په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١\٢٠٢١

قاسم سلێمانی گیڤارا بوو، یان عەلی کیمیاویی؟؟


عەلی مەحمود محەمەد  


دەمەوێت جیا بم و جیاش قسە بکەم، نە وەک گەشتیارانی باشووری بۆ شیمالی ئیران بدوێم، وە نە وەک سیاسیە پڕۆ ئیرانیەکان لەمەڕ کوردایەتی بە فایلەوە دروشم بدەم، وە نە وەک ئەو تەرزە نووسەرانەش لە مانای ئازادی و ئەخلاق پەیوەندی نێوانیان لە فکرو نووسیندا تێنەگەیشتوون بیربکەمەوە، وە نە وەک ھەنسکەی گریانی پرسەکەرانی سیخوڕخانەکان ھەڵوێست بنوێنم، نە وەک ئەو پرسەو شەیپورەی کەناڵەکانی راگەیاندن بۆ حاجی قاسمی سلێمانیان بەرپا کرد بجوڵێمەوە، جیاش لەو چەپەی ئەمەریکاو ئیسرائیل عەقڵیانی کوێر کردۆتەوە، ئەوەی دژی ئەوان بێت دەیکەنە شۆڕشگێڕ، دەبێت مێژوو لە دوارۆژدا چی لەسەر ئەو نووسین و راپۆرتانە بڵێت؟، کاتێک نەوەکانی داھاتوو خوێندنەوەیەکی ئەخلاقی بۆ وێنەی ریزی پرسەگەرانی سیخوڕ خانەکان و رەفتارو نووسینەکان دەکەن؟، چی دەڵێن کە دەبینن گەلێکی قەسابی کراو چۆن ستایشی جەلادەکەی خۆی دەکات و چەقۆی ملی خۆی دەلێسَتەوە؟، چۆن ژمارەی فایلدارانی جاسوسخانەکان زیاترن لە فایلدارەکان بەعس.

سلێمانی کێ بوو؟، چۆن پێشکەوت؟


لە ١١ی ئازاری ١٩٥٧ لە گوندی " کەناڵ مالک" قەنات ملک " ی ژمارەی دانیشتوانی ٤٤١ کەس،١١٩ خێزان " سەر بە ناوچەی رابور " ژمارەی دانیشتوانی ٣٥٣٤١ کەس،٧٦٦٤ خێزان " لە پارێزگای کرمان لە خێزانیکی جوتیاری زۆر ھەژار، کە بەھۆی چاکسازییەکانی زەوی ساڵی ١٣٤١ی شاوە، پارچەیەک زەویان بەکەوت، منداڵێک چاوی بە ژیان ھەڵھێنا ناویان نا قاسم، ناوی باوکی حەسەن و ناوی دایکی فاتمە سلێمانی، دەڵێن سلێمانیەکان بە بنەچە لوڕن و لە ناوچەی لورستان و بەختیارییەوە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٥٠ زاینی کۆچیان کردووە بۆ پارێزگای کرمان، ئەو بە ناوی قاسمی کوڕی حەسەنی کوڕی ئیمام عەلیەوە ناوی موبارەکی نراوە، ئەویش کە گەورە بوو وەک ھەمان قاسم پێیی وابوو مردن وەک ھەنگوینە لە پێناو عاشوراو حوسێند، ٤٠ ساڵ پۆستاڵی سەربازی دانەکەند، تا لە کۆتادا ھەنگوینەکەی بە نسیب بوو، تەنانەت لەناو ھەنگوینەکە وا توایەوە، ئەنگوستیلەکەی پەنجەی و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینی دی ئێن ئەی نەبوای، دەوترا وەک عیساو ئەبو زەڕ ھەڵکێشراوە بۆ تەبەقە ناناسروەکانی ئاسمان، دەبوایە لە چاوەڕوانی بونایە بە مەھدی بوون بگەڕابایەتەوە، ئەو ٥ براو ٥ خوشکی ھەبوو، یەکێک لە براکانی بەناوی سوھراب سلێمانی بەڕێوەبەری زیندانی تارانە، بە دڵڕەقی بەرامبەر بە زیندانیان و پێشێلکەری مافی مرۆڤ وەک جەلادێک لای ئازادیخوازانی ئێران ناسێنراوە، بۆ خۆشی زوو خێزان پێکەوە دەنێت، دو کوڕو دوو کچی دەبێت، حوسێن و محەمەد رەزاو زەینەب، کچەکەی دی ناوی نەزانراوە "، ناوی ھەموو منداڵەکانی عەشقی قوڵی شیعەگەرایی پێوە دیارە.


ئەو لە بەر ھەژاری تا پۆلی ٥ی سەرەتایی خویندو ساڵی ١٩٦٩ واتا لە تەمەنی ١٢ ساڵی، لە لادێکەیانەوە ڕو لە شاری کرمان دەکات بۆ کرێکاری بیناسازی، بۆ ھاوکاریکردنی خێزانەکەی، تا قەرزە نۆ ھەزار ریاڵییەکەی سەر باوکی بداتەوە، دواتر لە ساڵی ١٩٧٤ لە فەرمانگەی ئاو ئاوەڕۆی شاری کرمان دەبێتە کارمەند.
لەو کاتەی شۆڕشی گەلانی ئێران کڵپەی سەندبوو لە لایەن گەنجە چەپگەراکانی ئێرانەوە، ساڵێک بەر لە سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، لە رێگای حوجەتوالئیسلام سەید رەزا کامیابەوە، کە لە مانگی رەمەزان لە شاری مەشھەدەوە ھاتبووە کرمان، پەیوەندی بە خەتی روحواللە خومەینیەوە دەکات، ھەر کامیاب دواتر سولێمانی بە ئایەتوڵا خامنەئی دەناسێنێت و دەرگای چوونە پێشەوەی بۆ دەکرێتە سەر پشت، کە پاشتر ناوبراو یەکێک دەبێت لەوانەی لە لایەن رێکخراوی مجاھدینی خەلقی ئێرانەوە دەکوژرێت لە ٧ موردادی ١٣٦٠" ٢٨-٨-١٩٨١ "، ئەوان شەرمنانە بەشداری راپەڕینیان دەکرد، پەیوەندیەکەی تەنھا زارەکی بوو وە ھیچ چالاکیەکی ھەستپێکراوی نەبووە دژ بە رژێمی پاشایەتی، دەنا ئێستا بە شانازیەوە لە سیڤیەکی گەورەتر لە خۆی نیشان دەدر، لە کاتێک وڵات کڵپەی دەداو لاوانی چەپی ھاوتەمەنی ئەو پۆل پۆل بەرەو مەرگ دەچوون بۆ روخاندنی رژێمی پاشایەتی، بێ باکانە و بەوپەڕی عەشقەوە دوا ھەناسەیان تێکەل لە گەڵ گازی سیانید دەد، ئەمان لە کونجی مزگەوتەکانەوە بە دوعاکانیان دەکڕوزانەوە.


دوای سەرکەوتنی شۆرش بۆ سەرکوتکردنی بەرەی شۆرش و سەپاندنی حوکمی ئیسلامی، سوپای پاسداران رادەگەیەنرێت لە لایەن خومەینیەوە لە یەک شەممە رەشەکەی رێکەوتی ٢٢ی نیسانی ١٩٧٩، قاسم سلێمانی لە کرمان زوو پەیوەندی پێوە دەکات،٤٥ رۆژ خولی سەربازی خێرا دەبینێت لە لای رێکخراوی فەتحی فەڵەستینی، بەدوای راگەیاندنی جیھاد دژ بە خەڵکی کوردستان، کە خومەینی لە رێکەوتی(١٩-٨-١٩٨٠) بەشێوەی فەرمی رایگەیاند، داوای لە لایەنگرانی سستەمی ویلایەتی فەقیە کرد ئەرکی شەرعی خۆیان لە ھێرشکردنە سەر کوردستان و لە ڕەگ دەرھێنانی کفرو ئیلحاد بەجێ بھێنن، بەوەش شەڕێکی نەخوازراو بەسەر گەلی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستاندا سەپێنێنر، زۆر تاوانی قێزەون بەرامبەر بەم خەڵکە ئەنجامدران دەچنە چوارچێوەی تاوانە نێودەوڵەتییە مەزنەکانەوە.


قاسم سلێمانی و ئیسماعیل قائانی یەکێک بوونە لەوانەی لە یەکەم چرکە ساتەکانی دوای فتواکە رویان لەکوردستان کردووەو بەشداری کۆمەڵکوژی خەڵکیان کردووە، زۆر بەباشی ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە، وەک سایتی تابناکی پاسداران ئاماژەی پێ داوە.


بە دوای فتواکەی خومەینی، سلێمانی بە دوری زیاتر لە ١٥٠٠ کیلۆمەتر خۆبەخشانە بێ وەرگرتنی موچە، لە کرمانەوە دەچێت بۆ شاری مھابادو ئازەرباینجانی رۆژئاوا بۆ بەشداریکردن لە غەزەواتی سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان، یەکەم بەشداریکرنی سلێمانی، لە شەڕی خەڵکی کوردستان بە تایبەت شاری مھاباد بووە، کە لەوکاتە رۆڵی گرنگی لە جوڵانەوەی کوردستاندا دەگێڕ، گوایە لەو کاتە ھەوڵی جیابوونەوەیان لە ئێران دەداو خواستاری وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی کۆمۆنستی بوونە " http://www.alshiraa.com/topics/1568-kasm-slymany-aaaml-bna-drbth-hrk-fth-lykod-alhrs-althory-bklm-alsyd-sadk-almosoy".


ناوبراو لە شاری مھاباد و ئازەربایجانی رۆژئاوا بەشداری شەڕەکان دەکات لە ھاوینی ساڵی ١٩٧٩ د، کە لەو ماوەیەدا لەو ناوچەیە تاوانەکانی ئیعدامی مەیدانی دەرەوەی دادگا و تاوانی کۆمەڵکی کوژی قاڕناو قەڵاتان و ئیندرقاش ئەنجامدران، لێ ئەوکات بەھۆی بەشداری چالاکانەی لە سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان، ھەرچەندە پلەی بەرز کرایەوە لێ بە ئەندازەی ئاغای ئیسماعیل قائانی فەرماندەی ئێستای سوپای قودس ناو ناوبانگی نەبوو لە سەرکوتکردنەکە، وەلێ بەشداری دڵڕەقانەیان لە سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان دەرگای بۆ ئەم جوتە کردەوە لەناو حوکمڕانی ئیسلامی ئێراند، ھەردوکیان بە دەرگای کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستاندا ھاتنە ژورەوە.

بەشداریکردن لە شەڕەکان.


قاسمی سلێمانی یەکەم کاری بەشداریکردن بوو لە سەرکوتکردنی جوڵانەوەی گەلی کورد کە بۆ خودموختاری تێدەکۆشا لەو رۆژگارە لە بەرنامەیەکی ھەشت خاڵی سادەو ساکاردا خۆی بەرجەستە کردبوو، ئەویش یەکێک بوو لەو جەنگاوەرانەی بە فتوای خومەینی پۆستاڵی لە پێ کرد و بەشداری کرد لە سەرکوتکردنی جوڵانەوەی گەلی کوردد، تەنانەت دوای بەنی سەدریش پۆستاڵەکەی دانەکەند دەڵێن ٤٠ ساڵ پۆستاڵی لەپێدا بوەو سەرقاڵی جەنگ بوەو بێ پسانەوە لەجەنگێکەوە بۆ جەنگێکی تر چوە لەپێناوی ئێرانداو لەکاتێکدا کە زۆربەی پاسدارانی سەردەمی جەنگی ئێران‌و عێراق وازیان ھێنا، ئەم تا مردن بەردەوام بووە"، ئەمەش لە دوو ھەنگاوی دواتریدا بووە ھۆی بەرزکردنەوەی پێگەی سەربازی، بە زوویی دوای بەشداریەکە کرایە فەرماندەی پاسدارە کرمانیەکان، بەرزترین پلە بوو لەناو پاسدارانی ھاوشاریید، دوای ٣ ساڵ بووە فەرماندەی تیپ، دواتر دەبێتە سەر فەرماندەی لەشکری ٤١ ی ساروڵ،کە چەکدارانی سیستان و بلوجستان و ھرمزگان و کرمانی لە خۆ دەگرت.


لە ساڵی ١٩٩٨ لە کاتی ھاتنە سەر کاری تاڵبان لە ئەفغانستان، کە سوپای قودس دامەزر، ئەو وەک فەرماندەیەکی مەزھەبگەرای توندڕەو و خاوەند ئەزموون لە سەرکوتکردنی گەلی کورد کرایە فەرماندەی سوپاکە، چونکە کارەکانی ھاوشێوەی کارەکەی کوردستانی بوو، بەھۆی جیایی مەزھەبەوە ئەوەندە رقی لە تاڵیبان بوو تا ئاستێک، شەیتانی گەورەی لەبیر بردبوەوە.


سوپای قودس کە بەرپرسە لە ئۆپەراسیۆنە دەرەکیەکانی سوپای پاسداران، ئەوەش کردوویەتیە ھێزێکی سەرەکی لە عێراق و لوبنان و سوریاو یەمەن ، وە کاریگەر لە ئەفغانستان و بەحرێن و کوەیت و سعودیە و ....تاد.


قاسمی سلێمانی لەماوەی ٢١ ساڵدا کە فەرماندەی ھێزی قودسی سوپای پاسداران بو، توانی ئەم ھێزە لەگوردانێکەوە بکات بەتیپێک‌و پاشان بە لەشکرێکی گەورە کە زیاتر لە ٢٢ ھەزار پاسداری لەخۆ دەگرت، تەنانەت زۆربەی پۆستە دیبلۆماسییەکانی ئێران بۆ نموونە باڵوێزەکانی ئێران لەعێراق‌و ئەفغانستان‌و لوبنان‌و سوریا سەر بە ھێزی قودس بون، تەنانەت زۆربەی پۆستە گرنگەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەو کەسانە بون کە سەر بەھێزی قودسی سوپای پاسداران بوون.


قاسم سلێمانی کەسێکی تا سەر ئێسک مەزھەب گەرای دژ سونە بوو، رقی لە عومەر زیاتر دەبوەوە لە شەیتان، لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی ئێرانی بە ئاشکرا داوایکرد ھاوکاری شەیتانی گەورە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکەن بۆ روخاندنی حکومەتی ئیسلامی سونە گەرای تاڵیبان لە ئەفغانستان، کە لەوکاتە توندڕەوەکانی جیھانی ئیسلامی لە خۆی کۆکردبوەوە بە بن لادنیشەوە.


دوای ١١ی سەپتەمبەر، ریان کرۆکەر لە جنێف چاوی بەو دیپلۆماتکارانە کەوت کە لە ژێر فەرمانی سلێمانی کاریان دەکرد، بە مەبەستی ھەماھەنگی بۆ روخاندنی تاڵیبان، ئەم ھاوکاریانەش گرنگ بوونە بۆ دیاریکردنی جێگا ھەستیارەکان بۆ لێدانیان و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی قاعیدە، ئەوە جۆرج بۆش بوو لە سەرەتای ٢٠٠٢ ئێرانی خستە میحوەری شەڕەوەو کۆتایی بەو مانگە ھەنگوینیە ھێن، نەک کۆماری ئیسلامی ئێران رەتی دەست لەملانێی شەیتانی گەورەی کردبێت.

ئەو جەنگانەی بەشداری تێدا کرد.

قاسم سلێمانی وەک باسی دەکەن و خوێندنەوە بۆ ئەنجامی فەرماندەیی شەڕەکانی دەکرێت، فەرماندەیەکی سەربازی سەرکەوتوو نەبووە، ئەو لە کۆمەڵێک جەنگی گەورە لە ماوەی ٨ ساڵەی شەڕی عێراق - ئێران بەشداری کردووە، وەلێ بەھۆی ھەڵە سەربازیەکانیەوە ھۆکار بووە بۆ بەکوشت دانی دەیان ھەزار کەس، کە خۆی لە نزیک سەت ھەزار کەس دەدات، وە شکستی جەنگی کەمەر شکێن، لە شەڕەکانی" فاوی ٤، نەسری ٥ و کەربەلای ٥ " د، وەک موحسین رەزائی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران دەڵێت : ئەو سێ جەنگە سێ کارەساتی گەورە بوو بۆ سوپای ئێران لە ماوەی شەڕی عێراق ئێراند، ھەرسێکیشی سلێمانی ھۆکاری شکستەکانی بووە، نەیارانی چونە پێشەوەو سەرکەوتنی پلە بەندی سلێمانی دەگێڕنەوە بۆ نزیکایەتی ئەو لە خامنەئی بە " جانتا ھەڵگری مەڵا" ناوی دەبەن نەک ئەو سێڵڤیانەی دوای جەنگەکان دەیگرێت وەک ژەنەراڵی سەرکەوتوو خۆی نمایش دەکات، وا باسی دەکەن ھەمیشە لە دوای نیشتنەوەی شەپۆڵەکان ئامادەیە، وەلێ لەکاتی شەپۆڵەکان لە بەندەرە ئارامەکان لەنگەری گرتووە دوور لە تۆفان و تسۆنامیەکان.


قاسم سلێمانی دوای بەشداری کردنی کەمی لە سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان دەگەڕێتەوە شاری کرمان" دیارە وردە کاری چالاکیەکانی لە سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان بە نھێنی ماوەتەوە، بەڵام بەھۆی بەرز بونەوەی پلە بەندی رۆڵی ھەبوەو پاداشت کراوە"، بە وتەی خۆی سەرەتای شەڕی عێراق-ئێران پاسەوانی فرۆکە خانەی کرمان بووە، دواتر وەک بەرپرسی دەستەیەکی ٣٠٠ کەسی بەشداری بەرەی سوسنگەردی کردووە لە شەڕی عێراق - ئێران، بەڵام کەسانی دی دەگێڕنەوە بۆ دوو ھەفتە نێردرا بۆ بەرەی شەڕی ئێران -عێراق بۆ دابەشکردنی ئاو، دوایی مایەوەو نەگەڕایەوە.


لە شەڕە گەورەکانی "کەربەلاکانی ١ و ٤ و ٧، نەسری ٤ ، فەتح مبین، فەجری ١ و ٣ و ٤ ، رەمەزان، بیەت الموقەدەس ١ و ٧ و رێگای قودس... لە سەرتاسەری بەرەکانی شەڕی عێراق - ئێران بەشداری کردووە".


قاسم سلێمانی لەو شەڕانەی کە بووە ھۆی جینۆساید و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی کوردستان و وڵاتیان کردە بەشێک لەو کارەساتە، لە پاڵ بەشێک لە ھێزە کوردیەکانی باشوور بەشداری کردوە، لە شەڕی فەجری چوار لە ساڵی ١٩٨٤ لە ناوچەی پێنجوێن، شلێر تا سورێن، ئەو شەڕە بووە ھۆی ئەوەی ناوچەکە وێرانبێت، ھاوکات بووە ھۆکارێک کە شاری مەریوان بە بۆردومانی فڕۆکە لە لایەن بەعسەوە کۆمەڵکوژی بکرێت ، ھەروەھا لە شەڕی نەسری پێنج لە ناوچەی ماوەت بەشداری کرد لە رێکەوتی ٢١-٦-١٩٨٧، تیایدا بەھۆی ھەڵەی ئەوەوە دەیان ھەزار کەس لە سوپای ئێرانی کوژران، وە بووە ھۆکارێک کە بەعس شاری سەردەشت کیمیاباران بکات لە یەک شەممەی رێکەوتی ٢٨ی ھەمان مانگد، کە یەکەم شار بوو لە دوای جەنگی دووەمی جیھانی کیمیابارانکرا.


ئەمەو بەشداری و سەرکردایەتی ژمارەیەک لەشەڕەکانی قەرارگای رەمەزانی کردووە، لە گرتنی شاری ھەڵەبجە و شەڕی بەیتوالمقەدەسی ٤ لە چیای شەمێران بەشداری کردووە کە تاوانی ھەڵەبجەی تێدا ئەنجامدر، ئیتر تاوانی ھەڵەبجە لە ٥٠٠٠ قوربانی شارەکەو دزینی سەروەت و سامانی خەڵک تا دەگاتە لێدانی ھێزەکانی رۆژھەڵات قوربانیەکانی گوردانی شوانی کۆمەڵەو سوپای رزگاری و حیزبی دیموکرات و گرتن و ئیعدامی سەدان کەسی دیکەی رۆژھەڵاتی پێویست بە تەفسیر و شڕۆڤە ناکات، ھەموو ئەو شەڕو نەسرو شتە عاجباتیانەشی بە ھاوکاری یەکێتی و پارتی و سۆسیالست و بزووتنەوەی ئیسلامی ئەنجامد، واتا شیوەن گێڕانی سیخوڕ خانەکانی سلێمانی و ھەولێر بۆ قاسمی سلێمانی.


لە باشوری کوردستانیش لە رێگای پێشمەرگەوە لە زۆر تێڕوانین بۆ شەڕی ھاوبەش لە گەڵ پێشمەرگەی لایەنەکانی یەکێتی و پارتی و حسک و بزووتنەوەی ئیسلامی و لەشکری موسڵمانی کورد لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان وەک قەرارگای رەمەزان ئامادەیی ھەبووە، کە دواتر بەھۆی ئەو شەڕە ھاوبەشانەوە گەلەکەمان تووشی کۆمەڵکوژی گەورە ھات لە شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی ھەڵەبجە، دەبینین دواتر ئێران بەشێک لەو خەڵکە لێقەوماوە بە پەناھەندە وەر دەگرێت، ئێستا بە فەزیلەت پێمانی دەفرۆشنەوە، کە خۆی ھۆکاری تراژیدیاکە بووە نەک ھاوکاریکەر، ھۆکاری دەردو مەینەتەکان بووە نەک برینپێچی برینەکان.


سلێمانی لە ھێرشی رێگای قودس لە ناوچەی زۆنکاوەکانی حەوێزییەی عێراق بریندارە بیت لە ٢٩-١١ بۆ ٧-١٢-١٩٨١، بەڵام شانازی دەکرد بە بەشداریکردنی لە شەڕی فەتح مبین لە ٢٢ بۆ ٢٨ی ئازاری ١٩٨٢، کە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ئاگرپەرستانەوە بە ئیستڵاحی ئیسلامی سیاسی، سوپای ئیسلام ئەنجامی د، دوای ٣٠ ھەزار کوژراو توانی ٢٥٠٠ کیلۆمەتر دوجار لە ناوچەی خوزستان بگرێتەوە.


لە ھیچ یەکێک لەو دوو جەنگە کە تیایدا ئێران سەرکەوتوو بوو، وە حسێن خرازی سەرکردایەتیانی دەکرد، قاسمی سلێمانی لە ریزی فەرماندەکانی نەبووە، کە مایەی شانازین بۆی.


سلێمانی لەدوا دیداریدا لەگەڵ خامنەئی، سێ رێزلێنانی ئازایەتی بە یەکجار پێ بەخشر، کۆماری ئیسلامی ئێران پێویستی بەوە بوو، ئەو وەک ھێمایەکی ئازایەتی بناسێنێت، تا ھژمۆنیای خۆی لە ھەرێمەکە بپارێزێت، واتا کۆماری ئیسلامی پێویستی پێ بوو، نەک حەقیقەت وا بوبێت.

قاسم سلێمانی و قودس.


قاسم سلێمانی فەرماندەی ٢١ ساڵەی فەیلەقی قودس، بەھۆی نزیکایەتی لە ئایەتوڵا خامنەئیەوە ئەو پۆستەی وەرگرت، بڕیار بوو کاری سەرەکی ئازادکردنی قودس بێت، وەلێ ئەو بەرەیەی چۆڵ کردو خەریکی گەرمکردنی شەڕی عەلی و عوسمان و عومەرەکان بوو لە کۆمەڵێک وڵات، تەنانەت یەک تاقە فیشەکیشی لەپێناو ئازادکردنی قودس وەک خاک لە سنورەکەی نەتەقاند، ئەو ریمۆن کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی و حیزبولڵای لوبنان و حوسیەکان و ھەزارەکان و تەواوی گروپە چەکدارە شیعەکان لە دەرەوەی ئێران لە گیرفانی بوو بە حەماس و جیھادو ئەنسار ئیسلام و کۆمەڵی ئیسلامیشەوە، وەلێ نەیتوانی یەک کار دژی جولەکە لەناو زەمینی خۆیان بکات، بگرە تەقەیەک خۆشیشی بەسەریاندا نەتەقاند، تەنانەت ئەو کارە سەربازیانەی لە ماوەی شەڕی ئێران عێراق بەناوی قودس و بەیتوالمقەدەسیش ئەنجامیدا تیایدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەنجامەکەی بەوە گەیشت خومەینی پێش مەرگی بایەلۆجی پیاڵە ژەھرەکەی خواردەوە بووە ھۆی مەرگی ئایدۆلۆجی ئازادکردنی قودس.


لێ لە سەرکوتکردنی گەلی کورد و سیستان و بلوجستان راپەڕینی گەلانی ئێران رۆڵی ھەبووە، پاڵەپەستۆی خستە سەر خاتەمی دژ بە چاکسازی لە ساڵی ١٩٩٨ کە زیادە رەوی نەکات، ھەروەھا ساڵی دواتر راپەڕینی قوتابیان لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٩ سەرکوت بکات " لە گەڵ ٢٣ لە کەسایەتیەکان داوای لە خاتەمیکرد راپەڕینەکە بە زویی سەرکوت بکات، وتەیەک بەناو بانگی ھەیە لەو بارەیەوە کە وتویەتی: ئەمڕۆ سەرکوتیان بکە سبەی درەنگە ناتوانین بیگەڕێنینەوە"، ئەوو قائانی دوان لەو (٢٤) فەرماندانەی سوپای پاسداران بوون کەنامەیان بۆ سەرۆکی ئەو کاتەی ئێران محەمەد خاتەمی نووسی، لە نامەکەدا وتیان: ئەگەر خاتەمی یاخیبوونی خوێندکارەکان تێک نەشکێنێت، ئەوا ئەوان بەھێزی سەربازی دەیکەن و ھەڕەشەی کودەتایان کرد لەدژی.


محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران دەڵێت: سلێمانی لە ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠٠٩ دابەزیە سەر شەقام بۆ داکۆکیکردن لە شۆرشی ئیسلامی دژ بە دوژمنانی شۆرش و ھەنگاوی گرنگی نا بۆ سرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکان، ئەو لە بارەگای یەکەی سارو اللە تایبەت بە پاسداران ، کە ئەرکی پاراستنی پایتەخت بوو لە کاتی قەیرانەکاندا ، لە تەموزی ١٩٩٩ پەلاماری گەڕەکی قوتابیانی زانکۆی تارانی د، لە ئەنجامدا ٣ قوتابی کوژر، زیاتر لە ٢٠٠ یش بریندار بوون وە ١٤٠٠ یش دەستگیر کران" قەسابخانەکە زۆر لەوە گەورەتر بوو ئەو دەیگێڕێتەوە".


ناڕەزایەتیەکان لەو کاتەدا دژ بەو ھەڵمەتی تیرۆرکردنە بوو بەرامبەر بە تیرۆرکردنی ژمارەیەک زۆر لە نووسەرو ھونەرمەند و سیاسییە ناسراوەکانی ئێران ئەنجامدران، بەناوی دەستی نادیارەوە، وەلێ رژێم لە پشتییەوە بوو.


ساڵی ٢٠٠٩ ش یەکەی سارواللە دژ بە خۆپیشاندانەکانی بزاڤی سەوزەکان دژ بە ئەنجامی ھەڵبژاردن بەڕێوە چوو تاوانی ئەنجامد، کە ناڕەزایەتییەکان چەندین مانگ درێژەی کێشا ، ٨٠ کەسیان کوشت" ئەمیش زۆر زیاترە"، بە وتەی جەعفەری، سلێمانی زۆر جار لە کارەکانی ساروالڵە دەرەدکەوت لەوکاتەی پێویست بوایە ئامادە دەبوو، وە خۆی دادەبەزییە سەر شەقامەکان.


لەو ناڕەزایەتیانە بە بەرچاوی خەڵکەوە سەدان و ھەزاران کەس خەڵتانی خوێن کران و گولەبارانکران، دڵڕەقانەترین شێوازی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بوون لە جیھاند، بەھەموو بەھاری عەرەبی ١٠% ھێندە خەڵک نەبوونە قوربانی، بە راپەڕینی وڵاتانی خەلیجیشەوە.


بە گشتی لە کوێوە ھەناسەیەک بۆ رزگاربوون لە چنگ کۆماری ئیسلامی ھەبوبێت ئەو بۆ سەرکوتکردن ئامادە بووە، تەنانەت بە عەمامە لە سەرە بە رواڵەت نەرمەکانی وەک خاتەمی و روحانیش رازی نەبووە، لە سوریاو عێراق و لوبنان و یەمەن ھۆکاری کوشتنی سەدان ھەزار کەس بووە، تەنانەت لە باشووری کوردستانیش ئەندازیاری تیرۆرکردنی سەدان تێکۆشەری رۆژھەڵات بووە، جگە لەو فەزا رەشەی ئەو ھێزانەی ئەو ھاوکاری کردوون دایان سەپاندووە بەسەر خەڵکد، بۆ ئەمەش دەیان و سەدان ملیار دۆلاری خەرج کردووە، بە گشتی ئەو تارمایی کوشت و بڕو سەرکوت و فاشیەت بوو، پێگە جەماوەریەکەی پێگەی مەزھەبی شیعەگەرایە و تواناکەی توانا مادیەیە کە ئەژماری بێسنوور بوو لە لایەن خامنەئیەوە ، دەیان کارگاو کۆمپانا و بەندەر ... لە خزمەت پڕۆژەکانیدا بوون، ئەو ھەڵگری پەیامی سەپاندنی رەشترین دەسەڵات بوو لە ناوچەکە، ھەموو ئەم سەرکوت و پارەو ھژمۆنیای سەدن ساڵەی شیعەگەرا ھێزیان پێ بەخشی بوو، کە گۆڤاری تایمی ساڵی ٢٠١٧ ، قاسم سلێمانی بە یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتیە کاریگەرەکەی جیھان بناسێنێت، لێ کاریگەر کاریگەرە، مەرج نییە دادپەروەر بێت و شایانی نازناوی جیگوارا بێت، ھەموو کاسکێت لەسەر و پۆستاڵ لە پێیەک و دێوانەی چەک ھەلگرتنێک جیگوارا نییە.

قاسم سلێمانی و نەکەوتنی ھەولێر.


لە بەر چاومە ئەو دوا نیوەڕۆیەی تەنھا ٤٠ داعش مەخموریان گرت، ھێزێکی بچکۆلەی گەریلاو پێشمەرگەو خۆبەخشی مەدەنی لە باخچەی دیار مەخمور مابونەوە، بە چاو داعشەکانی لە خوارەوە دەبینران، کەوتبوونە تاڵانی گەنمی سایلۆکەی مەخمور، وردە وردە ئەو ھێزە بچوکە گەورەوە بوو، ھەڵاتووەکان مەخمور غیرەتیان بە بەردا ھاتەوەو لەو دیو مەفرەقی گوێر- دیبەگە گەڕانەوە بۆ باخچە، باخچە مایەوە نەکەوت، دواتر لەوێوە ھێرشی بەرپەرچ ئەنجامدرا و مەخمور ئازاد کرایەوە، کورد نەگبەتە باسی ئەو ھێزە ناکات کە لەوێ لەو چرکە ساتە ھەستیارە چەند کاتژمێرییە چەقی، کە کوردەو یەکێک لەوان ناوی پکک ەیە، کە دواتر بارزانی چوو سوپاسیانی کرد، یان ئەو ھێزەی لە سلێمانیەوە ھات، یان ئەو کۆنە پێشمەرگانەی بوونە فیدایی و قەرەچوغیان گرت و چەقین بەدیار شارەوە، خۆ سەنگەر عەوڵا حاجی نەگبەت یەکەم کەس بوو لێدوانی دا لە بەردەم قایمقامیەتی مەخمور لە پاش ئازادکردنەوەی، لە چرکە ساتەکانی یەکەمی گرتنی مەخمور کە بەرپرسانی ئێستای ھەولێر زۆریان ھەڵاتبوون بە کاکە "ئ ە " شەوە، گیڤاراکەی کوردایەتی، یان ئەو پەرلەمانتارانەی شەوەکەی لە شاشەکانەوە فشەیان لێ دەد، ھەقی وایە بە ئەرشیفدا بچنەوەو دەریان بھێننەوە، چ لەکاتی پاراستنی، یان ئازادکردنەوەی مەخمور شتێک، دەعبایەک بەناوی قاسمی سلێمانی و ٧٠ پاسدار بوونیان نەبووە، کە ئێستا فلیمەکەیان گۆڕیووە گوایا لە ئازادکردنەوەی مەخمور بەشدارییان کردووە، وە رێگر بوونە لە کەوتنی ھەولێر، دیارە لە ترسا کەس نەیوێرا بە فەرمی وەک حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی بداتەوە، پێچەوانەی ئەوە قاسم سلێمانی فەرماندەی گرتنەوەی شاری کەرکووک و دوزو ناچەکانی دی بوو لە ١٦ی ئۆکتۆبەرد، واتا نەک شوێنی بۆ کوردان ئازاد نەکردووە و نەپاراستووەو فەزیلەتی نییە بەسەرمانەوە بگرە پانتاییەک زۆری لێ داگیر کردەوە، تەنانەت فەرمانی ئەو بوو شەوی ١٦ی ئۆکتۆبەر پێش ئەوەی مەکگۆرک لە پشووی کۆتایی ھەفتە دەست بە دانوساندنەکانی بکاتەوە، بۆ رێگری لە بە ئاشتیانە چارەسەرکردن، فەرمانی ھێرشی خێرای د، بۆ رێگا گرتن لە چارەسەری سیاسی کێشەکان، بۆیە کوردستان بە ھیچ جۆرێک قەرزاری نییە، بگرە تەواو پێچەوانەکەی راستە، ئەوە باسی ئەوە مەکەن پێی بە کورد کوشتنەوە گرتووە، بگرە بەرپرسە لە ھەموو ئەو نەھامەتیانەی بەسەر گەلەکەمان لە پاش ئەو مێژووە رەشەوە ھات بە دوای فتوای جیھادی خومەینی، ئەو لە رابردوو ئێستا مایەی نەھامەتیمان بێت ئەم ھەموو ستایش و شیوەنە لە پای چی؟، ئەو دەیزانی باشوری کوردستان پاروە چەورەکەی ساڵی ١٩٧٩ ی رۆژھەڵات نییە، بەھۆی بوونی ئەمەریکا و ھاوپەیمانانی رۆژئاوا لە عێراق دەنا بێ یەک و دوو ھەمووی قوتە د، نەک خاڵخاڵی و حەسەنیەک، بگرە دەیانی بۆ ئامادە دەکرد.

رۆستەمی زاڵ و ئەبو موسلمی خوراسانی یان عەلی حەسەن مەجیدە.

لای شیعەکان یان ئێرانیەکان، جگە لە ناوە ئاینییە پیرۆزەکان کە لیستەکەیان زۆرە، چ ئەوانەی کوژراون یان قەول وایە زیندوبنەوە دوای مردن بۆ درێژەدان بە ئەرک و پەیامەکانیان بگەڕێنەوە، دوو کەسایەتی وەک پاڵەوانی دانسقە نمایش دەکرێن کە ئەوانیش ئەبو عەباس موسلم خوراسانی " ٧١٨-٧٥٤ ز"، کە ئەمەوییە کافرە بکوژەکانی عەلی و حەسەن و حوسێنی و قاسمیان لە دەسەڵات روخاند، لە گەڵ رۆستەم و زۆرابی شانامەی فیردەوسی کە ئەبو قاسم فیردەوسی " ٩٣٥-١٠٢٠ " نووسیویەتی، ھەردووک ئەفسانەی پاڵەوانیەتی ئێرانیەکانن و لای ئەوان لە ھیزو پاڵەوانێتیدا نموونەیان لە جیھاندا نییەو نابێت، لە ھەردوو بوادا ناوی قاسمیش ئامادەیە، ئێستا ھەندێک قاسمی سلێمانی لە زیندوکردنەوەی خەلافەتی شیعە بەناوی مانگی شیعە دەبەنەوە سەر موسلم خوراسانی، لە پاڵەوانێتی و ھێزیشدا دەیبەنەوە سەر رۆستەم و زۆراب، لێ لە راستیدا ھیچکام لەو دوانە نەبوو، بەڵکە بۆ خۆی عەلی حەسەن مەجید" ١٩٤٤-٢٠١٠"ێکی شیعەگەرای ئێرانی بووە، عەلی حەسەن مەجید چۆن پێشتر نایب عەریفێکی فاشیل لە سوپای عێراق بوو، بەو دەسەڵاتە زۆرەی لەدوای ٣٠-٦-١٩٨٧ ەوە پێی در، بە وەحشیەت و دڕندەیی توانی ژیان لە لادێکانی کوردستان بسڕێتەوە و زیاتر لە ٢٠٠٠٠٠ کورد بکوژێت و ھێزی پێشمەرگە لە باشوری کوردستان دەربکات، وەک لایەنی سەربازی ئەمە بۆ ناسیۆنالستی عەرەبی سەرکەوتنە، ھەنووکەش ناسیۆنالستەکانیان بە شانازییەوە بۆی دەگەڕێنەوە، لێ بۆخۆی دڕندەیی و وەحشیەتێکە، لای کورد عەلی حەسەن مەجید تەنھا نایب عەریفێکی فاشیلی وەحشی بوو، بۆ نەتەوەییە عەرەبیەکانیش ناوبراو فەرماندەیەکی مێژووی بە بەھای سەربازی بووە، بەھەمان شێوە بۆ ئیسلامییە شیعە گەراکان سلێمانی خەونی دزراوی بۆیان گەڕاندۆتەوە، فەرماندەی بنەڕەتی سەربازی تا مردن بووە، چل ساڵ تەواو پۆستاڵی پاسداری لە پێ نەکردۆتەوە، ئەوان لە لە فردەوسدا لە باوەشی حوسێندا دەیبیننەوە، کە بەرزترین خەونی ئەفسانەیی ئەوانە، وەلێ بۆ ئێمە دەبێت ھەر پاڵەوانەکەی شەڕی سێ مانگەی رۆژھەڵات و گرتنەوەی کەرکوک ماڵوێرانی شاری دوز بێت، ئازادی و ئەخلاق رێگامان نادات ستایشی قاتلانی خۆمان و مرۆڤایەتی بکەین، بۆ ئازادیخوازانی ئێرانیش ھەر لە جەلادێک زیاتر نییە.

ستایش بۆ قاسم سلێمانی.


قاسم سلێمانی دوای ٤٥ رۆژ ڕاھێنانە سەربازییەکەی ، یەکەم گولەی تاقیکردنەوەی پراتیکی خۆی بە خەڵکی کوردستان تاقیکردەوە، یەکەم تەقەی بە کوردەوە نا لە سەرکوتکردنی گەلەکەمان لە شاری مھاباد و رۆژھەڵاتی کوردستان و گرتنەوەی شارو شارۆچکەکانی و کۆمەڵکوژیکردنی خەڵکەکەی، ھاوکات شوێن دەستی بە تەواوی تراژیدیاکانی سەر گەلەکەمانەوە لە دوو پارچەی کوردستان باشورو رۆژھەڵات لە ماوەی ٨ ساڵی شەڕی عێراق و ئێران دیارە، ھەڵەبجەو سەردەشت دوو شاری کیمیابارانکراو بەرھەمی چالاکی سەربازی ئەون، سەرباری کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە و جینۆسایدی ئەنفال.


ئەوێک سەری نێزەی سەرکوتکردنی راپەڕینەکانی خەڵکی ئێرانە، سەرباری وڵاتانی دیکە، ئیتر ئەمە نە گیڤارایەو نە تارماییەو نە رۆستەمی زاڵەو نە خوراسانیشە، بەڵکە تاوانکارێکە و پیاھەڵدان بەسەریدا چ وەک کوردێک کە کورد کوژ بووە تاوانە، چ وەک کەسێک بەشدار لە تاوانی گەورە بە پێوەرە جیھانییەکان کردووە، پیاھەڵدان بەسەریدا کارێکی نا ئەخلاقییە ویڕای نکۆڵیکردنە لە تاوانەکانی، ھاوکات سڕینەوەو جوانکردنی تاوانەکانیشێتی، ھەقی سزا دانی ھەیە، وەک لۆمۆندی فەرەنسی بە گیڤارایان ناساند، تێلەسوری فەنزوێلی بە شۆڕشگێڕی بنەڕەتیان دایە قەڵەم، ئاخ شەرمە کەم دەبینم ئیدعاکەرانی چەپ دەکەونە زەلکاوی کوێربوونی چەپەڵەوە، خۆ ھەڵواسینی جارێک بن لادن و جارێک سلێمانی بە ناوی گیڤاراوە، ناشرینکردنی رێگاکەی گیڤارایە بە چەپەڵی کارەکانی ئەوان، وێڕای داتاشینی ئازایەتی درۆینەیە بۆیان، کەسێک ھیچ یەکێک لەو دووەی نەبینی لە پێشەوەی ھیچ نەبەردییەکد، ھەر خەڵکیان بۆ مەرگ نارد، وێڕای پەیامە نامرۆڤانەکانیان، ئەرێ گەلۆ لەو چەند ساڵەی شەڕی داعشد، لە کاتی شەڕدا کێ سلێمانی لە شەڕگەیەکدا بینی؟


قاسمی سلێمانی ئەگەر لە تاران دائەبەزییە سەر شەقام بۆ سەرکوتکردنی قوتابیانی سڤیلی گەنجی بێ چەک، کەس لەبەرەی جەنگی داعش نەیبینی، ھەر دوای سەرکەوتنەکان بۆ سێڵڤی گرتن ئامادە بوو.


راستە سیاسیەکان کورد رزگاریان بوو، بە مردنی سلێمانی ھەمووو نھێنیەکانیشیانی لە گەڵ خۆیدا بردە گۆڕەوە ،ئەو لە نەخشە دانان بۆ لەناو بردنی نەیارانی نزیکی خۆی سڵی نەکردبێتەوە دەبێت چی لەم وڵاتانە و لەم عێراق و کوردستانە کردبێت، چەند تاوانی نھێنی تێدا ئەنجام دابێت، لەگەڵ خۆیدا چ خەزێنە زانیارییەکی پڕ بەھای بردبێتە گۆڕەوە.


لە کۆتاییدا بە قسەیەکی ھادی عامری کە لە یەنایەری ٢٠١٥ کردی کۆتایی پێ دێنم کە وتی قاسم سلێمانی نەبوایە عەبادی نابووە سەرۆک وەزیران، پێشتریش سلێمانی مالکی و تاڵبانی لەسەر کورسییەکانیان دانابوو، لە پڕۆفایلەکەی وەک سەرکەوتن بۆی نووسراوە، ئەمە وێنایە بۆ ھەموو ئەوانەی لە عێراق لەسەر کورسی داندران نەک ھەڵبژێردران راستە، ھەموو داشی شەترەنجی سلێمانی بوون، بە چرای سەوزی ئەودا تێپەڕیون،بۆیە بۆ ئەوان شیوەن و قوڕ پێوان ھێشتا کەمە بۆ مەرگی ئەم دڕندەیە.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک