په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢۴\١\٢٠١٠
     
قاوەیەک ناخورێتەوە خودا.

فەرهاد کەریم

هەست بەبوونی خۆم دەکەم
کەمترم لەوەی هەم
کویێ مرۆڤ جوانە بە خودا
کوێی خودا جوانە لە بازن
لە بوونما گریان وتەمەنیشم ژان
تروسکە کوژوخۆشم کوژراو
خودایەکم دەوێ پیرۆز
دوور لە تاوان
جەللادم ناوێ و
ئەدرەسی خوێنم بخاتە گیرفان
بالندەم لێبتۆرێنی وچەقۆم بخاتە سەر زمان
ئەو هەموو عیشقە چیە بۆ خودادۆزەخ بکاتە مال
ئەو هەموو جوانیە چیە بۆ خودا
نیشتمان بکاتە زیندان
ئاین بخاتە نێوانمان
رەنگیش دیوار
لەم دۆزەخە قاوەیەک لەگەل یەکتر نەخۆینەوە خودا.


       
خوێندنەوە.

1
فێنکی بە لە هاوین و
سەما بە لە باران
بە زەردەخەنە بخەوەو
پێکەنینیش رۆژباش
دەرەختێ بە گیانت بەهار
پایزشت جوانی رامان
لە گەل بادا ددان مەبەو
نیشتمانیش نەبتە گومان
ناخ هەرەس نەهێنێ و
هاولاتیش زبلدان
وەرزەکان نەبن بە ژان
هیواش تەمتومان.


2
نە ئازارەکانمان چەقۆ دەگرن
نە خەندەشمان هەنگوین
تا مرۆڤ راوی کۆتر کا
هەناسە ژەهەرەو
زیندووێتیش زەلیل
جەنگ رۆحی کوشتین
ژوانیش سەفەر
لەو تاریکستانە بەکوێ دەگەین
چەک چرابێ و
خوێنیش نەوت.

 

Farhad4Hamad@yahoo.com