قازی و قاسملو کێنه ؟ بژی '' ئیمامی زه‌مان ''.
سه‌ردار پشده‌ری
سه‌ر پاڵ‌و و ژێر پالو به‌و قایشه ده‌گوترێ که له‌سه‌ر پشت و له ژێر کلکی که‌ر ده‌به‌سترێ بۆ پاراستنی کورتانی که‌ره‌که له هاتوچۆدا، سه‌ر پاڵ‌و له‌سه‌ر سمتی کهرهکهیهو ژێر پاڵوش له ژێر کلکی که‌ره‌که‌یه، هه‌ندێ جار له رۆیشتنی که‌ره‌که‌دا سهرپاڵوهکه شۆڕ ده‌بێته‌وه‌و ده‌چێته ژێر کلکی که‌ره‌که، کاک عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و کاک فازل میرانی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانیش نه‌یان توانی ئه‌و گه‌وره‌ییه بپارێزن که ده‌ست که‌م به‌شێک له خه‌ڵک پێی سپاردبوون له یادی 19 هه‌مین ساڵڕۆژی مردنی خومه‌ینیی دا له سه‌ر پاڵوهوه خۆیان کرده ژێر پاڵوووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووو.
با له پێشه‌وه بکه‌وینه کوتانی سه‌روگوێلاکی کاک عه‌دنان موفتی، وه‌ک ئێستا له بیرمه که له‌سه‌رده‌می شه‌هید کرانی دکتۆر قاسملودا کاک عه‌دنان وه‌ک ئه‌ندامێکی ئونوستیتیۆی پاریس بۆ خۆ ده‌ر خستن چ شیوه‌نێکی بۆ دکتۆر قاسملو ده‌کرد، بێجگه له‌وه‌ش تاکو ئێستاش باس له‌سه‌روه‌ری قازی محه‌مه‌د ده‌کات، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ پارستنی کورسیه‌که‌ی خۆی، به فه‌رمانی مام جه‌لال شیوه‌نه‌که‌ی گۆڕی له شیوه‌نی قازی و دکتۆر قاسملو بۆ شیوه‌نی خومه‌ینی، کام خۆمه‌ینی ؟، ئه‌و خومهینیهی که کوردی به جندۆکه‌ی دوای چیاکان به پاسداره که‌ره‌کانی ده‌وروبه‌ری ناساند‌و ئه‌وانیش وه‌ک ده‌روێشێکی حاڵ گرتووی چاو کوێر که‌وتنه کوشتن و بڕینی گه‌لی کورد.
ئه‌گه‌ر کاک عه‌دنان که‌سێکی ئاسایی بایه‌و ئه‌و شیوه‌نه‌ی بۆ خومه‌ینی بکردایه، که‌متر ره‌خنه‌ی لێده‌گیرا، چونکه کوردی هه‌لپه‌رستی وا زۆرن، به‌ڵام کاتێک وه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مانێکی کوردی له هۆڵی قازی‌دا یادی مردنی جه‌لادێکی وه‌ک خومه‌ینی ده‌کاته‌وه‌و شیوه‌نی بۆ ده‌کات و هه‌ستی ملوێنان کورد بریندار ده‌کات و سه‌دان هه‌زار کوردی شه‌هید ده‌کاته فیدای خومه‌ینی و رێگاکه‌ی، ده‌بێ کاک عه‌دنان له ژێر کلکی که‌ره‌که دهرنههێنرێتهوه چونکه بۆخۆی خۆی خزانده ژێر کلکی که‌ره‌که‌و خۆی کرده ژێر پاڵووووووووو.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له رابردووی کاک فازل میران بده‌ینه‌وه، ده‌بینین هه‌ر له لاویه‌تیه‌وه ژێر پاڵ‌و بووه، له هاتنه سه‌رکاری خومه‌ینیه‌وه کلیلی به‌هه‌شتی له خومه‌ینی وه‌رگرتوه‌و په‌یتا په‌یتا هه‌وڵی داوه مل به گه‌لی کورد شۆڕ بکا بۆ داگیرکه‌ران، به‌تایبه‌تی بۆ خومه‌ینی و رژێمه‌که‌ی، کاک فازل له سه‌رده‌می لاویه‌تیدا رۆڵێکی گه‌وره‌ی گێرا له یارمه‌تیدانی پاسداران بۆ بێده‌سه‌ڵات کردنی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیسلامی ئێران له هه‌موو به‌رزاییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که هه‌ر به‌رزاییه‌ک و لوتکه چیایه‌ک به خوێنی هه‌زارن نیشتمانپه‌روه‌ر رزگار کرابوو، به هه‌مانشێوه‌ی کاک عه‌دنان، ئه‌گه‌ر کاک فازیلیس خاوه‌نی ئه‌و پله‌یه نه‌بایه که سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانه ره‌نگه به‌و شێوه په‌لامارمان نه‌دابایه، به‌ڵام کاتێک وه‌ک سکرتێری حیزبێکی کوردی مێژوو ده‌شێوێنێ و کورد کوژمان بۆ ده‌کاته پیغه‌مبه‌ری کوردایه‌تی، ده‌بێ به دارێکی قوڕاوی دارکاری بکه‌ی و هه‌زاران کورد‌و کوردستان فرۆشی پێوه ته‌مبێ بکه‌ی.
کاک عه‌دنان و کاک فازیل ده‌زانن ئێستا قازی له‌ژێر قه‌بره‌وه چیتان پێ ده‌ڵێ، ده‌ڵێ مردن باشتره له‌وه‌ی که هۆڵێک به ناوی منه‌وه بێ و ئێوه یادی خومه‌ینی تێدا بکه‌نه‌وه، قاسملو و سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ژێر قه‌بردا ده‌گرین له‌داخی هه‌ڵوێستی ناڕه‌واتان، که‌سوکاری شه‌هیدان و نیشتمان په‌روه‌ران به‌چاوێکی زۆر سوک ته‌ماشاتان ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی کورسی کوردایه‌تیتان به‌کارهێنا بۆ شێواندنی مێژوو، گوند نشینانیش ده‌ڵێن: هه‌ی سهرپاڵو و بن پاڵ‌و، هه‌ر بۆ بن کلکی ئه‌و که‌ره باشن و ده‌ک پیرۆزتان بێت.
6 – 6 - 2008
|