٢١\٧\٢٠١٠
قاسملو له تای
ته‌رازوودا.

جه‌لال چوارتایی
ئه‌گه‌رچی زۆر شت گوتراوه ده‌رباره‌ی شه‌هیدی نه‌مر دکتۆر عه‌بدول ڕه‌حمانی
قاسملو و زۆربه‌ی کوردانیش ئاشنان به ناو و کرده‌وه‌کانی ، هه‌ر بۆیه
من ناخوازم زیاتر که‌سایه‌تی و کرده‌وه‌کانی ئه‌م سه‌رکرده نه‌مره
بێنمه به‌ر باس و خواس .
لێ به‌ڵێ کاتێک باس له که‌سایه‌تی دکتۆر قاسملو ده‌که‌ین پێویسته
ڕاستیه‌کان وه‌کو خۆی شرۆڤه بکه‌ین ، به ڕه‌ش بڵێین ڕه‌ش و به سپیش
بڵێین سپی ، واته نه به‌شێوه‌ی هه‌ندێک له هه‌واداره‌کانی هه‌موو ههنگاوێکی
به پیرۆز و سه‌رکه‌وتوو پێناسه بکه‌ین و نه وه‌کو دژبه‌ره‌کانیشی هه‌موو
ڕۆژێکی ژیانی بخه‌ینه ژێر پرسیار و وه‌کو خیانه‌تکارێک ناوی لێ بنێین
.
باشترین کرده‌وه‌ی قاسملوو بریتی‌بوو له ڕزگارکردنی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران له ژێر کۆنترۆڵی پارتی و بارزانیدا . چونکه به‌ر له
قاسملوو حیزبی دیموکرات وه‌کو لقێکی پارتی و کۆمه‌ڵێک مته‌سه‌وفی
بارزانی ده‌بینرا ، به حوکمی ئه‌و په‌یوه‌ندیه گه‌رموگوڕه‌ی پارتی و
بارزانیش له‌گه‌ڵ شای ئێران و ده‌زگای ساواکدا حیزبی دیموکرات کرابوویه
باشترین ئاڵ‌و وێڵی نێوان ساواک و بارزانی ، واته هه‌ر کاتێک ساواک
بیخواستایه چاوترسێنی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات بکات ئه‌وا له ڕێگه‌ی
بارزانییه‌وه ژماره‌یه‌ک له کادر و سه‌رکرده‌کانی حدکا ده‌کرانه
دیاری و له نێو شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌ڵده‌واسران به‌بێ ئه‌وه‌ی
هیچ ده‌نگێکی بێزاری و ناڕازیبوونیش له حیزبی دیموکرات ببیسترێت ، ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ی که سنووری هه‌ڵسوڕانی حیزبی دیموکراتیان له ناوچه‌ی
موکریان‌دا قه‌تیس دابوو .
به‌ڵام کاتێک حیزبی دیموکرات له ژێر ڕکێفی بارزانیدا ده‌رهێنرا (به
هه‌وڵ و تێکۆشانی قاسملو) ئه‌و کات هه‌م سنووری چالاکیه‌کانی حیزب
زیادی کرد له سه‌ڵماسه‌وه تا سنووری کرماشان و هه‌م حیزبی دیموکرات
بوویه خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی سیاسی کاریگه‌ر له ناوچه‌که‌دا و هه‌م گه‌وره‌ترین
ئابوریشی به‌ده‌ست هێنا ، که به گوته‌ی خودی قاسملو حیزبی دیموکرات
ده‌وڵه‌مه‌ندترین حیزبی به‌رهه‌ڵستکار بووه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا(خاوه‌رمیانه)
و ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی خۆشیان نیشانداوه بۆ دابینکردنی بژێوی ده‌هه‌زار
فه‌له‌ستینی له کوردستاندا . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له‌خۆبردووییه‌کانی
قاسملو هۆکاری ڕزگارکردنی حیزبی دیموکرات بوو له گێژاوی حیزبی توده‌ی
ئێرانی .
خراپترین کرده‌وه‌ی قاسملوش بریتی بوو له بڕوابوونێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر
به تاڵه‌بانی و یه‌کێتی نیشتمانی ، که ئه‌نجامی ئه‌م بڕوابوونهش هه‌م
شه‌ڕی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی لێکه‌وته‌وه و هه‌م ئاگری ماڵی بارزانی خه‌رمانی
دیموکراتی سوتاند وههم سه‌ری قاسملوش تیاچوو و هه‌م له‌تبوونی حیزبی
دیموکراتی لێکه‌وته‌وه بۆ باڵی قاسملو-شه‌ره‌فکه‌ندی(دیموکرات) له‌لایه‌ک
و باڵی حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار-جه‌لیل گادانی(ڕێبه‌رایه‌تی) له‌لایه‌کی دیکه‌وه
و هه‌م گرێدراوی تاڵه‌بانی به کۆماری ئیسلامیشی لێ به‌رهه‌م هات .
واته حیزبی دیموکرات به ده‌ردی ئه‌و مه‌ڕه به‌سته‌زمانه‌ی لێهات که
له ده‌می گورگ ڕزگاری بوو و که‌وته نێو قوڕگی شێره‌وه .
له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که حیزبی دیموکرات به ده‌ردی ساڵی 1988
لێهاتۆته‌وه ، واته دووله‌ت بوویه‌وه بۆ باڵی مسته‌فای
هیجری-شاهۆحوسهینی (دیموکرات) له‌لایه‌ک و باڵی عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده-حه‌سه‌نی
ڕه‌ستگار(ڕێبه‌رایه‌تی ڕابردوو) له‌لایه‌کی دیکه‌وه . که‌چی دیارده‌ی
سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو باڵه‌که به ڕووکه‌ش سوود له
ناوی قاسملو وه‌رده‌گرن بۆ بازاڕگه‌رمی خۆیان و چه‌واشه‌کردنی کوردان ،
ژێر به ژێریش هیچ کرده‌وه‌یه‌کی باشه بۆ قاسملو ناهێڵنه‌وه .
بۆ نموونه له یادی 21 ساڵه‌ی تیرۆری دکتۆر قاسملوی نه‌مردا که‌سێکی
وه‌کو حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار که له کرده‌وه‌دا که‌سی دووه‌می باڵه‌که‌ی
حه‌سه‌نزاده‌یه به داخ نییه بۆ تیرۆری قاسملو به‌ڵکو به‌داخه بۆ ئه‌وه‌ی
که له مه‌یدانی سیاسه‌تدا تێکی نه‌شکاندووه و وه‌کو خیانه‌تکار به
کۆمه‌ڵگای نه‌ناساندووه ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.medyanews.com/?Page=Articles&cmd=4&id=2306&Lang=Ku
به‌ڵام مه‌لا حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار ئه‌وه له یاد ده‌کات که هه‌موو هه‌ڵسوڕاوی
و سهربهرزکردنهوهیهکی تاوه‌کو کاتی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملو بوو ،
ده‌نا پاش تیرۆرکردنی قاسملو به‌جۆرێک ئۆردوگانشین کراون که ناسری ڕه‌زازی
گوته‌نی هه‌م بۆگه‌نیان کردووه و هه‌م حیزبیشیان وه‌کو مردوویه‌کی نێو
تابوتێک لێکردووه که نه بۆیان ده‌شاردرێته‌وه و نه له کۆڵیشیان
ده‌بێته‌وه .
هه‌ر دوا به دوای ئه‌م گوتانه‌ی مه‌لا حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار که‌سێکی دیکه
له‌ژێر ناوی "پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو" که پێده‌چێت ئه‌م که‌سه‌ش یه‌کێکی
دیکه له به‌رپرسه یه‌که‌میه‌کانی باڵی حه‌سه‌نزاده بێت به‌جۆرێک که‌سایه‌تی
قاسملو ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه که له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌وجۆره که‌سێکی
وه‌کو عیسا پژمان ناخاته ژێر پرسیاره‌وه . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی
خواره‌وه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9f98aabf
گرنگ نییه ئه‌م که‌سه واته"پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو" که که‌سایه‌تی شه‌هیدی
نه‌مر دکتۆر قاسملو ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه به‌ڵام زۆر گرنگه که
فرمێسکی تیمساحیانهشی بۆ ههڵنهڕێژێت و به شێوه‌یه‌کی ڕووکه‌شیانه
خۆی به درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی قاسملو پێناسه نه‌کات ، چونکه ئه‌م سیاسه‌تی
بانێک و دوو هه‌وایه له کورده‌واریدا پێی ده‌گوترێت { بۆره پیاوی
سفره دڕ } .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|