٢٥\٤\٢٠٢١
قەڵادزێ، ٤٧ یادی
٢٤ی٤.

ئەرسەلان مەحمود
کاتژمێر
٩:٤٥ی ڕۆژی ٢٤ی٤ی ١٩٧٤، قەڵادزێ "ناوەندی قەزای پشدەر" دوای هێرۆشیماو
ناکازاکی یەکەم شوێن و شاری دنیا بوو بەچەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی
بۆردومان بکرێت!!
دەوڵەتی عیراق، عەفلەقی، بە چوار فڕۆکەی جۆری سیخۆ، لەڕێگەی بەردانەوەی
١٦ ناپاڵم شارەکەیان بۆردومان و خــەڵتانی خوێن کرد، بەهۆیەوە وێڕای
کاولکاری و ماڵوێرانی دانیشتوانی شارو ڕوخاندنی زانکۆی سلێمانی لەباوەش
شارەکەدا، زیاتر لە٣٠٠ بریندارو ١٦٣ شەهیدی لێکەوتەوە!!
پشدەر، دوای ١٨ ساڵ لەدامەزراندنی دەوڵەت،
بەهۆی بەرەنگاری خەڵکەکەی، ئەوجــار عیراق توانیویەتی دەسەڵاتی خۆی
بگەیەنێتە ناوەندی قەزاو ناوچەکە بەگشتی، بەڵام خۆی بەدەستەوە نەداو
هەمیشە وەک قەڵای شۆڕش و ڕاپەڕین مایەوە.
ڕژێم، کاتێ لەوە دڵنیا بوو ئیدی بەزەبرو زەنگ و بۆردومان و کردنەوەی
ئەفواجی سەخیفەو چەکدار کردنی جاشەکانی، نـــاتوانێ شارەکەو خەڵکەکەی
وابەستەو پەیوەیست بکا بەخۆیەوە، لە٢٦\٦\١٩٨٩ خەڵکەکەی زۆرە ملێیانە
ڕاگوێزاو شارەکەی ڕوخاندو لەگەڵ خاکدا هاوتاو تەختکردو بەیاسا کردییە
ناوچەی قەدەغەکراو!!
پشدەر، لەوەتەی هەیە، بێگومان بەئێستایشەوە، لەبەرامبەر بەرەنگاری و
هەڵوێستە نیشتمانییەکانی، باجی کەڕولاڵی کۆمەڵگەی مرۆیی، ستەم و بێباکی
حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق و بێ ئەمەکی حزب و حکومەت و
دەسەڵاتی کوردی ئەدات، تا ئەم کاتەش خوێن لەزامەکانی دەتکێ، تا ئەمڕۆش
سیمای شارو ئاوەدانی خۆی بۆ نەگەڕاوەتەوە چجای قەرەبوو کردنەوەو
بونیادنانەوەی!!
فاشیەتی عیراقی، پشدەری وێرانکردو هەتا ئێستا خۆی ناوێتە ژێر باری ئەم
تاوانەو نایەوێ قەرەبووی خەڵکەکەی و شارەکە بکاتەوە، پۆپۆلیستیەتی
کوردی لەبری ئاوڕدانەوەو ئاوەدانکردنەوەو هەر هیچ نەبێ ساڕێژ کردنەوەی
زامەکانی، هاتن لەبیر خۆی و خەڵک و خوداشیان بردەوە!!
لە٤٧یادی ٢٤ی ٤ی ٧٤دا، سڵاو پشدەری بەرەنگاری و خۆڕاگری، درود قەڵادزێ
نیشتمانی شەکەت و ڕوحە ماندووەکان، نەفرەت لەبکوژو بێباکە عیراقییەکانت،
تف لەخێڵەکی و حیزبۆکراتییە کوردەکانت، شەرمەزاری بۆ دنیا!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|