قاسملو له‌پێناو مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسی خۆیدا گیانی به‌خت کرد، نه‌ک خه‌ڵکی کورد.
عیرفان عوسمان
به داخه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی که ره‌خنه له‌و حه‌ره‌که‌ته‌ی قاسملو بگیرێت که به دزی ئه‌ندامانی حیزبی دیـموکرات و خه‌لکی کوردستانه‌وه، ده‌ستی کردبوو به دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رانی جمهوری ئیسلامی، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ ئه‌و یاده نووسیویانه، باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که گوایه قاسملو له پێناو خه‌ڵکی کوردستان دا گیانی به‌خت کرد.
من ده‌پرسم له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌لگری وه‌ها فکرێکن، ئه‌گه‌ر له پێناو به‌دی هێنانی مافی زوتکراوی خه‌لکی کوردستان دا بوو، بۆچی خه‌ڵکی کوردستان ئاگاداری وه‌ها کۆبونه‌وه‌یه‌ک نه‌بوون؟ یان حه‌تا ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتیش له‌وه‌ها کرداریک بێ خه‌به‌ر بوون؟ ئه‌گه‌ر ده‌لێن که خۆ ئه‌و له نێو خۆی کوردستان نه‌بوو، خۆ ده‌یتوانی له رێگای رادیۆ و زۆر که‌ناڵی تری راگه‌یاندن وه‌ها خه‌به‌رێک به گوێی خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نێت؟ ئه‌گه‌ر قاسملو وه‌ک نوێنه‌ری خه‌لکی کورد خۆی ناساندوه، هه‌ڵه‌یه‌کی میژووی کرد که پرسی به خه‌ڵکی کورد نه‌کرد که داواکاری ئه‌وان له جمهوری ئیسلامی چێه؟ کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌ک هه‌موو کۆمه‌لگاکانی تر، پێکهاتوه له زۆر چین و تویژی جیاواز، هه‌ربۆیه ته‌نها که‌سێک، به هه‌ڵگری فکرێکی تایبه‌ت نا‌توانیت که وه‌ک نوێنه‌ر خۆی بناسێنیت. ئه‌گه‌ر به بێ پرسی کۆمه‌لگای کوردستان، و حیزبه‌کانی حازری ساحه‌ی سیاسی ، که‌سیک هه‌ستێت به ئه‌نجام دانی وه‌ها کردارێت، بۆ خۆی پێشێل کردنی دێموکراسیه، وه‌ک ئه‌وه‌ی قاسملو کردی.
یه‌کیکی تر له خاڵه سه‌رنجراکێشه‌کان تایه‌بت به که‌سایه‌تی قاسملو ئه‌وه‌یه که رچه‌شکێن بوه له پێشێل کردنی دێموکراسی دا. یه‌کیک له بنه‌ماسه‌ره‌کیه‌کانی دێموکراسی ، گوێراگرتن بۆ خه‌ڵک و هه‌لوێست وه‌رگرتن به پیێ خواست و ویستی زۆرینه‌ی کۆمه‌لگا که هیچ کات قاسملو رێزی له زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نه‌گرتوه.
ئه‌و کاته‌ی که خودی قاسملو له ژیان دا مابوو، شعاری سه‌ره‌کی حیزبی دێموکرات، دیموکراسی بۆ ئیران و خودموختاری بۆ کوردستان بوو، و هه‌ر به‌م شعاره‌شه‌وه قاسملو که‌وته وتووێژ له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ئیران، واتا ده‌سته‌به‌ر کردنی خودموختاری بۆ کورد. به‌لام به بێ ئه‌وه‌ی که بچوکترین پرس کرابێت به خه‌لکی کوردستان که ئایا ئێوه چیتان ده‌وێت؟ بی گومان ئه‌گه‌ر پرسی به خه‌لکی کوردستان بکردایه، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد، بێ ئه‌وه‌ی که تاکه سانیه‌یه‌کیش فکری لی بکه‌نه‌وه، ده‌یانوت سه‌ربه‌خۆیی، چونکه خواستی کورد هه‌رگیر، خودموختاری نه‌بوو، و ئه‌و شعاره‌ش، شعاری حیزبی دێمکرات بوو، نه‌ک خه‌ڵکی کوردستان و لێره‌دا جیاوازی ده‌که‌وێته نێوان ئاره‌زوه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات، هه‌ر بۆیه من ده‌ڵێم که قاسملو له پێناو گه‌یشتن و شه‌ریک بوون له ده‌سه‌لات گیانی به‌خت کرد، نه‌ک له پێناو به دی هێنانی مافی خه‌لکی کوردستان.
زۆر که‌س کاتێک باسی قاسملو ده‌که‌ن، زۆر به خه‌سڵه‌تێکی شه‌خس په‌ره‌ستانه‌وه باسی ئه‌و زاته ده‌که‌ن که گوایه پێغه‌مبه‌ری ئاشتی بوو، کۆمه‌ڵناس بوو، ئیقتیساد دان بوو، زانا بوو، پسپۆر بوو...... خولاسه هه‌موو شتێک بوو، به‌س خوا نه‌بێت. لێره دا به یه‌ک نموونه له وته‌کانی که‌ریمی حیسامی جوابی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌ده‌مه‌وه که هێنده شه‌خس په‌ره‌ستن، که ده‌لێت قاسملوو پێ خۆش بوو هه‌مه‌کاره خۆی بێت، و ته‌نها خۆی شت بزانیت. حه‌زی نه‌کردوه که که‌س شت فێر بێت. هه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ش بوو به هۆی تێرۆر کردنی. به پێی ئه‌م وتانه ده‌رده‌که‌وێت که قاسملو که‌سێکی خۆ په‌ره‌ست و خۆبه زل زان بوه و ئه‌مه‌ش له که‌سێکی پسپۆر و زانا ناوه‌شێته‌وه. هه‌روه‌ها له بیروه‌ریه‌کانی خۆی دا ده‌گێرێته‌وه که کاتێک قاسملو له دوای هاتنه‌وه‌ی له ئه‌وروپا بۆ کوردستان کۆرێکی گرتوه که تێی دا باسی بابه‌تێکی کردوه و ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و باسه نه‌کردوه و وه‌ها باسی کردوه که گوایه هی خۆیه‌تی. پێشمه‌رگه‌یه‌کیش که له‌و کۆره‌دا ئاماده ده‌بێت، ئه‌وه باسه‌ی قاسملووی له کتێبێک دا خوینده‌وه‌ته‌وه و زۆر پێی سه‌یر ده‌بیت. هه‌ربۆیه رووده‌کاته که‌ریمی حیسامی و ده‌لێت، که مه‌به‌ستم نیه له که‌سایه‌تی جه‌نابنی دوکتۆر که‌مبکه‌مه‌وه و زمانم به برین بچێت ئگه‌ر ئه‌وه مه‌به‌ستم بێت، و ئه‌زانم که دوکتۆر زۆر زانایه ، به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ئه‌کات من له کتێبێک دا پێشتر خوێندوومه‌ته‌وه. ئه‌مه بۆ خۆی نیشان ده‌ری ئه‌وه‌یه که قاسملو به‌رخه‌لافی وته‌ی ئه‌و نووسه‌رانه، هێنده زیره‌ک نه‌بوه، و به‌ڵکو چه‌علیشی کردوه واتا شتی نووسه‌ری ئه‌وروپی کردوه به هی خۆی( هه‌رکه‌س پیی خۆشه زیادتر له‌سه‌ر ئه‌مه بۆی روون بێته‌وه تماشای بیره‌وه‌ریه‌کانی که‌ریمی حیسامی بکات.
یه‌کێکی تر له نازناوه سه‌یره‌کان که بڕاوه به سه‌ر که‌سایه‌تی قاسملو دا، نازناوی پێغه‌مبه‌ری ئاشتیه. کاتێک که سازمانی په‌یکار نووسراوه‌یه‌کیان له سه‌ر خودی قاسملو نووسی سه‌باره‌ت به گفتوگۆی یه‌ک قۆڵی حیزبی دێموکرات له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ، ساڵه کانی دوای شۆرشی 57، جوابی خودی قاسملو ئه‌وکات به‌و نووسراوه‌یه ئار پی جی بوو که بوو به هۆی کوژرانی 4 که‌س له ئه‌ندامانی سازمانی په‌یکار. هه‌ر ئه‌و " پێغه‌مبه‌ری ئاشتیه" بۆ رازی کردنی دڵی حکومه‌تی تازه هاتوه سه‌رکاری جمهوری ئیسلامی ده‌ستی کرد به گرتنی ئه‌ندامانی سازمانی په‌یکار و لێدانی رێکخراوه‌ی " راه کارگه‌ر". هه‌ر ئه‌و زاته بوو که خۆی به میراتگیر و ده‌سه‌لات داری کۆمه‌لگای کوردستان ده‌زانی و خواستی ئه‌وه بوو که هه‌موو حیزبه‌کان به پیی خواست و ئاره‌زووی حیزبی دێموکرات هه‌نگاو هه‌ڵێنن. هه‌ر ئه‌ویش بوو به سه‌به‌بی ئه‌سڵی له هه‌لگیراسانی شه‌ری نیوان حیزب و کۆمه‌ڵه که ماوه‌ی چه‌ند ساڵی خایاند. ئه‌گه‌ر ئێمه به چاوێکی ره‌خنه‌گرانه بروانیه‌ه که‌سایه‌تی قاسملو، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و زاته نه ئاشتی خواز بوه، نه پێغه‌مبه‌ری ئاشتی، و نه زانیویشیه‌ه‌تی مانا‌و مه‌فهومی دێمکراسی چیه. هه‌ربۆیه له کۆتاییدا پێویست ده‌کات بوترێت، قاسملو له پێناو خه‌ونی شه‌خسی و حیزبی خۆی دا گیانی به‌خت کرد، نه‌ک له پێناو به‌دی هینانی مافی خه‌ڵکی کورد، چونکه خه‌ڵکی کوردستان هه‌تا کاتی تێرۆر کردنیشی، ئاگاداری وه‌ها دانیشتنێک نه‌بوو بوون. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ش مه‌که‌ن به منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵکی کورده‌وه که گوایه له پێناو ئه‌وان دا گیانی خۆی به‌خت کردوه.
تێبینیی: ئه‌م بابه‌ته له '' مالپه‌ڕی زرێبار '' بڵاوکراوه‌ته‌وه.
|