٢٦\٦\٢٠١٦
قەڵای مرۆڤدۆستیی ئەوروپا
لە ئاست قوربانیان
و ھەڵھاتوانی جەنگ و نائارامیی بەرز رابگرین.
مەرگی بەکۆمەڵی دەریایی ولاشەی تێکچووی لەنگەرگرتوی کەنار دورگەکان و
ھاوار و گریان ودادو بێدادی ھەزاران ژنو مناڵ وپیرو پەکەوتە لە دەست
سنورە دڕکاویە دەستکردەکان وگرتووخانە دەستبەسەریەکانی پەنابەرن لەو
ڵاتانی ئەوروپادا، پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوانی دەوڵەتان وسیستەمێکەوە کە
بانگەشەی دیموکراسی ومافەکانی مرۆڤ دەکەن. سیستەمێک کەبەھاو شکۆ حاشا
ھەڵنەگرەکانی ئینسانی تیا کەتۆتە ژێر ھەڕەشەوە مەترسی بەردەوامەوە.
٢٠ی حوزەیران، ٦٥ ساڵ بەسەر پەیماننامەی کۆنفیدراسیۆنی جنیفی ١٩٥١ لە
پەیوەند بە مافەکانی پەنابەرانەوە تێپەر دەبێت، بەڵام دەوڵەتەکانی
ئیمزاکەرانی نێو ئەم جاڕنامەیە نەک ھەر پەیرەوییان لێنەکرد، بگرە
بەکردەوەو ھەڵسوکەوتەکانیان بە تەواوی ناکۆکە بە ناوەرۆک وبنەماکانی
ئەو بڕیار نامەیە. سوپای ئامادەکراو بۆ کۆنترۆڵکردنی سنورەکان
ودورگەکان، ھێڵی بەرگری دروستکردن، تەڵبەندکردنی توندی سنورەکان،
پەیڕەوی لەسیاسەتی چاوەڕوانی ھیشتنەوە لەکەمپ و زیندان وژێر خێمەو خانو
پلاستیکێکان ویارمەتیدانی دەزگای فرەنتێکس (Frontex)ی تایبەت بە
پاراستنی سنورەکانی ئەوروپا و
بەندوبەست ئیمزاکردن بەژیان وداھاتوی
پەنابەران، دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەو جەھنەمەی خۆیان لە خوڵقاندیدا رۆڵی
سەرەکیان بووە، تا دەگاتە دنەدانی ڕاسیزم و تەحقیر وبێڕیزی بەئینسانی
پەنابەر... گۆشە سەرەکیەکانی سیاسەتی تا ئێستای ولاتە ئەوروپیەکانە
بەرامبەر بەقەیرانی پەنابەران.
لە کاتێکدا ئەم شەپۆلە گەورەیە لە ھەڵھاتن وئاوارەیی ملیۆنی بۆتە
قەیرانێکی بەکردەوە، کەتەنھا تایبەت نابێتەوە بەولاتێک وناوچەیەکەوە،
بەڵکو وەک دیارەدەیەکی جیھانی باج لە ململانێی نێوان بلۆکە
ئیمپریالستیەکان بۆ دابەشکردنەوەی ناوچەکانی نفوزی دەسەلات و بازاڕی
کاڵاو سەرمایە وەردەگرێت. قوربانیەکان وشەپۆلی ھەڵھاتوانی خەڵکی
خۆرھەڵاتی ناوەراستو باکوری ئەفریقا، شەکەتو ماندوی ئەو ئامانج
وستراتیجە جیھانییەن کە دەوڵەتە زلھیزەکانی دنیا جارێکی تر بۆ
ئارایشدانەوەی جیھان و رۆڵی ڕابەری و سازدانەوەی فۆرمە ئابوری
وسیاسیەکانی دونیای سەرمایەداری خوڵقاندویانە. ھاوکات ھەوڵەکان
لەڕاستای شکڵدان بەئیتلافو ھاوپەیمانی تازە لەنێوان ھێزە جیھانی و
ناوچەییەکاندا، جەنگی بە وەکالەت و لەلایەن دەولەتان وئەحزابی گۆێ
لەمست و گروپ ودەستەو تاقمی ئینسانکوژەوە شانۆیەکی گەورە لە تراژیدیا
کاولکاری، ھەڵومەرجێکی ئەوپەری نائینسانی و نائەمنی و شەڕوتیرۆر
وکێبەرکێی قەومی ومەزھەبی لەنیوان ئینسانەکاندا کردۆتە ڕەوێکی ئیجباری
بەسەر ژیانی ئەمڕۆی ملیۆنەھا ئینسانەوە.
میدیا ورۆژنامەکان وڵیکۆڵەرەوەکان ئامارەکانی قەیرانی پەنابەرییان
بەکارەساتێک وەسفکردوە، کە بەدوای شەری دووەمی جیھانیەوە کارەساتێکی
کەم وێنەیە لەمیژووی بەشەریدا، بەپێی ئامارە فەرمیەکان لە مانگی یەکەوە
تا ئێستا ٢٠٤ھەزار گەیشتونەتە ئیتالیاو یۆنان وئاماری قوربانیەکان
تەنھا لەدەریایی سپی ناوەڕستدا ٢٥٠٠ پەنابەری خنکاو بێسەروشۆێن بوون.
ھەروەھا ١٥٤ھەزارو ٢٢٧ گەیشتونەتە یۆنان وئاماری قوربانیەکانی دەریانی
ئیجە لەچەند مانگی رابردوودا ٣٧٦ پەنابەر بووە، بەپی ئەو ئامارانەی
لەبەردەست رێکخراوەکەماندایە لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا ١٤٠
ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان لە رێگای ژیانی پەنابەریدا گیانیان
لەدەستداوە و٦٤ پەنابەرێشیان تا ئێستا بی سەروشۆێنن.
بەڵام لەنیو ئەو دۆخە نالەبارو خاک وخۆڵی جەنگیەدا، شاھیدی ئەوەبووین
کە دنیای شارستانی سەرباری ئەو ھەموو بەڵاو موسیبەت وپەلامارانەی
کەدەوڵەتانی سەرمایەداری ڕووبەڕووی ھاوڵاتیانی ژێردەستی خۆیانیان
کردۆتەوە، وێنەیەکی تر لەئینسان دۆستی و ھاوپشتی وھاوکاری و جموجٶڵی
ئینسان دۆستانەی نیشاندا، "وێڵکەم وتن بە پەنابەران، گەیاندنی کۆمەکی
بێ دریغی خواردنو پۆشاک وھاوکاری مادیو معنەوی، بەھاناچونی پەنابەران
لە میترۆکان وسەرسنورەکان وئیستگا سەرەکێکان، ھەروەھا داڵدەدان
ولەباوەشگرتنیان، .. بەدور لە ھەر جیاوازیەکی ڕەنگو پیستو زمان شۆێنی
لەدایک بوونیان، بەدروشمی "بەخیربێن پەنابەران" .. نیشانەی زیندوبوونی
دڵی ئینسان دۆستی وتەسلیم نەبوونی بەرەی ئازادیخوازیە بەپرۆپاگەندەی
دەوڵەتانی سەرمایەداری وژورنالیستە نۆکەرەکانیان. ھاوکات بەڵگەیەکە بۆ
لەئارادابوونی ڕەھەندە قولترەکانی جوڵانەوەیەکی جیھانی بەرەی شارساتنیو
ئازادیخوازیو خەباتی کرێکارانو زەحمەتکێشانو ھەموو ئەوانەی لەدژی جەنگ
وکاولکاری و بۆدنیایەکی ئینسانی بەردەوام لەمەیداندابوون.
ھەر بۆیە لە ئێستادا کە کۆمەڵگای بەشەرێت لەنیو قوناغێکی ھەستیارو پر
لە ئالوگۆر ودژواردا تێپەردەبێت وجەنگوتیرۆرو نائارامی وئاوارەی
بەکۆمەڵ وگێژاوی سیاسی وقەیرانی کوشندە کە دوژمنانی ئینسانیت
بەسەرماندا دایانسەپاندوە. خۆشیان لەنیو وکیشمەکیشو شەری
بەرژەوەندیەکاندا بۆ پاراستنی سەرمایەی ئیمریالیستییان دەجگن...، کۆشش
و ھەوڵێکی گەورە دەخاتە ئەستۆی ئازادیخوازان وئینسان دۆستان
وداکۆکیکاران لە مافەکانی ئینسان... کە دەکرێت سیناریوەکە پێچەوانە
بکاتەوە. کەوایە با ڕۆژی پەنابەران بکەینە سەرەتای قوناغێکی دیکە
لەخەبات لە پێناو مافی ھاولاتی یەکسان و بەرگری لە مافی ھەڵھاتن
وئەمنیت وحورمەتی ئینسانی پەنابەر.. با سنورە دەستکردەکان بچرێینین
وقەڵای ئینسان دۆستیو ئازادیخوازی لەئەوروپا بەرز ڕابگرین.. با لێرەوە
دەست پێ بکەین:
١. حکومەتەکانی ئەوروپا ولاتانی دراوسێ ئەوناوچانانەی پەنابەرانی
پیادەپەڕنەوە بە پەلە ناچاربکرێن سنورەکانیان بەرووی پەنابەراندا
بکەنەوە ودیوارە دڕکاویەکانی سنوریان ھەڵگرن تا پەنابەران ناچارنەکرین
ڕیگای دەریاکان ودارستانە چڕەکان بگرنەبەر.
٢. پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن ئەوڕێککەوتننامانەی کە
لەگەڵ تورکیا ویۆناندا بەدژی پەنابەران و بۆ رێگەگرتن
ودیپۆرتکردنەوەیان مۆریانکردووە، ھەڵبوەشێننەوە.
٣. ئەو پەنابەرانەی بێسەروشۆێنن و کەسوکاریان عەوداڵی دۆزینەوەیانن،
حکومەتەکانی ئەوروپا وئەوولاتانەی پەنابەرانیان پیا تی پەردەبێت
ناچاربکرێت بە بەدوادا چون بکەن بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان.
٤. حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێت بەدەستبەجێ گۆیزانەوەی پەنابەران
لەوکەمپ وگرتوخانەدەستبەسەرانەی پەنابەرانیان لەوپەری بی مافیداراگرتوە
وسەرجەم پیداویستیەکانی ژیانیان بۆ دابینبکرێت.
٥. چارەسەری قەیرانی پەنابەری پیش ھەر شتێک لەگرەوی ڕاگرتنی جەنگ و
دەخالەتی سەربازی و میلیتاریزمی ئەمریکاو غەرب لەلایەک وروسیاو چین و
حکومەت و ئەوھیزو دەسەلاتانەی بەسەر ئەم دوو بەرەیەدا دابەش بوون.لە
ولاتەکانی خۆرھەڵاتی ناوەراست وباکوری ئەفریقا.
٦. پێویستە دەوڵەتانی ئەوروپا و غەرب ناچاربکرێن بەدەستھەڵگرن
لەسیاسەتی دەخالەت و پشتیوانی لەدەستەوتاقم و حکومەتە سەرکوتگەرەکان
کەخەڵکی ئەو کۆمەڵگایانەیان لەگەڵ جەنگ و پشێوی کۆمەڵایەتی و نائارامی
و برسێتی بەرەو رووکردۆتەوە.بەندو بەستەکانی لەگەل ئەوانەدا
ھەلبوەشێننەوە.
٧. جەنگی ئەمریکاو ھاوپەیمانانی تەنھا رژێمی بەعسی نەروخاند، بەڵکو
کۆمەڵگای عێراقی بەرەو وێرانەیەک پاڵپێوە ناوە شیرازەی مەدەنی کۆمەڵگای
لەبەریەک ھەڵوەشاندوە وعێراق بۆتە مەیدانی و کێشمەکێشی تیرۆریستان،
ئیستاش کەبەشێکی زۆر لە ناوچەکانی عێراق لەلایەن ھێزێکی دڕندەی وەک
داعشەوە داگیرکراوە وھەزارن کەس بەھۆی جەنگ وکیشمەکێش و ئیستیبدای ئەو
ھیزانە وە گیانیان لەدەستداوە، ئاوارە و ماڵویران و دەربەدەر بوون
وژیانی ئاوارەیی و پەنابەری بۆتە گۆشەیەکی ژیانی رۆژانەی خەڵکی عێراق،
ھەربۆیە ئەمریکاو دەولەتەکانی رۆژئاوا بەتەواوی لێی بەرپرسیارن.
٨. ئەو ووڵاتانەی کە ھاوکاری داعشیان کردووە، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا
وسعودیە نەک ھەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن، بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو
ھاوکاریە سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە و
لێپرسینەوەیان لێبکرێت لەو بارەیەوە.
٩. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ کاروباری پەنابەران لەو وولاتانەی
لە ئیستادا لەگەل جەنگ و کێشمەکێشی سیاسی و کۆمەلایەتی بەرەو ڕون،
چالاکبکرین بۆ بەھاناوە چوونی ئاوارەکان وپەنابەران ولەوڕێگایەوە
حکومەتەکانی ئەوروپا ناجار بکرێن بۆ داننان بە مافەکانی پەنابەران
وھاوکاری ئاوارەکاندا وگٶێزانەوەیان ..
١٠. دابینکردنی ئیمکانیات و پیداویستی گونجاو بە شێوەیەکی
پلاندارێژراوو بە مەبەستی ھەرچی زووتر جێکەوتنی پەنابەر وکۆچبەران
لەنیو ئەو کۆمەڵگایانەی ھانای بۆ دەبەن و بەھرەمەند بوونیان لە
ھەمووپێداویستیەکی فەردی و کۆمەڵایەتی وئابووری بەشیوەیەکی یەکسان
١١. بەڕەسمیەت ناسینی مافی پەنابەری بۆ ھەموو ئەوانەی کە وەک پەنابەری
سیاسی بەھۆی جەنگ ودەعوای قەومی و مەزھەبی وەیان بەدەلیلی جنسی لەشۆێنی
ژیانی خۆیان ھەڵکەنراون وھاوکاریان بۆ دەستپیکردنەوەی ژیانی ئاساییان.
١٢. پشتیوانیکردن لەو رێکخراو وکۆمەڵانەی کار بۆ دامەزراندنی
سیستەمێکی سکولار وئازایخوازانە دەکەن لە وڵاتەکانی خۆرھەڵاتی
ناوەراستدا کەمافەکانی ئینسان و مافە فەردی و مەدەنیەکانی تیا پارێزراو
بێت.
با پێکەوە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکەین بۆ چەسپاندن و ڕێز گرتن لەم
ماف داواکاریانە و ودانپیدانان و پەیرەویکردنی بەشێوەکی جیھانی لە نێو
خودی ئەم دەوڵەتانەدا رێز لێ بگرن.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٩\٦\٢٠١٦

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|