٢٦\١٠\٢٠١٤
پووچیی.

فهرهاد مازێ
خەندەیەک سەفەر
دەکا
لێوێک بە پێکەنینەوە دەمرێ
خەزانێک بۆ بەهار جێدێڵی،
چەند خۆپەرست و راڕاینە
سەوزایی لە دڵمانایە و
مەرەگی گەڵامان خۆشدەوێ
ئەشقی ئێمە، ئەشقی مردووەکانە
رووناکیی نەمردووە
نوێژە تاریکەمان هەڵبەستووە
مرۆڤین و لە سەگ ناچین
کەچی هەمیشە دەحەپین
حەپینمان بۆ سەوزایی
وەڕینمان بۆ رووناکیی
هەتا دەمرین دەحەپین
دەژین و دەوەڕین
حەپین، وەڕین،
وەڕین، حەپین.
هاوینی
٢٠٠٧ - ئەریزۆنا
گوارەلۆپێ.*
بۆنی مێروولەیە
یا بۆنی مرۆڤ
تەونی جاڵجاڵۆکەیە شەقام
یا هەنگاوی بێ مرۆڤ
لۆپەخان، گوێم لە حەپینە
سەگن یا مرۆڤ؛
لەتێ دۆزەخ کەوت
جەنگ حەپین
مرۆڤ بووە تارمایی
تەنها پێڵاون لە شەقام
جڕت و فڕتی رۆیین
دیاری بەهەشتە بەسەر ئاگرا ڕۆیین
ئاشتی حەپین پێ بەرەڵلا
حەپین تووتن،نان حەپین؛؛
دیاریی دۆزەخە، حەپین کوتین
گوارەلۆپێ، مەرگی نانە
مرۆڤ، سەگ حەپین
گوارەلۆپێ، دۆزەخ کڵۆم دە
نان ئازادیی دە
حەپین خواحافیز.
___________________________
*
مریەمی دایکی عیسا، بە زمانی هیندە سوورەکان.
زستانی
٢٠٠٥ - ئەریزۆنا
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|