قات رووه‌کێکی بێهۆشکه‌ر.
فـه‌هـد گـرده‌وانـی
ئه‌و گیایه له‌لایه‌کی ده‌م کۆده‌کرێته‌وه و وه‌کو بنیشت ده‌جورێت و ئاوه‌که‌ی هه‌ڵده‌مژن . به‌قسه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه ده‌یجوون گوایه وه‌کو ماده بێهۆشکه‌ره‌کان به‌سووده و بۆ کاری جنس [سێکس]یش به‌هێزه . له یه‌مه‌ن گڕوپی پیاوان به‌کۆمه‌ڵ داده‌نیشن و وه‌کو نیمچه ئاهه‌نگێک هه‌ریه‌که‌یان کۆمه‌ڵێک یا ده‌سکێک له‌و گیایه له‌به‌رده‌م خۆی داده‌نێت ئه‌و قاته ده‌جوێت . له ژووری تره‌وه ده‌سته‌ی ژنان داده‌نیشن ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه قات ده‌جوون . ئه‌و دانیشتنه له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه وه‌کو ئه‌و دیارده‌یه که له میسر و هه‌ندێک شوێنی تردا براده‌ران لێک کۆده‌بنه‌وه شیشه[نێرگیله] هه‌ڵده‌مژن ئه‌وانه‌ی یه‌مه‌ن و سۆماڵیش به‌هه‌مان شێوه‌یه ، به‌ڵام له‌باری ئابووری یه‌وه کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بژێوی خێزان داده‌نێت چونکه رۆژ به رۆژ نرخی قات له گران بوون دایه .
روه‌کی قات روه‌کێکی تێنووه و پێویستی به ئاوی زۆره ، نزیکه‌ی 60% ی ئاوی ژێرزه‌وی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ری هه‌بێت ، که‌چی داری تر پێویستی ته‌نها به 20% ی ئاوی ژێر زه‌وی یه . واته ئه‌و روه‌که له‌باری ژینگه‌وه به مه‌سروف تر و گرانتره و ده‌بێته هۆی کزبوون و که‌مبوونی ئاوی ژێر زه‌وی که روه‌کی قاتی لێده‌ڕوێنن .نه‌بوونی پله‌ی تێگه‌یشتنی جوتیارانی خاوه‌نی روه‌کی قات و ساڵانه زیادبوونی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و روه‌که و سوود وه‌رگرتنی له‌باری ئابووری وای کردووه که ئاوی زۆر له یه‌مه‌ن و کینیا به‌کار بێت بۆ چاندنی روه‌کی قات . رۆژانه خه‌ڵکی له بازاره‌کانی یه‌مه‌ن و سۆماڵ و حه‌به‌شه [ئه‌سیوبیاوئه‌ریتیریا] ئه‌و گیایه ده‌کڕن .کینیا ساڵانه بایی ملیونان دۆلار گیای قات ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کات و له چایه زیاتر ده‌فرۆشێت. له‌باری به فیڕۆدانی کاتیش زه‌ره‌رێکی تری هه‌یه ئه‌ویش نزیکه‌ی 5 تا 6 سه‌عات کات له‌وکه‌سه یا له‌و که‌سانه ده‌کوژێت که قات ده‌جوێت.
لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی ده‌رباره‌ی قات کراوه که به‌رده‌وام بوون له جووینی قات و به‌کارهێنانی له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی قات ده‌جوون له‌باری جنسه‌وه[سێکسی] سیستی ده‌نوێنن .ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ده‌ریانخستووه که راست نه‌بووه خه‌ڵکی له‌و باوه‌ڕه‌دابوون له‌باری سێکس کردنه‌وه قات سوودمه‌ند بێت. ژنه‌کانیش چێژی سێکسیان که‌مترده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و بۆماوه‌یه‌کی دوورودرێژ قات بجوون .
زانایانی روه‌کناسی له ساڵانی 1700 وه ئه‌و ڕوه‌که‌یان ناسیووه و ناویان لێناوه {کاتثا} و له نه‌ژادی {سیلاسترس ئدولیس} دانراوه .داری قات درێژایی 2 تا 5 مه‌تر ده‌بێت . دوو جۆره ماده‌ی بێهۆشکه‌ری تێدا به‌دی کراوه که پێیان ده‌ڵێن {کاتینون و کاتینین}. رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ساڵی 1973 وه گه‌ڵای قاتی خستۆته لیستی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان . له سوێد له‌ساڵی 1989 ه‌وه قه‌ده‌غه‌کراوه به‌ڵام له ئینگلیستان و هۆڵه‌ندا به ئاشکرا ده‌فرۆشرێت .
گه‌ڵای قات بۆنێکی گوڵاوی خۆشی هه‌یه . بۆماوه‌ی چوار ڕۆژ به سه‌وزی و تازه‌یی ده‌مینێته‌وه ، پاشان ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و ئه‌وکاته هیچ سوودێکی نابێت . بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به تازه‌یی بمێنیته‌وه له بازاردا نایلۆنی لێ ده‌ئاڵێنن و له ماڵه‌وه‌ش له‌ناو یه‌خچال هه‌ڵیده‌گرن .
ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن و به‌رده‌وام ده‌بن له جووینی قات و مودمین بوونه و ده‌بن به‌و گیایه تووشی نه‌خۆشی جۆراوجۆر ده‌بن وه‌کو نه‌خۆشی شه‌کره و سیسستی سێکسی[جنسی] و نه‌خۆشی پرۆستات و نه‌خۆشی باری ده‌روونی و قه‌له‌ق و سه‌رلێشاویی و ئازاردانی میزڵدان و تێکچوونی بۆڕی میزکردن و نه‌خۆشی جگه‌ر و نه‌خۆشی پووکر ددان و ددان که‌وتن و نه‌خۆشی ریخۆڵه و گه‌لێک نه‌خۆشی تر .
گه‌لێک منداڵ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون یان ده‌بن که له دارستانه‌کانی قات کارده‌که‌ن یان گه‌ڵای قات ده‌ڕنن . نه‌بوونی زانیاری ته‌واو و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ناو منداڵانی یه‌مه‌ن بووه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ناو منداڵانی یه‌مه‌ن که له‌و بواره کار ده‌که‌ن .
دانشگای شاژنی له له‌نده‌ن چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی ده‌رباره‌ی گه‌ڵای قات کردووه و پاشان له‌سه‌ر مشک و که‌روێشک تاقیان کردۆته‌وه که گوایه قات ده‌بێته هۆی زیادکردن و به‌هێزکردنی [تۆی]پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیان ببێت . به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا له‌وباوه‌ڕه‌دان که به‌کارهێنانی قات به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وامی ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی تر و زه‌ره‌رمه‌ندی بۆ مرۆڤ .
هه‌ندێک له ژنان و کچانی یه‌مه‌ن تووشی له‌ش فرۆشی ده‌بن یان بووینه له پێناوی په‌یداکردنی پاره بۆ کڕینی گه‌ڵای قات .ئه‌و ژن وکچانه بۆ برا و مێرد و بابیان له‌شی خۆیان ده‌فرۆشن و پاره‌یان بۆ په‌یدا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قات بکڕن و له دانیشتنه‌کانی ئیوارانیان بیجوون .ئه‌و کچ و ژنانه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 تا 23 ساڵانه و له میوانخانه‌کان به ئاشکرا ده‌بینرێن .رێژه‌ی ئه‌و له‌ش فرۆشانه به‌و شێوه‌یه : 41% یان بێمێردن و 29،4% یان به مێردن و 23،5% یان ته‌ڵاق دراون و 5،8% یان بێوه‌ژنن . ئه‌و زانیاریه و زانیاره‌کانی تر ده‌کرێت خوێنده‌واری کورد له سایته‌کانی ئینترنێت بیخوێنیته‌وه و زیاتر زانیاری ده‌رباره‌ی قات به‌ده‌ست بهێنێت ..
Catha edulis Celastrus edulis - catha
ستۆکهۆڵم
|