٢٣\١٠\٢٠٢٢
قەڵەمی ماڵئاوایی!

پرۆفیسۆر حوسێن عەلی
غالب
بە تەواویی بیرم نایێ کە دوایین جار قەڵەمێکم گرت، بەکاریهێنام و
دەستمکرد بە نووسینی بابەتێک، چیرۆکێک، یان کورتە شیعرێک.
هەوڵدەدەم بیرەوەرییەکانم بە سەرەوە هەڵکەنم و بە دوای بەرواری ورددا
بگەڕێم، بەڵام شکستم هێنا، بەڵێ لە گەڕانەکەمدا شکستم هێنا، ماوەیەکی
زۆر درێژە هەموو شتێک لەسەر کۆمپیوتەر دەنووسم، رەنگی فۆنتەکە
هەڵدەبژێرم کە رەشە، بۆ هەڵەی رێنووس هێڵی سوور لە ژێرەوە دەردەکەوێ.
قەڵەم جێگەی خۆی گرتوە لە گیرفانمدا، هەروەک چۆن دەستکێش، مۆبایل، یان
چاویلکەم هەیە، بە دەگمەن دەیهێنمە دەرەوە، جگە لە واژۆکردن یان
نووسینی دێڕێک یان دوو دێڕ لە شوێنی کارەکەمدا، دواتر دێتەوە ژوورەوە
تا چارەنووس دەیەوێ و بیرم دێتەوە، یان لەوانەیە وەک جۆرێک لە
رازاندنەوە بیخەمە گیرفانی کراسەکەمەوە.
نووسەرێکی خۆشەویستی دڵم جارێک پێیوتم کە کۆمپیوتەرەکەی تێکچووە، ناچار
بوو لە ماڵەوە بابەتێکی ئەدەبی بنووسێ، بەڵام تا ئەو رادەیە شکستی هێنا
کە لە دەستنووسەکەی بێزار بوو، ئەمەش وای لێکرد بچێتە بینای رۆژنامەکە
کە لەوێ کاردەکا و تێیدا دەنووسێ، لە رێگەی کۆمپیوتەری نووسینگەکەیەوە
بابەتەکەی دەنووسێ.
هەموو شتێک کۆتایییەکی هەیە، وا دیارە ''قەڵەم'' بە پەشیمانییەکی
زۆرەوە لە دوا رۆژەکانی خۆی دەژی، وەک چۆن ئەو تەکنەلۆژیایەی بە خێرایی
رەشەبا گەشە دەکا، بە دڵیەتی یان نا، دەیڕووخێنێ. لەوانەیە هەندێکیان
بدۆزینەوە کە چێژ لە چێژی بەکارهێنانی قەڵەم و جوانیی خۆشنووسی
وەردەگرن، بەڵام دەبنە هەواداری “میرات” و گرووپێکی زۆر بچووک.
__________________________________________________
*
پرۆفیسۆر حوسێن عەلی غالب، ئەکادیمی و نووسەری نیشتەجێ لە بەریتانیا.
babanspp@gmail.com
|