٥\٨\٢٠١٣
قه‌ره‌بووى مادیی
و مه‌عنه‌ویی ئه‌و نۆ
هاوڵاتییه بکه‌ن که چاویانتان کوێر کرد.
له
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا راگه‌یه‌نراوێکمان بڵاوکرده‌وه‌و
سه‌ره‌ڕاى بڵاوکردنه‌وه‌ى چه‌ندین زانیارى ورد‌و به‌ڵگه‌یى له‌سه‌ر
دۆسیه‌ى چاوکوێرکردنى ٩ هاوڵاتى له کۆى
٣٠ هاوڵاتى له‌و هاوڵاتیانه‌ى ده‌رزى ئه‌ڤاستینیان
بۆ به‌کارهێنرابوو، مه‌ترسى ونکردنى ئه‌م دۆسیه‌یه‌شمان بڵاوکرده‌وه،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند پێشنیارێکمان خستبوویه ڕوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه
که تا ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لایه‌نه به‌رپرسه‌کانى تر‌ى ئه‌م
دۆسیه‌یه ته‌نانه‌ت وه‌ڵامى پێشنیاره‌کانیشیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش
که‌مته‌رخه‌مى ئه‌ولایه‌نانه ده‌سه‌لمێنێت له‌به‌رامبه‌ر ته‌ندروستى و
مافه‌کانى هاوڵاتیانى هه‌رێمه‌که‌مان.
ئێمه وه‌ک که‌مپه‌ینى (چاو هه‌ر چاوه) و به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ده‌ستمان
که‌وتووه، ڕایده‌گه‌یه‌نین که ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى چاویان کوێرکرابوو
ژماره‌یان ٩ نه‌خۆشه
و یه‌کێکیان هه‌ردوو چاوى و ٨
هاوڵاتى تریان یه‌ک چاویان له‌ده‌ستداوه، له‌ئێستاشدا ئه‌و نه‌خۆشانه
له‌رێگه‌ى نوێنه‌ره‌که‌یانه‌وه داواکاریه‌کى چه‌ند خاڵیان به‌مه‌به‌ستى
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ماددى خستۆته به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و
وه‌زیرى ته‌ندروستیش واژۆى له‌سه‌ر داواکاریه‌که‌یان کردووه‌و به‌ڵێنى
پێداون که ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ده‌کات و پشتگیرى داواکه‌یان
ده‌کات.
بڕى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه:
بۆ ئه‌و هاوڵاتیه‌ى که هه‌ردوو چاوى له‌ده‌ستداوه بڕى
١٠٠ هه‌زار دۆلار و بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌یشى
یه‌کى یه‌ک چاویان له‌ده‌ستداوه ٥٠
هه‌زار دۆلاریان وه‌ک قه‌ره‌بوو پێ بدرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین که پێویسته وه‌زیرى ته‌ندروستى
له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا به‌ڵێنى
پێدانى ئه‌و بره پاره وه‌ک قه‌ره‌بووى ماددى به‌و هاوڵاتیانه بدات،
پێش ته‌واوبوونى ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى له‌وه‌زاره‌ته‌که‌یدا، چونکه
له‌ئێستادا مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه که ته‌نها کات به‌ڕێ بکه‌ن و
دواتریش وه‌زیرى نوێى ته‌ندروستى پرسه‌کانى ئه‌م که‌یسه بخاته ئه‌ستۆى
وه‌زیرى پێشوو، وه‌زیرى پێشووش به‌لێدوانێکى ئاسایى بێ ده‌سه‌ڵاتى خۆى
رابگه‌یه‌نێت له‌و که‌یسه، هاوکات داواکارین که قه‌ره‌بووى مه‌عنه‌ویش
بکرێنه‌وه به‌وه‌ى که پسپۆڕى ده‌رونیان بۆ دابین بکرێت و هاوکارى ده‌رونى
ئه‌و قوربانیانه بکرێت.
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى که‌مپینى (چاو هه‌ر چاوه) به
توندى ئیدانه‌ى که‌مته‌رخه‌مى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و سه‌رۆکى حکومه‌ت
ده‌که‌ین که نه‌یانتوانیوه زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بخه‌نه
ڕوو، وه‌ڵامى لۆژیکیانه‌یان نه‌بووه له به‌رامبه‌ر داواکاریه‌کانى ئه‌و
نه‌خۆشانه‌و ئه‌م که‌یسه‌دا، هاوکات به‌توندى ئیدانه‌ى که‌مته‌رخه‌مى
لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانیش ده‌که‌ین که نه‌یانتوانى به‌دواى ئه‌م
پرسه‌دا بڕۆن، ته‌نها نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
کردووه‌و تا ئێستا بێ ئه‌وه‌ى وه‌ڵام وه‌ربگرنه‌وه بێ خه‌م لێى
دانیشتوون و ئێستاش ئیتر له‌سووڕى متبووندان و نوستوون.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه داوا ده‌که‌ین که به‌ڵگه‌نامه‌کانى
پشت ئه‌م که‌یسه ئاشکرا بکرێن، ئه‌گه‌ر نا چه‌ند به‌ڵگه‌و دیکۆمێنتێکى
تر سه‌باره‌ت به چۆنێتى گرێبه‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و
کۆمپانیایه‌ى ده‌رزیه‌که‌یان لێ کڕیوه ده‌خه‌ینه ڕوو.
که‌مپه‌ینى (چاو هه‌ر چاوه) رایده‌گه‌یه‌نێت که به‌رده‌وامن له‌کۆکردنه‌وه‌ى
به‌ڵگه‌نامه‌و به‌دواداچوونى مه‌یدانى ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌و
پرسى قاچاخچیه‌تى به‌ده‌رمانه‌وه تا ئه‌وکاته‌ى ئامانجى که‌مپینه‌که
به‌دى دێت، که ئامانجمان گێڕانه‌ى ماف بۆ ئه‌م زیانلێکه‌وتوانه‌و
ئاشکراکردنى دۆسیه‌ى قاچاخچیه‌تى ده‌رمانه له‌هه‌رێمى کوردستاندا،
هاوکات له‌ئاینده‌دا به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنگ ده‌خه‌ینه ڕوو سه‌باره‌ت به
بازرگانى و قاچاخچیه‌تى به ده‌رمانه‌وه له کوردستان.
بۆ په‌یوه‌ندیی:
نوێنه‌رایه‌تى ئه‌وروپا:
د.گۆران عه‌بدوڵا - 0447584867623
goranbr@yahoo.com
فه‌رمان چیمه‌ن - 0032488055929
fxelany@yahoo.com
نوێنه‌رایه‌تى کوردستان:
د.پشتیوان عه‌بدوڵا -
pishtewan@yahoo.com
07700858530
شه‌رمین که‌ریم - 07504832106
sharmenali@yahoo.com
٥\٨\٢٠١٣
که‌مپینى چاو هه‌ر چاوه
|