٦\١٢\٢٠١٠
قه‌ڵه‌مبازێکی
زانستی گه‌وره که زۆر له زانسته‌کان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه!

ئاماده‌کردنی: سیروان
ئه‌مین
وه‌ک زانراوه هه‌موو بونه‌وه‌ره‌کان جا چ مرۆڤ بن یان ئاژه‌ڵ یان ڕوه‌ک،
ته‌نانه‌ت بچوکترین به‌کتریاو ڤایرۆسه‌کانیش یه‌ک خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه
بۆ ژیان ئه‌ویش گه‌ردیله کیماویه‌کانی ترشی ناوکیی DNA که له شه‌ش
توخم پێکهاتون، توخمه‌کانیش کاربۆن، هێدرۆجین، ئۆکسجین، نێترۆجین،
کبریت و فسفۆڕن. واته تائێستا له ده‌یناسورێکه‌وه بۆ ڤیرۆسێک که
نابینرێت به‌چاو له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه پێکهاتون.
به‌ڵام مه‌خلوقێکی بچوکی به چاو نه‌بینراو ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وژێر
کرد، وه سه‌لماندی که بنه‌ماکانی ژیان ته‌نها وابه‌سته نیه به‌وه
شه‌ش توخمه کیماویه‌وه، به‌ڵکو بۆی هه‌یه ژیان هه‌بێت به شێوه‌یه‌کی
تر، ئه‌مه له زمانحاڵێکی ئاژانسی ئاسمانی ناسای ئه‌مریکه‌وه ڕاگه‌یاندرا
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2.12.10. له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نوسیدا که له
بنکه‌ی ئاژانسی ناسا له واشنتۆن تیمێکی تایبه‌ت به زانسته‌کانی ئه‌سترۆبیۆلۆجی
ڕایگه‌یاند که به‌کتریایه‌کیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه ته‌واو جیاوازه له
ڕووی پێکهاته‌وه کیماویه‌کان ترشیه‌کانی DNA و ئه‌و خاڵه هابه‌شانه‌ی
که ته‌واوی بونه‌وه‌ره‌کان هه‌یانه.
له هه‌مان کۆنگره‌ی ڕۆژنامه نوسیدا تیمه‌که ڕایگه‌یاند که به‌کتریاکه
ته‌واو جیاوازه له هه‌موو بونه‌وره‌کانی سه‌ر زه‌وی، له به‌ر ئه‌وه‌ی
توانیه‌ویه‌تی که توخمیکی تازه به‌کار بهینیێ له پێکهێنانیدا به
گۆڕینی توخمی فسفۆڕ به زه‌رنیخ، به‌کرتریاکه له بری له‌ده‌ستدانی یه‌کێک
له توخمه‌کیماویه‌کانی که فسفۆڕه و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرێت توخمی زه‌رنیخی
وه‌رگرتوه، به‌ڵام له باتی ئه‌وه‌ی ئه‌و توخمه ژاراویه بیکوژێت ئه‌م
هه‌ڵیکردوه‌و توانیویه‌تی پێی بژێت، وه بووه‌ته بونه‌وه‌رێکی زه‌رنیخی
و له سه‌ر زه‌رنیخ ده‌ژی.
وه وه‌ک ده‌زانین زه‌ڕنیخ توخمێکی ژاراویه که به‌کاردێت بۆ له‌ناو
بردن، وه پێکهاته‌کانی ئه‌م توخمه نه تامیان هه‌یه و نه بۆن و نه
ڕه‌نگیکی تایبه‌ت، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه که ده‌توانرێ به ئاسانی
له‌گه‌ڵ خواردن و خواردنه‌وه‌دا تیکه‌ڵ بکرێ و ده‌رخوادی که‌سانی تر
بدرێ بێ ئه‌وه‌ی که‌س شکی لێبکات، شایانی باسه دیارده‌کانی بۆ ماوه یه‌کی
درێژ ده‌ناکه‌ون له سه‌ر جه‌سته‌ی قوربانیه‌که.
زاناکان وای بۆ ده‌چن ئه‌گه‌ر ترشه ناوکیه‌کان له سه‌ر زه‌وی چه‌ند
جۆریان هه‌بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له سه‌ر ئه‌ستیره‌کانی
تریش هه‌بن و ژیان ته‌نها په‌وه‌ست نه‌بێت به‌م شێوه‌ی ئێستایه‌وه، ئه‌وه‌ی
که شه‌وانه ڕۆژ زاناکانی دونیا به ته‌لسکۆبه‌وه به‌دوایا ده‌گه‌ڕێن
له ئه‌ستێره‌کانی ده‌وروبه‌رمان و بۆ شایی ئاسمان.
ئاژانسی ناسای ئاسمانی ئه‌مریکی پێی وایه که ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه
بۆچونی مرۆڤ ده‌گۆڕێ له مه‌ڕ زانستی ژیانی گه‌ردونی و پێ ده‌چێ زینده‌وه‌ری
تر هه‌بن و ئیمه هیچی لێ نه‌زانین، چونکه به‌کتریا دۆزراوه‌که
ژیانی له‌سه‌ر توخمێک پێکهاتوه که له هیچ بونه‌وه‌رێکی تردا نیه له
سه‌ر زه‌وی، له به‌ر ئه‌وه ته‌واو بوونه‌وریکی جیاوازه.
به کتریاکه له قوڵای گۆماوی مۆنۆ دوۆزراوه‌ته‌وه له کالیفۆڕنێیای
ئه‌مریکا، ئه‌و گۆماوه سێ جار له گۆماوه‌کانی تر ئاوه‌که‌ی سوێرتره
و پڕه له زه‌رنیخ، که زاناکان به‌کتریاکه‌یان دۆزیه‌وه و بردیانه
تاقیگا و خستیانه به‌رده‌م تیشکی ئێکس بینیان پێکهاته‌ی به‌کتریاکه
خاڵیه له فسفۆڕ و له کاتی گۆڕانی فسفۆڕکه‌یدا بۆ زه‌رنیخ به‌کتریاکه
ماوه‌ته‌وه له ناو نه‌چووه.
یه‌کێک له زانا ئه‌مریکیه‌کانی بواری زینده‌وه‌رزانی ڕۆبێرت گۆنسالۆس
دۆزینه‌وه‌که‌ی نه بازدانێکی گرنگ ناونا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی
زه‌وی و ئه‌ستێره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر، وه وتی ده‌بێ مرۆڤ له ئێستا به‌دوا
ئه‌م بکتریایه وه‌ک بوونه‌وه‌ری چواره‌م ناو بنێ دوای مڕۆڤ و ئاژه‌ڵ و
ڕوه‌ک.
زۆرترین گرنگیدانی زاناکانی ناسا له نێو کۆمه‌ڵه‌ی خۆردا گه‌ڕانه به
دوای ژیانی سه‌ره‌تایی که ئاماژه‌کانی ده‌رکه‌وتوه له سه‌ر مانگی
تیتانی سه‌ر به هه‌ستاره‌ی زوحه‌لی بازنه‌دار، چونکه وای داده‌نێن که
شیاوترین جێگا بێت بۆ مه‌تروبه‌ی کیماوی ژیانی باو و به‌ربڵاو زانراو
له سه‌ر زه‌وی.
__________________________
سه‌رچاوه:
بی بی سی، سی ئێن ئێن،
(ئەلعەربیە).
ماڵپه‌ڕی سیروان ئه‌مین
|