په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠٢٠

پووران درەخشەندە

خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گلۆباڵ"ی ھیندستانی بەدەستهێنا.

 

مەنسوور جیھانی

 

سینەماکاری کورد خاتوو "پووران درەخشەندە" بە بۆنەی ھەوڵە ڕاستگۆیانەی لە ماوەی ساڵانێکی بەردەوام کار لە بواریی سینەما و ھەروەھا پەیوەندیی لەگەڵ خەڵکی؛ خەڵاتی سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گلۆباڵ" لە وڵاتی ھیندستانی بەدەستھێنا.

سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گلۆباڵ" بە بەرھەمی سینەماکارانی ٨٠ وڵاتی جیھان؛ لە ڕۆژانی ٢٦ تا ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بە شێوەی ئۆنلاین لە وڵاتی ھیندستان بەڕێوەچوو و خانمە سینەماکاری کرماشانی "پووران درەخشەندە" دەرھێنەریی بەزموون و ناوداریی سینەمای کوردستان و ئێران کە بە ھەموو بەرھەمە بڵنیدە سینەماییەکانییەوە لەم ڕووداوە سینەماییەدا بەشداریی کرد، بە بۆنەی ھەوڵە ڕاستگۆیانەی لە ماوەی ساڵانێکی بەردەوام کار لە بواریی سینەما و ھەروەھا پەیوەندیی لەگەڵ خەڵکی؛ خەڵاتی ئەم خولەی فێستیڤاڵی بۆخۆی مسۆگر کرد.

ڕێوڕەسمی کۆتایی سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گلۆباڵ"، ڕۆژی ھەینی ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ لە وڵاتی ھیندستان بەڕێوەچوو و خەڵاتەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵ، بە براوەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان دابەشکرا.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گلۆباڵ" کە ھەر ساڵە بە ھەوڵی "مەروە ستۆدیۆ" بەڕێوەدەچێت؛ یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لە جیھان دێتەئەژمار کە جەوھەرە و ھێزیی سینەمای بە یەکگریی لەگەڵ کۆمەڵگای جیھانی لە پەیوەندیی لەگەڵ فیلمسازانی خوێندکار، ھۆگرانی ھونەریی سینەما و ھەروەھا سینەماکاران جەژن دەگرێت و ئایدیا سەرەکییەکەشی داڕشتنێکی پێرفشناڵی چیرۆکێکی گونجاوە، کە لە ڕێگای فیلمێکی سینەمایی درەوشاوەوە، بینەرانی جیھانیش بۆلای خۆی ڕابکێشێت.

خاتوو "پووران درەخشەندە" لە ئێستادا، لە قۆناغی پێش بەرھەمھێنانی فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کوڕەکان ناگرین" دایە؛ کە بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ ستافە پێرفشناڵەکەی لە باروودۆخێکی گونجاو و بە ڕچاوگرتنی ھەموو ڕێکارە تەندروستییەکان، بە زووترین کات دەست بە وێنەگرتنی ئەم بەرھەمە سینەماییە دەکەن.


بۆ زانیاریی پتر:

http://gffn.org/13th-global-film-festival-2020
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک