په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٣\٢٠١٥

پووران درەخشەندە دوایین فیلمی

پێشکەش بە ئەرشیڤی زانکۆی "مۆنێش"ی ئوستورالیا کرد.
 

مەنسوور جیهانی


"پووران درەخشەندە" لە زانکۆی "مۆنێش" لە شاری مێلبۆڕنی ئوستوڕاڵیا وتارێکی پێشکەش کرد و فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن"ی دوایین بەرھەمی خۆی پێشکەش بە ئەرشیڤی ئەم زانکۆیە کرد.


خانمە سینەماکاری کورد "پووران درەخشەندە" کە بۆ پێشکەش کردنی وتار لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی "مۆنێش" سەردانی شاری مێلبۆڕنی کردووە، دوای نمایشی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" ئەم بەرھەمەی خۆی پێشکەش بە ئەرشیڤی زانکۆی "مۆنێش" لە شاری مێلبۆڕن لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا کرد.


خاتوو "پووران درەخشەندە" یەکەمین کەس بوو کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی "مۆنێش"ـدا وتاری پێشکەش کرد و ئاخاوتنەکەی لە لایەن مامۆستایانی زانکۆ، قوتابیانی ئامادەبوو لە ھۆڵی کۆلێژی کاولفیدی زانکۆی "مۆنێش" و ھەروەھا بانگھێشتکراوان و ھۆگرانەوە پێشوازیی لێکرا.


فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا کاتژمێر ٣٠/٩ی پێش نیوەڕۆی رۆژی ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ لە تەنیشت پێشکەش کردنی وتاری ئەم فیلمسازە کوردە لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی "مۆنێش"ی مێلبۆڕندا نمایشکرا و لە لایەن خوێندکاران و بینەرانەوە پێشوازیی لێکرا.


ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە بە پشتیوانی رێکخراوەی ئاسیایی "مۆنێش" و کۆمەڵەی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئوستوڕاڵیا، بۆ یەکەمین جار لەم وڵاتە و بە تەرکیز لەسەر رۆژئاوا و ئاسیای ناوەندیی و پەنابەرە بیانییەکان و بە ئامادەبوون و پێشکەش کردنی وتار لە لایەن کەسایەتییە بەرجەستە و گرینگە نێودەوڵەتییەکان، لەوانە: دەرھێنەری ناوداری سینەمای ئێران خاتوو "پووران درەخشەندە"، رۆشنبیری بەرچاوی نێودەوڵەتیی "غەسان ھیگ"، چالاکی مافی مرۆڤ "ئارنۆڵد زابل"، "جۆرج گیتۆس" لە دامەزرێنەرانی ماڵی زەرد لە سیدنی و جەلال ئاباد و چەندین کەسایەتیی زانستیی دیکە لە کۆلێژی کاولفید لە زانکۆی "مۆنێش" لە شاری مێلبۆڕن لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا بەڕێوەچوو.


فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە ئامادەبوون و پێشکەش کردنی وتار لە لایەن خاتوو "پووران درەخشەندە" لە چەندین زانکۆی ناوخۆیی و دەرەوەی وڵاتی ئێران و ناوەندە کەلتوورییەکان نمایشکراوە، لەوانە: لە بەشی "ئافرەتان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست" لە زانکۆی بێرکلی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمەریکا، زانکۆی تەکنیکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ئەنکارا لە تورکیا، زانکۆی یو.سی.ال.ای لە ئەمەریکا، زانکۆی زانستی پزیشکی تاران، زانکۆی شیراز، کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی تاران، زانکۆی زانستی پزیشکی تەورێز، کۆلێژی دەرونناسی زانکۆی تاران، زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان، زانکۆی بابولسەر و زانکۆی ئازادی ئیسلامی کەرەج.


ئەم فیلمە لە دوایین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "پووران درەخشەندە" لە بەشی پێشبڕکێی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "مالاتیا" لە شاری ماڵاتیا لە تورکیا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانی ئامادەبوو لە فیستیڤاڵ و ھەروەھا ئافرەتانی شاری ماڵاتیاوە پێشوازیی لێکرا.


ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی زیاتر لە ١٠٠ فیلمی بڵندی سینەمایی، کورتە فیلمەکانی چیرۆکی، دیکۆمێنتاری و ئەزموونی لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە ڕۆژانی ٢١ تا ٢٧ی تەشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە شاری مێژوویی و کەڵتووری ماڵاتیا لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو.


بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک