٢٥\١\٢٠١٢
قه‌ره‌یڵان:
گومانی راشکاومان له دۆخی ئۆج ئالانه.
دیارى محه‌مه‌د
سه‌رۆکی
کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما جڤاکانی کوردستان (KCK)
له باره‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆج ئالان
په‌یامی گرنگی دا به ده‌وڵه‌ت یتورک و له‌سه‌ره‌تای په‌یامه‌که‌یدا
باس له دوا په‌یامه‌که‌ی رێبه‌ریگه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆج ئالان کرد که
ده‌ڵێت" ئێره زۆر هه‌ستیاره‌و چاوپێکه‌وتن گونجاو نییه" و له‌و باره‌یه‌وه
ده‌ڵێت" ئێمه له‌ناوفکر و گمانێکی زۆر جدیداین. قه‌ره‌یڵان له‌باره‌ی
پێشنیارنامه‌که‌ی ئه‌ردۆگان بۆ به یاساییکردنی گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆج
ئالان هۆشیاری جدیی دایه ده‌وڵه‌تی تورک و وتی" دانانی ئه‌و یاسایه
به‌واتای تا کۆتا پێداگرتنه له‌سه‌رباڵادارکردنی زیهنییه‌تی شه‌ڕخوازی،
با بیکه‌ن به یاسا، رووبه‌ڕووی ئه‌نجامه‌کانیشی ده‌بنه‌وه".
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری (KCK)
موراد قه‌ره‌یڵان ئه‌و په‌یامه‌ی نرخاند که هه‌فته‌ی رابردوورێبه‌ری
گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆج ئالان به محه‌مه‌د ئۆج ئالانی برایدابوو.
له چاوپێکه‌وتنێکی په‌یامنێری ئاژانسه‌که‌مان ANF
دا سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی نرخاندنی راشکاو و گرنگی له‌باره‌ی
ره‌وشی ئێستاکه‌وه کرد، له‌باره‌ی پرسیاری "ئێوه ئه‌و په‌یامه چۆن
لێکده‌ده‌نه‌وه"دا قه‌ره‌یڵان وه‌ها وه‌ڵامی دایه‌وه"ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
رێبه‌ریایه‌تیمان له‌م مژاره‌دا به‌ره‌و ئه‌ندێشه و گومانی زۆر
راشکاوه‌وه‌ی بردین، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه ناهه‌مووار و نا له‌باره نه‌بوایه،
رێبه‌رایه‌تیمان هه‌ڵوێستێکی وه‌های نیشاننه‌ده‌دا، که‌واته که‌ش و هه‌وای
ئه‌وێ جیاوازبووه، قورس‌تر و مه‌ترسیدارتربووه،بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت
(ئێره زۆر هه‌ستیاره، ئه‌نجامدانی چاوپێکه‌وتنم گونجاو نییه).
گومانی زۆر راشکاومان له‌باره‌ی ره‌وشی ئیمراڵییه‌وه لا دروست بووه،
هه‌ڵبه‌ت ته‌نیاگومان لای ئێمه دروست نه‌بووه، لای گه‌له‌که‌مان و
کۆمه‌ڵگاکه‌شمان ئه‌م مژاره بۆته جێی گومانێکی زۆر راشکاو".
قه‌ریڵان ده‌ڵێتئۆج ئالان به شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌وه له‌به‌رمبه‌ر ئه‌و
سووکایه‌تییه گه‌وره به‌رخۆدانی ده‌کات و شه‌ره‌فی مرۆڤایه‌تی ده‌پارێزی
و وتی:به‌م هۆیه‌وه‌یه که تا ده‌چێت په‌نا ده‌به‌نه به‌ر
قورسترکردنی بارودۆخی ئیمراڵی و رێبازی نوێی ئه‌شکه‌نجه ده‌رده‌خه‌ن،
بۆیه ژیان و گۆڕانکارییه‌کانی ئێمراڵی بوونه‌ته جێگه‌ی گومان و نیگه‌رانی
راشکاو بۆ ئێمه". وتیشی "ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیش ویژدانێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی
هه‌بێت و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌زگا و رێکخراوانه‌ی وه‌کو
CPT و دادگا مافی مرۆڤی ئه‌وروپا که له
بنه‌ڕه‌تدا پێویسته به‌و بارودۆخانه‌وه په‌یوه‌ندیداربن ویژدانیان هه‌بێت
پێویسته بکه‌ونه گه‌ڕه‌وه.
قه‌ره‌یڵان وه‌ها درێژه‌ی به وته‌کانی دا: " هه‌وڵ و خواستی حکومه‌تی
AKP بۆ به ناشرینترین شێوه و به نا ئه‌خلاقانه‌ترین
رێباز هێرشکردنه سه‌ر رێبه‌رایه‌تیمان له ئیمراڵی به‌واتای شه‌ڕه،
شه‌ڕێکی یاسا نه‌ناسه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لێک، هه‌ر که‌سێک که لایه‌نگری
حایسییه‌ت و شه‌ره‌فی مرۆڤ بێت، هه‌رکه‌سێک لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ
بێت پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌م رێبازه ناشرین و نامرۆییانه‌دا بێده‌نگ
نه‌بن، ئێمه جارێکی دیکه بانگه‌وازی له ده‌زگا و رێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کان
ده‌که‌ینه‌وه‌که ئه‌رکه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن، ئێمه نازانین له‌وێ
چی روویداوه‌و چی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌ش و هه‌وای سه‌خت و ره‌وشی
راشکاوی نه‌بوایه رێبه‌رایه‌تیمان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رنه‌ده‌گرت. ئه‌و
ره‌وشه پێویستی به روون بوونه‌وه و شه‌فافییه‌ته. ئێستاکه ماوه‌ی
شه‌ش مانگی رابردووی ئیمراڵی بۆ گه‌لی کورد وه‌کو قووتویه‌کی ره‌شه،
نازانرێ له‌وێداچی هه‌یه و چی ده‌کرێ، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا رێگه
بۆ دڵه‌ڕاوکێ ونیگه‌رانی جیاجیا خۆش ده‌کات.
قه‌ره‌یڵان یاسای گۆشه‌گیرکردنی ئۆج ئالان ی هه‌ڵسه‌نگاند که چاوه‌ڕێ
ده‌کرێ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بکه‌وێته رۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی ده‌وڵه‌تی
تورکه‌وه ووتی" ئه‌وه یاسایه‌که که له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ریدا
دانراوه،هه‌وڵ دابڕینی رێبه‌ری گه‌لێکه له په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ
ده‌ره‌وه‌یدا یاخود هه‌وڵی خزاندنه ناو پێگه‌ی "ئاپۆلیتیک" ناسیاسیانه‌وه‌یه،دا
نانی ئه‌و یاسایه به‌واتای تا کۆتا پێداگرتنه له‌سه‌ر باڵادارکردنی
زیهنییه‌تی شه‌ڕخوازی، با بیکه‌ن به یاسا، رووبه‌ڕووی ئه‌نجامه‌کانیشی
ده‌بنه‌وه، ئه‌وان واده‌زانن به‌م شێوه‌یه ئه‌نجام وه‌رده‌گرن، ئێمه‌ش
وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی له پێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
تێکۆشان به ده‌ستپێشخه‌ری خۆیمانداین، به تایبه‌تیش تێکۆشانی له‌مه‌ودوا
تێکۆشانێک ده‌بێت که به ته‌واوی له‌ژێر به‌رپرسیارێتی خۆماندایه. له
سه‌رده‌مێکدا که نرخه دیموکراتی و ئازادی به‌رز ده‌بنه‌وه ره‌تکردنه‌وه‌ی
دیالۆگ و سازش و دانانی سیاسه‌تی له‌نێوبردنی ئێمه و سه‌رکوتکردنی
کۆمه‌ڵگای کورد که زیهنیه‌تی AKP یه
به هیچ شێوه‌یه‌ک به ئه‌نجام ناگات. به پشتبه‌ستن به چه‌ند که‌سێکی
مارژیناڵ که له‌ملا و له‌ولا دۆزیوێتییه‌وه و ده‌یه‌وێ بیانکا به
ئه‌ڵته‌رناتیف، ئه‌مه چه‌ند چه‌وتییه‌کی گه‌وره‌ی سووربوونه له‌سه‌ر
سیاسه‌تی دوورپه‌رێزگرتنی رێبه‌رایه‌تیمان، هیچ شتێکیش نییه هێنده‌ی
ئه‌وه خه‌تایه‌کی گه‌وره بێت، چونکه ئه‌مه سیاسه‌تێکه که ئه‌نجامێکی
ئه‌وتۆی ئه‌رێنی بۆ ده‌وڵه‌تی تورک نابێ، بۆیه ئه‌م سیاسه‌ته له
کۆتاییدا به ڕووی خاوه‌نه‌کانیاندا ده‌شکێته‌وه و رێگه بۆ شکست ئاوه‌ڵا
ده‌کات.
هه‌روه‌ها قه‌ره‌یڵان ده‌ڵێت" ده‌شێ ئێمه هه‌ژار بین و وه‌کو
AKP ییه‌کان خاوه‌نی ئامرازی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه
و دیبلۆماسی و ئابووری و سه‌ربازی نه‌بین، به‌ڵام رێگاکه‌مان راسته و
به حه‌قین له داواکه‌ماندا،گه‌لێکی ن بڕیارمه‌ندبووین له
ئازادبووندا، بزاوتێکین که به هه‌زاران کادێری له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه
شێوه‌گیر بووه و تاقیکراوه‌ته‌وه، گه‌ر ده‌ڵێن شه‌ڕ ئه‌وا شه‌ڕ به‌رده‌وام
ده‌کات، پێویست بکات رێبازی شه‌ڕ.
diaryzana@ymail.com
|