٢٦\٦\٢٠١٦
قەڵای ئیمام لە مەریوان ئاگری تێبەردرا.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە
بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،ئاگر لەقەڵای
مێژویی ئیمام لەنزیک شاری مەریوان بەردراوە.
شایانی باسە لەدرێژەی لەناوبردنی ژینگەو ئاسەوارەکۆنەکان و ناسنامەی
نەتەوی گهلی كورد، جگەلە ئاگرتێبەردان ،وەکو گۆڕهەڵکەنیش هەمو
تەپۆڵکەو قەبرەمێژویەکانی پێش ئیسلام لەلایەن کۆڕی گەورە بەرپرسان و
تاڵانچییەکانی میراتی کوردەواری و هەلپەرەستانی خۆییەوە بەتاڵان بران و
ئاسەواری و بەڵگەمێژوویەکان کە کلتوری مرۆڤایەتی وشارستانی کوردانە
بەتاڵانیان بردوەو ئاسەواری بێ میراتگری کوردی کەبەڵکەی وناسنامەی
هەزاران ساڵەی کوردانە لەمۆزەخانەکانی وڵاتانی ئوروپاییەوە نمایش
دەکرێیت و زانیار و لێکوڵینەوەی لەبارەوەدەکەن بوە بەسەرچاوەی گەشتیاری
وبوژانەوەی ئابوری ئهو وڵاتانه.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش خۆی بەئاشکراو وبەنهێنی دنەدەری شێواندن و ون
کردنی ئاسەوارە مێژویەکانە و ههروها به پێ راپورتهكانی كۆمهڵهی
مافی مرۆڤ سووتانی دارستانهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستان به ئهنقهست له
لایهن حكوومهتهوه ئهنجام دهگرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|