٢٦\٨\٢٠١١
قه‌ده‌ر ..

سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شید
به درێژایی تۆ
بیر له شه‌و ده‌کاته‌وه
من.
* * *
گۆمی چرپه‌یه‌کت
بخه‌ره ناو به‌ردی بێده‌نگیم
با له ناو بێ ژیانیدا
باوێشک نه‌یات مانا.
* * *
هه‌سته‌که‌م چاوه‌کانم له ده‌سداوه
چێژ له تابلۆی
بارینی کۆتر و
فڕینی باران وه‌رناگرم.
* * *
رۆژانێکه
په‌نجه‌ره‌که‌م نه‌کردۆته‌وه
نهمڕوانیوهته سه‌وزایی باخ
چاوم
به بینینی گوڵێک ئاو نه‌داوه
گوێم
له جریوه‌ی پاساری نه‌گرتووه
تامی پیاسه‌یه‌کی ئێوارانم نه‌کردووه
وه‌ک چۆله‌که‌یه‌کی ته‌ڕ
باڵه‌کانم به‌سه‌ر ته‌نافی هه‌تاودا
هه‌ڵنه‌خستووه
ئاخر له غیابی تۆدا
ناپهڕژێمه سه‌ر هیچ
نووسینه‌وه‌ی غه‌ریبی نه‌بێت
خوێندنه‌وه‌ی
رهشنووسهکانی ته‌نهایی نه‌بێت.
* * *
له ئه‌زه‌له‌وه هاتووه و
به‌ره‌و ده‌ریا دووره‌کانی قیامه‌ت
درێژ ده‌بێته‌وه
ئه‌م قه‌ده‌ری ته‌نهاییه.
* * *
هه‌موو ئازادییه‌کانی خۆم
له ده‌سداوه
له‌م سه‌حرای وجووده‌دا
کۆیله‌یه‌کی وه‌ستاوی سه‌ر لێواری
کانیاوی چاوه‌کانتم.
2010
esmael970@yahoo.com
|