قارِنیَ هیَمایه‌ك
بۆ دڕنده‌یی كۆماری ئیسلامی ئیَران،
ده‌رگایه‌ك
بۆ تاوانباركردنی.
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
كۆماری
ئیسلامی ئیَران له گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵاته‌وه تاكو ئیَستا سه‌دان و
هه‌زاران تاوانی دژ به تاك و كۆمه‌ڵی گه‌له‌كه‌مان له رِۆژهه‌ڵاتی
كوردستان ئه‌نجام داوه,دیاره هه‌ر چاوه‌رِوانی كاروكرده‌وه‌ی له‌م
شیَوه‌یه‌ی لیَده‌كریَت , ته‌نها له سسته‌می ئازاد و دیموكراسییه
تاوانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به‌هاووڵاتیانی خۆ ئه‌نجام نادریَت, هه‌رچه‌نده
زۆرجار وڵاته دیموكراته‌كان له وڵاتانی دی رِیَگه خۆشكه‌ر یان ئه‌نجامده‌ری
تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی و ژینۆساید بوونه , له‌م
باره‌یه‌وه نموونه‌مان زۆره ,لاپه‌رِه‌ی میَژووش پرِه له په‌ڵه‌ی
رِه‌شی وا به ناوچه‌وانی وڵاته دیموكراتیكه‌كان رِۆژئاواوه.
ئه‌وه‌ی رِون و ئاشكرایه هه‌موو تاوانیَكی كۆمه‌ڵكوژی ناچیَته خانه‌ی
ژینۆسایده‌وه , وه‌لیَ هه‌موو كرده‌یه‌كی ژینۆساید كۆمه‌ڵكوژییه , بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ژینۆسایدن دژ به نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌نجامدراون
به پیَوه‌ره جیهانییه‌كان كاڵ نه‌كه‌ینه‌وه , وامان لیَده‌خوازیَت
هه‌موو كۆمه‌ڵكوژییه‌ك به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان به ژینۆساید ناو
نه‌به‌ین,هه‌ر تاوانیَك ته‌واوی رِه‌گه‌زه‌كانی ژینۆسایدی لیَ ده‌رنه‌كه‌وت
به جینۆساید ناوزه‌دی نه‌كه‌ین,بۆ ئه‌وه‌ی داخوازه رِه‌واكانمان بۆ
ناساندنی تاوانه‌كانی جینۆساید كاڵ نه‌بنه‌وه . وه‌ك چۆن تاوانی
كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه,"مه‌به‌ستم خودی كرده‌ی كیمیابارانه‌كه‌یه
نه‌ك كرده‌ی رِژیَم به‌رامبه‌ر به پاشماوه‌ی قوربانییه‌كانی,كه به‌هه‌موو
پیَوه‌ریَك جینۆسایده", ناچیَته خانه‌ی چینۆسایده‌وه , به‌ڵكه
تاوانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی و دژ به مرۆڤایه‌تییه , هه‌رچه‌نده
كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه بۆته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان .
ژینۆساید به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تاوانه‌كه ده‌ناسریَته‌وه و رِه‌گه‌زی
تایبه‌تی پیَناسكراوی خۆی هه‌یه , نه‌ك ژماره‌ی قوربانیان و قه‌باره‌و
دڵرِه‌قییه‌كه‌ی و شیَوازی ئه‌نجامدانی , به هه‌مان شیَوه تاوانی
قارِنیَش ده‌توانین به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی ناوزه‌دی
بكه‌ین , وه‌لیَ ناچیَته چوارچیَوه‌ی تاوانی ژینۆسایده‌وه "ئه‌م بابه‌ته
پیَویستی به لیَكۆڵینه‌وه‌ی وردی پسپۆران هه‌یه", ئه‌م تاوانه بچووك
نییه و كه‌متر نییه له تاوانی دوجه‌یل كه سه‌رانی به‌عسی له‌سه‌ر
له سیَداره‌درا " خه‌ڵكی قارِنیَ وه‌ك كورد و سونه مه‌زهه‌ب كۆمه‌ڵكوژی
كراون ".
" له نێوان ساڵه‌كانی 1979 بۆ 1982 له ماوه‌ی نزیك به چوارساڵدا ,
لانیكه‌م چوارده كۆمه‌ڵكوژی به هۆی هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه
له گونده‌كانی كوردستان ڕوویانداوه. له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌دا به سه‌دان
كه‌س كوژراون كه هه‌تا ئێستا ته‌نیا ناوی 242 كه‌س تۆمار كراون. له‌و
242 كه‌سه 105 كه‌سیان 4, كه ده كاته 44%ی قوربانیان , خه‌ڵلی گونده‌كانی
ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه نه‌غه‌ده هه‌م له
باری زۆربه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و هه‌م له باره‌ی زۆربه‌ی كوژراوه‌كانیش
له ڵله‌ی یه‌كه‌می تاوانه كانى كۆمارى ئیسلامییه وه دیت "
" قه‌ڵاچۆی كورد -كۆمه‌ڵكوژییه‌كان، كوژراوه
سیڤیله‌كان و گولله‌بارانكراوه‌كان- ئاماده كردنى( س - ماكوان ) " .
تاوانى قارِنیَ یه‌كیَكه له‌و تاوانانه‌ی له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده دژ به
خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌م گونده ئه‌نجامدرا , ده‌ستپیَكی ئه‌و شه‌پۆڵه كۆمه‌ڵكوژی
و تاوانه دژی مرۆڤایه‌تیانه بوو رِۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرته‌وه.
له تاوانی قارِنیَ گروپیَك له مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر شاڵاوی قرِ
كردن ژماره‌یان له ده‌وروبه‌ر 61 هاووڵاتییه له منداڵ , پیر , په‌ككه‌وته
, ئافره‌ت " تاكو ئیَستا ناوی ته‌واوی قوربانیان به ته‌واوی یاداشت نه‌كراوه
",چه‌ند ماڵیَكی گونده‌كه ئاگریان تیَ به‌رده‌دریَت نه‌ك هه‌موو ,ئه‌م
گروپه تاوانكاره‌ی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌یان خولقاند تاكوئیَستا رِوون
نییه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش له به‌رده‌ستدا نییه ,به برِیاری
دیاریكرا و له ده‌سته‌ی باڵای ده‌سه‌ڵاته‌وه , له پایته‌خته‌وه فه‌رمانیان
بۆ نه‌هاتووه‌و دیاری نه‌كراون به ئه‌نجامدانی كوشت و برِی به كۆمه‌ڵ
, وه‌ك چۆن له ئه‌نفالدا به برِیاری ژماره 4008 ی سه‌ركردایه‌تی
شۆرِشی پارتی به‌عس دیاریكران , یاخود جووه‌كان .... .
نه‌خشه‌ی كوشت و برِی گوندی قارِنیَ له ئورمیَ و نه‌غه‌ده‌وه
دارِیَژرا نه‌ك له تارانه‌وه , نه‌خشه‌یه‌كی سه‌رتاپاگیر نه‌بوو به‌رامبه‌ر
به گه‌لی كورد , به‌ڵكه ناوچه‌یی بوو . هه‌رچه‌نده له‌و كاته زۆر
رِوداوی له‌و چه‌شنه دووباره بوونه‌وه , وه فتواكانی ئیمام خومه‌ینی
و په‌یامه‌كانی به‌نی سه‌در و تاوانه‌كانی خاڵخاڵی هه‌موو ئاماژه‌ن بۆ
نه‌خشه‌ی برِیاریَكی رِانه‌گه‌یه‌نراو بۆ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی دژ به
كورد .
تاوانی قارِنیَ.
قارِنیَ هه‌ڵكه‌وتووی 10 كم شاری نه‌غه‌ده‌یه كه‌وتۆته سه‌ر چوار
رِیانیَك , له سنووری شاری شنۆ‌و لاجانه , ژماره‌ی ماڵه‌كانی له‌و
كاته نزیك 60-70 ماڵیَك ده‌بوو , ئه‌م گونده سه‌ر به ناوچه‌ی سوندسه
, ئه‌و ناوچه‌یه زیاتر له 40 گوندی ئازه‌ری زمانی تیَدایه , له پاڵ
ئه‌و ژماره‌یه دوو ئه‌وه‌نده گوندی كورد نشین هه‌یه له ناوچه‌كه,واته
پیَكهاته‌ی ناوچه‌كه كوردی-ئازه‌رییه , ئازه‌رییه‌كان توركی زمانی
شیعه مه‌زهه‌بن . رِژیَم به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی
و مه‌زهه‌بییه ,به هه‌موو شیَوه‌یه‌ك هه‌وڵی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی
ده‌دا له ناوچه‌كه له نیَوان كورد و ئازه‌رییه‌كان.
هه‌ر له هه‌مان ناوچه " قه‌ره به‌باغه‌كان ده‌ژیَن , به مانی كڵاو
رشه‌ش , له قه‌فقاس و ئازه‌رباینجانه‌وه هاتوونه له ناوچه‌كه
جیَگیر بوونه , له باری ئابورییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن , له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده
به‌هیَزن , شه‌رِی نه‌غه‌ده ده‌وڵه‌ت برِیاری هه‌ڵگیرسانی دا , وه‌لیَ
به‌شیَك له قه‌ره به‌باغه‌كان به‌شدار بوون تیایدا , هه‌رچه‌نده ئه‌م
قه‌ره‌په‌پاغانه , بۆخۆیان به‌شیَكیان نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئیَرانن
" .
دیاره ئه‌م پیَكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهبیه ئاڵۆزه‌ی ناوچه‌كه ,
له میاندوابه‌وه بۆ نه‌غه‌ده و ورمیَ و .... له داهاتوو لوغمیَكی
له كه‌ركووك مه‌ترسیدارتره بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی شه‌رِی نه‌ته‌وه‌یی و
مه‌زهه‌بی له‌و ناوچه‌یه , به تایبه‌ت له كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
ناسنامه‌ی نیشتمانی ناوچه‌كه له رِوی جوگرافیاییه‌وه , بۆیه وا
پیَویست ده‌كات هیَزه كوردییه‌كان له هه‌نووكه‌وه كیَشه‌كه به جدی
وه‌ربگرن و نه‌خشه رِیَگای كاریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌بیَت , تا
قارِنیَكان دیكه نه‌هاتۆته پیَشه‌وه ,باشتره له ئیَستاوه به‌ریان
پیَ بگرتریَت.
شویَن به‌رزاییه‌كانی نزیك پادگانی دوو ئاویَیه, كات مانگی خه‌رمانان
و كاتی خه‌رمان هه‌ڵگرتنه‌وه‌و كار‌و كاسبی جوتیارانه , رِۆژ 10ی خه‌رمانانی
ساڵی 58 ده‌كاته 1 ی سه‌پته‌مبه‌ر,دوو پیَشمه‌رگه‌ی حدكا یه‌كیان به‌ناوی
محه‌مه‌د عه‌لی پیریَژنه , بۆسه‌یه‌ك بۆ هیَزه‌كانی كۆماری ئیسلامی
ئیَران داده‌نیَن , له ئه‌نجامدا 16پاسدار ده‌كوژن و دووی دیكه‌ش
بریندار ده‌كه‌ن , دوواجار یه‌كی دیكه له برینداره‌كان ده‌كوژریَت و
محه‌مه‌د عه‌لیش گیانی به‌خت ده‌كات .
رِۆژی 11ی خه‌رمانان 1358,هیَزه‌كانی رِژیَم پیَكهاتوو له سوپای
پاسداران له نه‌غه‌ده‌و جه‌ڵدیانه‌وه هیَرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندی
دووئاوه, له‌ویَ یه‌كسه‌ر دوو برا به‌ناوه‌كانی " عه‌بدواڵله خاڵنه
و مینه خاڵنه" ی ته‌مه‌ن 65-70 ساڵه شه‌هید ده‌كه‌ن .
له كاتی گه‌رِانه‌وه‌یان به قارِنیَیا, له‌سه‌ر رِیَوه, 3 منداڵی به‌رخه‌وان
ده‌بینن , له كاتیَكا ئه‌و منداڵانه له ترسی پاسداره‌كان زاره‌ترووك
ببون و باوه‌شیان به یه‌كدا كردبوو , له لایه‌ن پاسداره‌كانه‌وه ده‌دریَنه
به‌ر ده‌سترِیَژی گوله‌و خویَن ساردانه شه‌هید ده‌كریَن,دوانیان
ناسراون به ناوه‌كانی " رِه‌حمان رِامینی , خاتوو زین رِامینی ,....(ناوی
سیَیه‌م نه‌زانراوه) " .
دوای ئه‌و منداڵانه , سه‌ره‌تا ده‌گه‌ن به 3 شوان , هه‌رسیَكیان شه‌هید
ده‌كه‌ن به ناوه‌كانی " ئه‌بو به‌كر مسته‌فا زاده , سه‌ید ئیسماعیل
تاهیری , حه‌سه‌ن ... " هاوكات دوو شوانی دیكه‌ش بریندار ده‌كه‌ن , ئه‌وان
له ترسا خۆیان ده‌شارنه‌وه .
مه‌عبودی كه له كاتی شادا سه‌رمایه‌دار بوو و دوكانی فرۆشتنی
تراكتۆری هه‌بوو , وه له سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداری
باڵا بوو له ده‌ڤه‌ره‌كه " زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌می شا له
كاتی خومه‌ینی مانه‌وه ", په‌یمان به خه‌ڵكه‌كه ده‌دات پاریَزراون ,
حاجی عه‌زیم مه‌عبودی و موراد قه‌ناری دوو عاملی ئه‌ساسی بوون له
خۆشكردنی شه‌رِی نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌كه , پیَویسته ئه‌م ناوانه
پاریَزراو بن بۆ دادگایی كردن له ئاینده , له پاڵ حه‌سه‌نی ئیمام
جومعه‌ی نه‌غه‌ده .
سوپا به بڵندگۆ بانگ له خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ن بگه‌رِیَنه‌وه بۆ ماڵه‌وه
, چونكه له‌و كاته هه‌موو له‌سه‌ر كار بوون , له ناو قارِنیَ سه‌ره‌تا
هیَرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵ حاجی رِه‌حمان شه‌ریفی ئازه‌ر , ئاگر له
ماڵه‌كه‌یان به‌ر ده‌دن , له كۆی 6 كه‌س له خانه‌واده‌كه‌یان , 5یان
شه‌هید ده‌كه‌ن " زیندووه‌كه‌ش خۆی كردبوو به مردوو " بۆیه رِزگاری
بوو , كورِیَكیشی پیَشتر له لای شوانه‌كان بریندار ببوو .
ناوی به‌شیَك له قوربانیانی گوندی قارِنیَ ,جگه
له‌وانه‌ی پیَشتر ناویان هاتووه :
1- حاجی رِه‌حمانی شه‌ریفی ئازه‌ر
2- ئامینه چاوشین "هاوسه‌ری "
3- عوسمان شه‌ریفی ئازه‌ر "كورِی"
4- خالید شه‌ریفی ئازه‌ر "27ساڵه"
5- رِه‌حیم سلیَمانی "20 ساڵه"
6- سه‌ید فه‌تاح تاهیری "30 ساڵه"
7- رِه‌حمان سلیَمانی
8- كه‌ریم سلیَمانی
9- رِه‌حیم سلیَمانی
10- وه‌ستا مه‌حمود "65 ساڵه"
11- سه‌ید قادر تاهیری "65 ساڵه"
12- سه‌ید فه‌تاح تاهیری "30 ساڵه"
13- سه‌ید ئیسماعیل تاهیری "40 ساڵه"
14- سه‌ید عه‌لی تاهیری "70 ساڵه"
15- سه‌ید رِه‌حمان تاهیری "50 ساڵه"
16- سه‌ید محه‌مه‌د تاهیری " 35ساڵه"
17- عوسمان مسته‌فا زاده "27 ساڵه"
18- جه‌عفه‌ر مسته‌فا زاده "17 ساڵه"
19- ئه‌بو به‌كر مسته‌فا زاده "20 ساڵه"
20- ئه‌حمه‌د رِامینی "20 ساڵه"
21- رِه‌حمان رِامینی
22- عومه‌ر بیَواسی "50 ساڵه"
23- جه‌عفه‌ر بیَواسی " 25 ساڵه"
24- مسته‌فا سیدی "20 ساڵه"
25- محمد عه‌زیز "18 ساڵه"
26- مسته‌فا عه‌زیزی "22 ساڵه"
27- شه‌ریف ئابروشین "75ساڵه"
28- محیَدین ئابروشین " 40 ساڵه"
29- رِه‌حیم خوسره‌وی "75 ساڵه "
30- ئه‌بو به‌كر خوسره‌وی " 40 ساڵه"
31- عه‌بدواڵله خوسره‌وی "30 ساڵه"
32- عه‌لی " خه‌ڵكی گوندی دووئاوه له قارِنیَ شوان بوو "
33- ئیبراهیم گیه‌ر"55 ساڵه"
34- رِه‌حمان ئابزه‌ند "65 ساڵه"
35- ئیبراهیم رِه‌سوڵی " 60 ساڵه لاڵ بوو "
36- سه‌ید كه‌ریم ئه‌روه‌ندی "30 ساڵه"
37- سلیَمان هه‌مزه پوور "19 ساڵانه 1 لاقی هه‌بوو "
38- مه‌لا مه‌حموودی بیَهترزاده "60 ساڵانه"
39- سه‌ید عه‌لی تاهیری .
هه‌رچی سه‌رچاوه‌كانی دیكه ناوی 49 قوربانی
گوندی قارِنیَ به‌م شیَوه‌یه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه:
" قه‌ڵاچۆی كورد -كۆمه‌ڵكوژییه‌كان، كوژراوه
سیڤیله‌كان و گولله‌بارانكراوه‌كان- ئاماده كردنى( س - ماكوان ).
كۆكوژی گوندی قاڕنێ له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده 11ی6ی
1358
1. ره‌حمان ئابزه‌ن
2. حاجی شه‌ریف ئه‌برووشی
3. مه‌حییه‌دین ئه‌برووشی
4. موحه‌مه‌د عه‌زیزی
5. مسته‌فا عه‌زیزی
6. عوسمان شه‌ریفی ئازه‌ر
7. ئامینه شه‌ریفی ئازه‌ر
8. حاجی ره‌حمان شه‌ریفی ئازه‌ر
9. حاجی سه‌عید تاهیری
10. سه‌ید قادر تاهیری
11. سه‌ید فه‌تاح تاهیری
12. سه‌ید ئیسماعیل تاهیری
13. سه‌ید ره‌حمان تاهیری
14. سه‌ید موحمه‌د تاهیری
15. سه‌ید كه‌ریم ئه‌روه‌ندی
16. مه‌لا مه‌حموود بێهته‌رزاده - پێشنوێژی مزگه‌وت
17. قادر سلێمانی
18. كه‌ریم سلێمانی
19. ره‌حمان سلێمانی
20. ره‌حیم سلێمانی
21. عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌دپوور
22. ئه‌بووبه‌كر ئه‌حمه‌دپوور
23. عوسمان ئه‌حمه‌دپوور
24. جه‌عفه‌ر بواسی
25. عومه‌ر بواسی
26. مسته‌فا بواسی
27. ئیبراهیم ڵویا
28. مه‌حموود شه‌بڕه‌و
29. سلێمان هه‌مزه پوور
30. ئیبراهیم ڕه‌سووڵی
31. عه‌لی - شوانی گوند
32. خوسره‌و ئه‌فشین
33. حه‌سه‌ن - 13 ساڵان
34. كه‌ریم رامینی
35. ئه‌حمه‌د رامینی
36. زه‌ینه‌ب رامینی
37. خاتووزین رامینی
38. ره‌حمان رامینی
39. ره‌حیم خوسره‌وی
40. مراد خوسره‌وی
41. ره‌سول خوسره‌وی
42. سه‌عید خوسره‌وی
43. مسته‌فا خوسره‌وی
44. ئه‌بوبه‌كر شیشمان
45. عه‌لی شیشمان
46. عه‌زیز مه‌رزه‌نگ
47. ئه‌حمه‌د سه‌عاده‌ت پوور
48. جافر شیشمان
49. عه‌بدوڵا خوسره‌وی
مه‌لا مه‌حموود,مه‌لای گوند,له كاتیَكدا قورئانی گرتبوو به
ده‌ستیه‌وه و هانای بۆیان هیَنا , بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كوشت و برِی
ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ڵبگرن , ئازایانه به‌ره‌و رِویان ببووه‌وه‌و وتبووی:
ئیَوه له ته‌رمه‌كانیشمان ده‌ترسن , به‌ڵام هه‌ر ده‌گه‌ین به
ئاواته‌كانمان .
دوای ئه‌وه‌ی قورئانه‌كه‌ی له‌ده‌ست وه‌رده‌گرن و فرِیَی ده‌ده‌ن , ئه‌وجا
سه‌ری ده‌برِن, له‌به‌ر خاتر قورئانه‌كه مه‌ڵا سه‌ر ده‌برِن بۆ ئه‌وه‌ی
ئازاری نه‌بیَت وه‌ك ئه‌وانی دیكه , پاشان چه‌ند فیشه‌كیش ده‌نیَن به‌میَكیشیه‌وه
, مخابن سه‌ری مه‌لا ون ده‌بیَت و تا هه‌نووكه نادۆزریَته‌وه ,
ئیَستا مه‌لا به‌بیَسه‌ر نیَژراوه .
سه‌ید عه‌لی تاهیری دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌س له خیَزانه‌كه‌ی شه‌هید
ده‌كه‌ن , ده‌سته‌كانی ده‌برِنه‌وه ئه‌وجا شه‌هیدی ده‌كه‌ن .دوای ئه‌نجامدانی
ئه‌م تاوانه رِژیَم تاوانكاران پاداشت ده‌كات له بری ئه‌وه‌ی سزایان
بدات .
له دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه , تاوانباران ته‌رمی قوربانیان ده‌كه‌نه
ناو ماشین و به كۆمه‌ڵكراوی له‌سه‌ر یه‌ك,ئه‌وه‌شی جیَگای نه‌بوه‌وه
به دوای ئۆتۆمۆبیَله‌كانیانا رِایانده‌كیَشن به‌ره‌و نه‌غه‌ده‌یان ده‌به‌ن
, له نه‌غه‌ده ته‌نانه‌ت سوكایه‌تی به ته‌رمی ئه‌و منداڵه كه‌متر
له 10 ساڵانه‌یه كراوه , 5 ته‌رمی له ژیَر زبڵدانی شاره‌وانی ده‌شارنه‌وه
, ئه‌وانی دی له رِۆخی شه‌قامه‌كان فرِیَ ده‌ده‌ن , تاكو ئیَستاش هه‌موو
قوربانیان نه‌هیَنراونه‌ته‌وه بۆ قارِنیَ، خه‌ڵكی قارِنیَ دوای كاره‌ساته‌كه
بۆ ماوه‌ی مانگ و نیویَك گونده‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن , له گوندی كانی بۆداغ
جیَگیر ده‌بن .
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه پیَدانه له‌كاتی چۆڵكردنی گونده‌كه رِژیَم
جاریَكی دیكه تاوانیَكی دیكه‌ی خوڵقانده‌وه , دوو رِۆڵه‌ی دیكه‌ی ئه‌م
گونده‌ی شه‌هید كرد به ناوه‌كانی :
1- عوسمان رِامیَنی .
2- مسته‌فا ئابزه‌ند .
چیكراوه بۆ ناساندنی تاوانه‌كانی رِژیَم به‌رامبه‌ر
به خه‌ڵكی سڤیل.
تاوانی قارِنیَ یه‌كه‌م و دوا تاوان نه‌بوو به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی
سڤیلی رِۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجام بدریَت , نموونه‌ی له‌و چه‌شنه له
گونده‌كانی ئیندرقاش و قه‌ڵاتان " 50 كه‌س " , دیلان چه‌رخ " 40 كه‌س "خه‌لیفه‌لیان
" 21 كه‌س " زۆره * .
وه‌ك بینیمان له كاتیَكدا رِژیَم ناسنامه‌ی ئیسلامی بوونی هه‌ڵگرتووه
, كه‌چی مه‌لای گوند به قورئانه‌وه و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه سه‌رده‌برِیَت
, هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ورد بده‌ین ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانیان سه‌ید
و ئه‌هلی به‌یتن.
مخابن ئه‌م تاوانانه له لایه‌ن پارت و رِیَكخراوه‌كانی رِۆژهه‌ڵاته‌وه
, تاكو هه‌نووكه‌ش هیچ گرنگی پیَنه‌دراوه, بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی
1996 وه‌ك رِیَكخراوی ئاواره‌و ئه‌نفاله‌كانی كوردستان,پاش قسه‌وباسكردنمان
له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سیَك له باڵه‌كانی ئه‌وسای دیمكرات , ویستمان ئه‌و
یاده بكه‌ینه‌وه , كه‌چی مخابن له لایه‌كه‌وه ئه‌وان تووشی هیَرشی
نارِه‌وا بۆسه‌ر كۆیه بوونه‌وه , له لاكه‌ی دییه‌وه ئیَمه‌ش له
ئابدا چاره‌نووسی خۆمان له زیندان و هه‌رِه‌شه‌لیَكردندا بینییه‌وه.
خۆشبه‌ختانه له دوای ساڵی 2002 ئه‌و خه‌ونه‌هاته دی , به ئه‌نجامدانی
گیَرِانی سمینار و خۆپیشاندان و نووسینی بانگه‌واز ئه‌نجامدانی چالاكی
له 7 ساڵی رِابردوودا , ئیَستا تاوانى قارِنیَ خه‌ریكه ببیَته
سیمبولی كۆمه‌ڵكوژی گه‌له‌كه‌مان له رِۆژهه‌ڵاتی كوردستان ,ساڵ له
دوای ساڵ گرنگی زیاتری پیَده‌دریَت,وه‌لیَ تاكو ئیَستا گرنگیدانه‌كه
به ئاستی گه‌وره‌یی تاوانه‌كه نییه .
له‌م یاده‌دا كۆمه‌ڵیَك داواكاری ده‌خه‌مه به‌رده‌ست
خه‌ڵكی قارِنیَ و گونده ده‌سته خوشكه‌كانی و هیَزه سیاسیه‌كان و
رِیَكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نووسه‌ران و چالاكڤانانی رِۆژهه‌ڵاتی
كوردستان :
- یادی قارِنیَ بكریَته رِۆژی یادكردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار قوربانی گه‌له‌كه‌مان
" رِۆژی یه‌كیَتی نه‌ته‌وه‌یی كورد دژ به كۆماری ئیسلامی ئیَران " .
- هه‌وڵبدریَت هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به گه‌له‌كه‌مان له‌و پارچه‌یه‌ی
كوردستان ئه‌نجامدراوه , بكریَت به دۆكمیَنت , سینارِیۆ سه‌قه‌ته‌كانی
باشوور دوباره نه‌كریَته‌وه له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان , به ژماره
تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیَران له قاو بدریَت نه‌ك به گۆتره.
- هه‌وڵبدریَت مۆنمیَنتیَك بۆ قوربانیانی قارِنیَ درووست بكریَت " ئه‌گه‌ر
كرا له گونده‌كه , ئه‌گه‌ریش نا , به‌شیَوه‌ی كاتی له كوردستان یان
هانده‌ران .
- ته‌رمی سه‌رجه‌م قوربانیان بهیَنریَته‌وه قارِنیَ و له
گۆرِستانیَكدا به كۆمه‌ڵ له پاڵ یه‌كتری بنیَژریَنه‌وه .
- ناو و ویَنه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و قوربانیانه په‌یدا بكریَت و ئه‌لبومیَكیان
بۆ درووست بكریَت .
_____________________________________
سه‌رچاوه :
سمیناره‌كانی مه‌لا برایم محیَدین له‌سه‌ر
قارِنیَ , ساڵانه بۆ ناوه‌ندی چاك له هۆڵه‌ندا ده‌یگیَرِیَت .
كاره‌ساتی قارِنیَ له زمانی دانیشتوانی گونده‌كه‌وه , چاودیَر ژماره
94 به‌رواری 11-9-2006
|