په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٧\٢٠١٠

قایمەقامى بەردەڕەش

هەرەشە لەسەنتەرى رۆشنبیرى بەردەڕەش دەکات

بۆداخستى بارەگاى سەنتەر.


سەرچاوەیەک لەسەنتەرى رۆشنبیرى بەردەڕەش راگەیاند:


قایمەقامى قەزاى بەردەڕەش هەڕەشەى لە بەرپرسى سەنتەرى رۆشنبیرى وسەرنووسەرى گۆڤارى خازر (سەعید مەموزینى) کردووە کە پۆلیس دەنێرتە سەریان دارکاریان بکات، ودەرگاى سەنتەرەکە دابخات، ئەندامى کۆن دەربکات وئەندامى نوێ لەشوێنیان دانێت وەکو پیلانێک بۆگۆڕینى دەستەى سەرپەرشتى بەشێوەیەکى نایاسایى چونکە سەنتەر پرۆگرام وپەیرەوى ناوخۆی هەیە، قایمەقام گوتى" سەنتەرو پرۆگرامەکە بەدوو فلس ناکڕم.

 

لەلایەکى دیکەوە لێژنەیەکیان بەویستى خۆیان بێ راى سەنتەر داناوە کەخودى قایمەقام ونوێنەرى بەریوەبەرایەتى رۆشنبیرى وهونەرى دهۆک وبەردەڕەشى تێدا کەخۆیان کێشەیان دروست کردووە.


شایەنى گوتنە" ئەم سەنتەرە لە 4/5/1995 دامەزراوە وپەرتووکخانەو گۆڤارێکى بەناوى خازر هەیە، زیاتر لە 200 گەنجى پێگەیاندووە لەبوارى راگەیاندن، قایمەقامى قەزاى بەردەڕەش لەشوێنى سوپاس دژایەتى سەنتەرى کردۆتە پیشە وکۆبوونەوەى جۆراوجۆر لەبارەگاى قایمەقام دژى سەنتەر سازدەکرێت، کەخودى قایمەقام سەرپەرشتى کۆبوونەوەکان دەکات، ئەمەش هەمووى دەرچوونە لەیاسا، هەروەها سەنتەر دووجار خۆى ئامادەکردووە کۆنفرانسى خۆى سازبکات بەڵام قایمەقام بەنامەى فەرمى کەئەویش دەرچوونە لەیاسا لەبەستنى کۆنفرانس رێگەى گرتووە.

 

 

mamuziny@hotmail.com