١١\١٠\٢٠١٠
قەڵای پیرە
هەولێرم یەک ساڵە چاوەڕێتە، یەک حەیرانی بۆ بێژی ئەردۆ گیان.

بیلال سەنگەسەری
قه‌ڵای پیرە هەولێرم یه‌ک ساڵه جمه‌ی خه‌م به‌دامێنیدا شۆڕ
ده‌بێته‌وه، چاوه‌ڕوانه ده‌ڵێ ئاخۆ که‌ی کاکه ئه‌رده‌ڵانم دێته‌وه،
ستۆکهۆڵمی کڵۆڵم یه‌ک ساڵه به‌رگی ره‌شه و ده‌ڵێ کاکه ئه‌رده‌ڵان ئه‌و
به‌رگه سپیه‌ی پۆشی ده‌ترسم چیتر نه‌یه‌ته‌وه... منیش به ئه‌سپای
روو له هه‌ردووکیان وه‌رده‌گێڕم و به فرمێسکه‌کانم پێیان ده‌ڵێم:
کاکه ئه‌رده‌ڵانم بێته‌وه یان نه‌یه‌ته‌وه، بۆ ئه‌به‌د هه‌ر له‌و
دڵه‌ی مندا به خه‌وتویی ئه‌مێنێته‌وه...! هه‌زارانی وه‌ک من هه‌ر وه‌ک
من چریکه و ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی ئه‌و ده‌ڵێته‌وه ..!

چۆڵە و خەم ناکا، هەولێر و ستۆکهۆڵم وا یەک
ساڵە بەرگی رەش دەپۆشن، بۆ مەرگی ئەردەڵانی ڕاستگۆ، قەڵای هەولێرم
هاوار دەکا دەڵێ خەمبارم ئەو رۆژەم بیر ناچێ بۆ دواین جار ئەردەڵان بە
خەوتویی هات و سەردانی یەکجاریی و ماڵئاوایی لێکردم، ستۆکهۆڵمیش هاوار
دەکا و دەڵێ: منیش بۆ هەمیشە بەرگی پایزی دەپۆشم چون لەگەڵ گەڵاکان
ئەردەڵان بۆ یەکجاریی گەشتی کرد وەک گەشتەکانی تری نەبوو لە بەهاردا
بڕوا و بێتەوە دیدەنییم، ئەردەلانی ڕاستگۆ.. ئەردەڵانی ڕوح سووک..
ئەڕدەڵانێک بە قەد گەورەیی ئەم زەمینە پەرٶش بۆ هونەر و کەلتوور و
هونەرمەندانی وڵاتەکەم!
ئه‌ردۆ گیان کات سه‌مه‌ره‌یه ئه‌مڕۆ زۆرێک له دوژمنانت فێڵه فرمێسکت
بۆ ده‌ڕێژن له‌به‌رده‌می ئه‌م و ئه‌ودا، سه‌د مه‌خابن که‌چی له پشته‌وه
تک تک فرمێسکه‌کانی کۆده‌کاته‌وه. ناهه‌قت نه‌بوو هه‌موو جارێ به ده‌نگه
تۆناوییە‌که‌ت ده‌تگوت: (بێزارییە بێزارییە)، به‌ڕاستی هاوڕێ
بێزارییە ... منیش ده‌ڵێم: راسته به‌خوا به بێ هاوڕێیی تۆ ئیدی
گوڵستانه‌کانیش بێزارییە.
ئه‌ردۆ گیان نامه‌وێ وەئاگات بێنمەوە و جارێکی تر بێزاریی بێزارییەکانت
بکه‌م، هێنده ده‌ڵێم : تۆ ته‌نها ڕوحێکی هونه‌ریی بێزراو نه‌بووی ...
شاکاری بڵندگۆی ڕه‌وشتبه‌رزیی بووی.. قێزت له کاسه‌لێسیی ده‌بۆوە،
سه‌رت بۆ به‌رده‌رگەی هیچ که‌س نەوی نەکرد، ئازا له ده‌ربڕینی راستیی،
راستگۆیی له سیمای خۆشه‌ویستی .... هونه‌ر، خاک و نیشتمان هه‌موو ئه‌وانه‌شی
که لێیان بێزار بووی.
تۆ ئیستا بەختەوەری، تۆ ئیستا دڵخۆشی، ئەوانەش کە هونەرمەندی راستەقینە
و خەمخۆری گەل و میلەت و هونەر و کەلتوورەکەیانن بە داخەوە زۆر زۆر زوو
ئۆغر، کۆچی ئه‌به‌دی دەکەن. ئەردۆ گیان تۆ ئەو کەسە بووی چیت بینیبێ لە
سەر شاشەی تیڤی و میدیا و دانیشتنەکان راستەوخۆ بێ پشت پەردە باست
دەکردن، ئاخر لەم وڵاتەی ئێمە کامە هونەرمەند هەیە وەک تۆ راستگۆ بێ؟
کامە هونەرمەند هەیە پەی بە راستیەکان ببا؟
ئەردۆ گیان هەستت بە هەر چ ناهەقییەک کردبا رێک باست دەکرد و دەتگوت بێ
گوێدانە هیچ!
ئەوڕۆ زۆر هونەرمەندمان هەیە پەی بە هەموو ناهەقیی و غەدر و ئەو
سەرلێشێواوییە دەبەن و بێدەنگ لە سوچی قەناعەت دانیشتوون و بێدەنگبوون
هەڵدەبژێرن بەڵام تۆ وا نەبووی هاوڕێ.
کۆمەڵێک ناهونەرمەند و ناخەمخۆر و بێ هەڵوێست، وا خەنی بوون و کەس لە
خۆیان زیاتر نابینن، بەڵام بەداخەوە هونەرمەندانی خەمخۆر و هاوخەم و
هاوهەڵوێستی وەک (برایم خەیات، مەرزیەی فەریقی حەمەجەزا، تۆی
جوانەمەرگ،) بە کۆمەڵێک داخ و حەسرەتەوە ماڵئاوایی یەکجارییمان لێدەکەن
و خەمەکان لەگەڵ خۆیان دەبەنە ژێر گڵ.
ئەردۆ گیان تۆ خەمت لە تەک خۆتدا برد، تۆ هەگبە رەسەنەکەت برد بەڵام
دڵنیا بە تا کوردێک لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە هەناسەبدا هەڵوێست و
گۆرانیەکانت زیندوو رادەگرێ.
Kur_music@hotmail.co.uk
|