په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

  قه‌ڵبه‌زه‌ شیعر.

 

هاورێ‌ عوسمان

ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی ...

له‌نێو غووباری غوربه‌تێكی

زوڵمه‌تیدا ...هاتی‌و نه‌تهێشت

بگه‌مه‌ كه‌ناره‌كانی نادیاری‌ ...

ئه‌وهه‌مووساڵه‌...له‌كوێ بوویت.؟؟

ڕووحم... پرببوو... له‌ته‌نیایی

له‌مه‌راقی... تۆو نیشتماندا

ئه‌ی شۆڕه‌بی...!!!

داماڵراو بووم... له‌خۆشنوودی

ئه‌م سه‌ر گوزشته‌...عه‌به‌سیانه‌م

ته‌نها ..له‌وجودی مانگدا.. به‌دی ده‌كرد

ئه‌ویش..وه‌ك (تۆ)

هه‌زاران شه‌و...له‌من دوربوو

له‌پانتای خه‌یاڵدا... گه‌مه‌ی عه‌شقم

له‌گه‌ڵ ساڵانێكی... به‌سه‌ر چوودا

ده‌كرد...

له‌كونجێكی بێنرخیدا....!!!

له‌ده‌ڤه‌رێكدا....!!!!

ئه‌فسانه‌ی عیشقی خۆم...

به‌یان ده‌كرد...په‌ناگه‌یه‌ك..نه‌بوو

جێ‌پێی عه‌شقی له‌سه‌ر مابێوو

به‌دوی كه‌وی...

له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی هیچ رۆحێك

دڵۆپی ئه‌وینت... نه‌ده‌بینی

برژێته‌ سه‌ر... په‌ڕه‌ی گوڵێك

دێڕێكت نه‌ده‌خوێنده‌وه...

په‌نجه‌ی خه‌نده‌یه‌كی له‌سه‌ر بێوو

به‌رامه‌ی ئاسوده‌ی لێبێت...

ڕۆژگارێك بوو...ساڕێژ له‌فیراق،،،

كه‌تۆ گه‌یشتی... هه‌رنه‌مزانی

ئه‌م... هه‌موو بارانی خۆشه‌ویستیه...

‌چی‌ بوو..!!!!

به‌رێژنه‌دا بارییه‌...سه‌ر‌كێڵگه‌ی دڵ‌و

هه‌رچی ئاوێنه‌ی.......

ژه‌نگگرتوی خه‌یاڵ هه‌بوو...

خۆیان هه‌ڵكێشا... له‌بێگه‌ردی‌و..

به‌رنه‌فره‌تی..ڕابردویان كه‌وتن

ئیدی...له‌و یه‌كه‌م ..چركه‌ساته‌وه

تۆ....!!!!

سه‌رچاوه‌ی رونی ..ووشه‌و...

قه‌ڵبه‌زه‌ی ... شیعروو...

رۆندگی... ته‌نیایمی...

تۆ...!!!!

دوا وێستگه‌و.....

دوا ئۆقیانوسی ئارامی ...

رۆحه ‌شه‌كه‌ت‌و..ماندوه‌كه‌ی

ئه‌م غووربه‌ته‌ی  ئێستای منیت

 

20/02/2009

به‌ریتانیا