٨\٧\٢٠١٧
پووران درەخشەندە
دادوەری فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھانە.
مەنسوور جیهانی
خانمە
سینەماکاری کرماشانی خاتوو "پووران درەخشەندە" ئەندامی لێژنەی
دادوەرانی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھانە.
خانمە سینەماکاری کرماشانی خاتوو "پووران درەخشەندە" بە ھاوڕێیەتی
لەگەڵ "غوڵامڕەزا ئازادی" ـ بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، بەرھەمھێنەر و
دەرھێنەری سینەمایی، خاتوو "مەرزییە بۆروومەند" ـ دەرھێنەری سینەمای
منداڵان، "کەماڵ تەبریزی" ـ دەرھێنەر و "رەزا مەقسوودی" ـ سیناریۆنووس
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران"ی ٣٠مین خولی
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە شاری
ئیسفەھانیان لە ئەستۆدایە.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "بەرھەمە سینەماییە
نێودەوڵەتییەکان"ی ئەم فیستیڤاڵەش بریتین لە: "کەیوومەرس پوورئەحمەد"،
خاتوو "رۆئیا تەیمووریان"، "بێھرووز شوعەیبی"، "عەلیرەزا خەمسە" و
"وەحید نیکخواە ئازاد" و ھەروەھا ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی
پێشبڕکێی فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی "سینەمای ئێران"یش بریتین لە: خاتوو
"مەھین جەواھریان"، "ئەمیر محەمەد دەھێستانی"، "رەوانبەخش سادقی"،
"بەھرام عەزیمی" و "عەلیرەزا گوڵپایگانی".
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێ کورتە فیلمەکانی "ئیسفا" لە
ئەستۆی "پەیمان نەھان قودرەتی"، "مورتەزا علی عەباس میرزایی" و "کاوە
مەزاھیری" و ھەروەھا ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی "یۆنیسێف" بریتین لە:
خاتوو "مەھتاب کەرامەتی"، خاتوو "بەھارە یەگانە فەرد" و خاتوو "بەھارە
ئەندیشە راد".
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی"یش بریتین لە:
"ئارماگان باڵنتین" لە وڵاتی نیووزلەندا، "ئۆرۆسلاو ریش" لە وڵاتی
ئەڵمانیا، "فلۆرت وێن ئێسپێندۆنک" لە وڵاتی ھەڵەندا و سەرۆکی فیستیڤاڵی
"سینە کید"، "دیانا فارس" دەرھێنەری سووری، "شەھاب ئیسەفندیاری"،
"خاتوو فریشتە تائێرپوور" و "ئێنیس لاسوود" دەرھێنەری توونسی و ھەروەھا
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی" ئەنیمەیشنی ئەم
فیستیڤاڵەش بریتین لە: "فرانک وارسانی" لە وڵاتی ھەنگاریا، "ناتالیا
چێرنیشوا" لە وڵاتی رووسیا، "ئێلێکساندێر سان" لە وڵاتی ھۆنگ کۆنگ،
"جێرھارد کلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا و "سەعید تەوەکولیان" مامۆستای زانکۆ
و ئەنیمەیش ساز لە وڵاتی ئێران.
٣٠یەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
بە بەرپرسیاریی "عەلیرەزا رەزاداد" بە بەشداریی بەرھەمی سینەماکاران
زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی
رۆژی ھەینی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بە بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی پەپوولەکان
لە باغی نوور لە ئیسفەھان دەستی پێکرد و تاکوو رۆژی پێنجشەمە ٦ی
تەمووزی ٢٠١٧ بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی ئێرانی و بیانی لە پەردیسی
سینەمایی چھارباغ، سینەما فەلەستین و سینەما سێپاھان درێژەی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|