٥\٣\٢٠٢١
قاچاغچییەکان لە
سنووری نێوان تورکیا و بوڵگاریا
یاریی بە
چارەنووسی پەنابەرانەوە دەکەن.
بەربەستە سەختەکانی سنووری یۆنان و بوڵگاریا
لەبەردەم پەنابەراندا رێگەی بۆ قاچاخچییەکان خۆشکردوە یاریی بە ژیان و
چارەنووسی پەنابەرانەوە بکەن.
پەنابەرێکی کورد لە تورکیا بەناوی (د . ق .م) بە ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" لە مانگی یازدەی ساڵی پاری ٢٠٢٠وە لە لایەن
قاچاخچییەکەوە یاریی بە ژیان و چارەنووسی خۆی و دوو منداڵ و هاوسەرەکەی
کردوە، بڕی ( ١٦،٥٠٠) شازدە هەزار و پێنچ سەد دۆلاری وە پێشەکیی
لیوەرگرتوون بە مەبەستی گەیاندیان بۆ ئەڵمانیا بەڵام دوای چوار مانگ
مانەوەیان لە تورکیا قاچاخچییەکە لە شوقە هێشتوونیەتەوە کە هاوشیوەی
زیندان بووە چونکە نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە دوای ئەوە کە پەشیمان
دەبنەوە لەوەی دریژە بە گەشتەکەیان بدەن لە لایەن قاچاخچیەکەوە
پەیوەندیی بە کەسوکاری پەنابەرەکەوە دەکرێ جگە لە نەگەڕاندنەوەی بری
ئەو پارە پێشەکیەی وەریگرتوە داوای بڕی (٥٠٠٠) پێنچ هەزار دۆلاری تری
کردوە ئەگەر نا ئەو خیزانە پەنابەرە بێ سەروشوێن دەکا".
هەر لەسەر ئەم ڕووداوە هیوا خدر: لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی
ئاگادارکراینەوە بەدواداچوونمان بۆ ئەو رووداوە کرد خۆشبەختانە بە
هاوکاریی کەسوکاری لە ریکەوتی ٣\٣\٢٠٢١
توانیمان ئەو خێزانە پەنابەرە لە دەست ئەو قاچاخچییە رزگاربکەین و
ئامادەکارییمان کردوە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان".
هیوا ئەوەشی گوت" داوا لە پەنابەران دەکەین بە هیچ شێوەیەك خۆتان
نەخەنە ژێر باری هەڕەشە و بەڵێنە درۆیەکانی قاچاخچییە بێ ویژدانەکان،
هەر کاتێك هەستان بە مەترسیی کرد لایەنی ئاسایش و رێکخراوەکانی
پەنابەران ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی ژیانتان پارێزراو بێ".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
٣\٣\٢٠٢١
- تورکیا


|