ئه‌حمه‌د زاده و کاک
موحه‌ممه‌د ئه‌مین په‌ژومان باسێکی گشتی له سه‌ر شه‌پۆلی ئه‌م
دواییانه‌ی گرتن و کوشتنی چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ و خۆیندکارانی
کورد له لایه‌ن پیاوانی کۆماری ئیسلامی یه‌وه ئاراسته‌ی شاندی
خانه‌خۆی کرا، وه‌ک نمونه‌ی به‌رچاو شه‌هید کردنی ئیبراهیم لوتفوڵایی
له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی ترسناک و ئه‌شکه‌نجه دانی مامۆستا گه‌نجی و
تێکدانی بۆاری ده‌رونی له به‌ندیخانه‌دا وبه‌ندکردنی ده‌یان
خۆێندکاری دیکه له‌م چه‌ند حه‌فته‌دا،
شاندی
خانه خۆی ڕایان گه‌یاند که به نووسراوه حکومه‌تی نۆ‌رویژ له‌م
کرده‌وانه‌ی ئێران ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌و داوایان لێده‌که‌ین
هه‌ڵۆێستیان هه‌بێت،
له
به‌شی ئاخری دیداره‌که‌دا باس له سه‌ر زۆر پرۆژه‌و کاری هاوبه‌ش کرا،
که له داهاتوودا هه‌ردوو لایه‌ن پێکه‌وه بتوانن کاری له سه‌ر
بکه‌ن،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
.
23ی
ڕێبه‌ندانی
2707 ی کوردی،
www.psk2006.org
|