قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهان 230 کیلۆ له کێشی دابه‌زی.
گوڵاڵه پشتده‌ری
Monterrey قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهان به ووته‌ی Guinness Book of Records ، 230 کیلۆگرام له کێشی دابه‌زیوه. ئه‌و پیاوه مه‌کزیکیه‌یی دانیشتووی شاری مۆنته‌ری که‌م یان زۆر نیوه‌ی له کێشی جه‌سته‌ی دابه‌زی، له ماوه‌یه‌کی کوورتتر له‌و ماوه‌ی که پزیشکه‌کان چاوه‌ڕوانیان لێێ ده‌کرد. Manuel Uribe ی ته‌مه‌ن 42 ساڵ ڕای گه‌یاند که له ڕۆژی 9 مانگی سێ ڕا دوایی چه‌ندین ساڵ یه‌که‌م ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه ئه‌نجام ئه‌دات. ئه‌و له ماڵه‌وه ده‌هێندرێته ده‌ره‌وه و به شێوه‌ی پاڵکه‌وتوو له ناو پێژه‌یه‌کی ناو قووڵ و به‌ریندا گه‌شتێک ده‌کات له‌ده‌ره‌وه. Uribe ماوه‌یه‌کی زۆر دوور و درێژ بوو، به ناچار له سه‌ر ته‌خته‌خه‌وه‌که‌ی مابۆیه‌وه به هۆی کێشی زیاد له سنوور. ئه‌و کێشی 570 کیلۆ بوو. پسپۆره‌کانی مه‌کسیکۆ و وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان و ئیتالیا یارمه‌تییان داوه له ماوه‌ی دوو ساڵدا کێشی ده‌به‌زێنێت. Uribe ده‌یه‌وێت له دوو ساڵی داهاتوودا خۆی لاوازتر بکاته‌وه و کێشی بگاته سه‌ر 120 کیلۆ.
ئه‌مڕۆ 13/2/2008 له ڕۆژنامه‌ی Telegraaf ی هۆڵه‌ندا وه‌رگیراوه. هۆڵه‌ندا
|