١٨\٥\٢٠١٩ قەدی بامبۆ قەدێک کە رەگی لە ھیچ خاکێکدا نییە.
ھیچ ژانرێکی ئەدەبی وەکو ڕۆمان، ناتوانێت
ببێتە ئاوێنەیەک بۆ ناسین و ڕەنگدانەوەی ژیانی گەلان. ڕۆمانگەلێک ھەن،
تەنھا بەخوێنەوەیان ئێمە دەزانین ژیانی ئەونەتەوەیە چۆنەو چ
نەھامەتییەکییان بینیوە کەڕەنگە ڕۆمانەکانی خالد حوسێنی نموونەیەکی
دیاری ئەوناساندنە بێت. بەو پێیەی باسی وڵاتەکەی دەکات. گەلێک جار
لەدووتوێی دەقێکی ڕۆماندا، مێژووی نەتەوەیەک، یاخود ڕووداوێک دەخرێتە
ڕوو، کەلە پەراوێزییەوە خوێنەر بەبەشێکی زۆری لایەنە شاراوەکانی
نەتەوەیەک ئاشنادەبێت. لەو ڕوانگەیەوەڕۆمانی(قەدی بامبۆ)یەکێک
لەوڕۆمانانەی کەلەمیانەی گێڕانەوەی ڕووداوەکان، خوێنەر ئاشنای کلتوورو
شێوە ژیانی دوونەتەوەو کۆمەلگەی جیاوازدەبێت. چونکە پاڵەوانی ڕۆمانەکە،
کەسایەتییەکی دووسەری و دووناسنامەیی ھەیە. بەو پێیەی لە دایکێکی
فلیپینی و باوکێکی کوێتی لەدایک بووە. ئیدی لەنێوان کلتووری دایک و
باوانیدا، دۆش دادەمێنێت و ناتوانێت دواجارلە یەکیان ناسنامەی خۆی
ببینێتەوە.چیڕۆکی ئەو ڕۆمانە، دەکرێ بڵێم چیڕۆکێکی تراژیدیەو
سەرگوزشتەی نەھامەتی خێزانێکی ئەوپەڕی ھەژارو نەدارو بێ لانەوجێ
دەگێڕێتەوە، کەلەوڵاتی فلیپین، لەوسەری خۆڕھەڵاتی گۆی زەوی و لەشوێنێکی
دورەدەست و دابڕاولەدنیا دەژین.ئیدی ئەوخێزانە لەپێناو ژیاندا، ناچارن
چارەنووسێک ھەڵبژێرن دوورلە خواستی خۆیان کە ڕەنگە سەرەنجام بەمەرگی
خۆشیان کۆتایی بێت. ئەم ڕۆمانە باسی کەسێک دەکات کەناوی(ھۆزێ)یە. ھۆزی
کە گێڕەڕەوی ڕووداوەکانە، بەڵام گێڕەڕەوەی یەکەم و ھەمووشتزان نییە،
بەڵکو ئەو ڕووداوەکان لەدەمی یەکێکی تر دەگێڕێتەوە کەئەویش دایکیەتی.
ئەودایکەی ھۆزێی بەژیانێک ئاشنا کرد، کەلەیەککاتدا ڕووبەڕووی دوو ئایین
و دوونیشتمان و دووکلتووری ئەو پەڕی جیاوازی لە یەکتری ببێتەوە. بەبێ
ئەوەی خواستی خۆی بێت.لێرەوەش پاڵەوانی ڕۆمانەکە، لەنێوان ئەو
دوودنیاجیاوازەدا، نامۆدەبێت و بەرداشی زەمانە دەیھاڕێت. لەکاتێکدا،
ئاواتی دەخواست وەک ھەر منداڵێکی دیکەی فلیپینی، کەئەگەرچی رووت و
نەدارو ھەژارن، بەڵام دەژین و شانازیش بەو ژیانەی ھەیانە
دەکەن.بەرلەدایکبوونی ھۆزێ، جۆزافینی دایکی لە ئامێزی خێزانێکی
ھەژارکەلە خوشک و برایەک و دایکێک و باوکێکی زۆردارپێکھاتبوو، ھاوشێوەی
ملیۆنان خێزانی دیکەی فلیپینی دەژیا.جۆزافین لە پێناو ژیانی
خێزانەکەیدا، ناچارەکاربکات و بەدوای کارێکدا بگەڕێت. بەتایبەتیش دوای
ئەوەی ئایدای خوشکە گەورەی بەھۆی لەشفڕۆشییەوە کەباوکی ناچاری کردبوو،
منداڵێک دێنێتە دنیاوە. ئیدی ئایدا واز لەکارکردن دێنێت و جۆزافینی
خوشکی شوێنی دەگرێتەوە. بەڵام ئەوئەگەر چی نایەوێت ھەمان چارەنووسی
خوشکەکەی ھەبێت، بەڵام سەرەنجام چارەنووسێکی ھاوشێوەی ئەووبگرە
تراژیدیتریشی دەبێت، بەڵام لەکات و زەمینەو شوێنێکی دیکەی جیاوزدا.
جۆزافین دوای ئەوەی بەدوای کارکردن دەگەڕێت لە پێناوبەخێوکردنی
خێزانەکەی،دواجار لەڕێی دەزگایەکەوە کەئەرکی دۆزینەوەی کارەکەرەکانە
بۆدەرەوەی وڵات، لەکوێت دەبێتە خزمەتکارو کارەکەری دایکێک و سێ کچی و
ڕاشدی تاقەکوڕەکەی. جۆزافین ھەگبەی سەفەر دەپێچێتەوەو لەپێناو
خێزانەکەیدا، بەرەو کوێت کۆچ دەکات و دەبێتە خزمەتکاری ماڵە
دەوڵەمەندێک. جۆزافین لەوماڵەدا کارەکەری دەکات، تاکو نزیکەی دوای
دووساڵ ڕاشدی کوڕە تاقانەکەی ئەو خێزانە، جۆزافین دەخوازێت و
لەکۆتاییشدا منداڵێکی لێ دەبێت کە ناوی دەنێت(عیسا)، کە ھۆزێی پاڵەوانی
ڕۆمانەکەیە.دایکی ڕاشد کەپێشتر بەڵێنی دابوو کچێکی تربۆکوڕەکەی بێنێت،
بەو کارەی ڕاشد یەکجار نیگەران و توڕەدەبێت. دیارەئەمەش لەسۆنگەی ئەوەی
کەجۆزافین نەعەرەبەو نەموسڵمان،ھاوکات لە ئاستی پێگەی کۆمەڵایەتیشدا،
لەخوار ئەوانەوەیە کەخزمەتکاری ماڵەکەیانە. گەرچی ڕاشد ھەوڵدەدات
کەدایکی ڕازی بکات بەوەی کەبوکەکەو نەوەکەی لای ئەو بمێننەوە، بەڵام
ئەو ھەرسووردەبێت لە سەرئەوەی کەدەسبەرداری ژنەکەی و منداڵەکەی
بێت.سەرەنجام جۆزافین دەگڕێتەوە فلیپین و منداڵێکی تازە لەدایکبووش
دەباتەوە ئەوێ. کاتێ مینۆزای باوکی جۆزافینیش کچەکەی بەو
بارودۆخەوەدەبینێت،بەکچەکەی دەڵێت:
|