٣٠\٤\٢٠٢٠
قەیرانەکانی
حکومەتی کوردستان بەرەو کوێ؟

ئهحمهد رهجهب
ماوەی چەند ساڵێکە قەیران لە دوای قەیران لە کوردستان سەریھەڵداوەو رۆژ
لە دوای رۆژ ھاوڵاتیان و کایەکانی ژیان بە دەستییەوە ئەناڵێنن وپێش
ماوەیەک حکومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژە یاسایەکی بەناو چاکسازی
ئاراستەی پەرلەمان کردو لەوێش بەپەلە وەک ھەورە بروسکە پەسەند کراو.
فەرمانبەران وکریکاران و پێشمەرگەو زیندانیانی سیاسی و خانەنشینان بە
ھۆی نەبوونی موچە کەوتوونەتە ناو گۆمێکی قوڵ و، دەربازیان مەحاڵەو بە
پێنەو پەرۆ زامەکانیان سارێژ نابن و، کەس لە حکومەتتێناگات ونازانێت
قەیرانەکان بەرو کوێ ئەیانبات و، چاکسازییەکەی کە ناوم لێناو چاکوازی
لە بەرژەوەندی خاوەن مۆڵ و کۆمپانییەو سەرمایەدارانەو، قەت لە
بەرژەوەندی چەوساوە و ھەژاران نییە و، پێویست ناکات حکومەت پەنا بۆ
درۆو فێڵ و تەڵەکەبازی ببات و، راست و رەوان لە سایەی قەیران و ھەرەشە
کەڵەکەبووەکانی ئابوری و سیاسی حکومەتێکی لاوازو بێتوانامان ھەیە.
حکومەتێک ھەست نەکات بە جیاوازی نێوان کرێکارێک زیاتر لە ٣٠ ساڵ
خەزمەتی کردبێت لە گەڵ ئەندام پەرلەمانێک ٤ ساڵ بەناو نوێنەری خەڵک
چووەتەپەرلەمان و، کرێکارەکە بە سەرماو سۆڵەی زستان و گەرمای ھاوینبە
رەنج و ھێزو بازووی توانیویەتی بژێوی خۆی خێزانی دابین بکات و بە ٣٠٠
ــ ٤٠٠ ھەزار دینار خانەنشین ئەکرێت بەڵام پەرلەمانتارێک ٤ ساڵ لە سەر
کورسی دائەنیشێت و، لەو ٤ ساڵە ٨ کەرەت یان زیاتر پشوو وەرئەگرێت (
پشووی وەرزی) و لە دواییدا بە ٥ ـ ٦ ملیۆن دینار خانەنشین ئەکرێتو، ئەم
حکومەتەی "" ئێمە"" تاقانەیەو سەقەتەو، پرە لە بەرپرسی دزو گەندەڵ
ودرۆزن و، ئاسایشی وڵات لاواز ئەکەن ودەستی دەرەکی یارییان پی ئەکات و،
تەنھا بۆ نموونە تورکیا وئێران زۆر جار دەستدرێژی ئەکەنە سەر کوردستان
و بەرپرسان سەری خۆیان لە ئاستی دوژمنان نەوی ئەکەن و ناوێرن
کردەوەکانی دوژمنان ریسوا بکەن.
کاتێک پرۆژەی چاکوازییەکەی (چاکسازییەکەی) حکومەت چووە ئەنجومەنی
نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لەلایەن زۆرینەی ئەندامەکانی بە گەرمی
پێشوازییان لێکردو بە ھەلیانزانی ئایندەی خۆیان بە خانەنشینییەکی شیاوو
قەبە مسۆگەر بکەن و، یەکسەر دەستکرا بە خوێندنەوەی پرۆژەکەو لە پاش دوو
سێ دانیشتن خستیانە دەنگدانەوەو پەسەند کراو، بە رۆژێکی مێژوویی لە
قەڵەمدراو سەرۆکی پەرڵەمان لە خۆشیانا شاگەشگە بوو کەوتە قسەکردن و
لێدوان وباسکردنی چاکوازییەکەو، بەکارێکی گرنگ ناوی بردو، لێرەدا ئەڵێم
ئەگەر ئەمانە نوێنەری خەڵک بن ھیچ ماوە بۆ خۆیان نەیانکردبێ، مانگانەی
٧ ملیۆنی، پاسەوان، ئۆتۆمبێلی بەرز چونکە خۆیان بەرزن، خانوو زەوی وفول
کارەباو ، لیژنەیەکی پەرلەمان ئاشکرای ئەکات، بەبێ ھەبوونی بڕوانامە و
بە تەنیا چەند مانگێک دەوام، چەندین راوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان بە
پارەی قەبە خانەنشین کراون.
سامان و پارەی کوردستان ئەروات بۆ وەزیرو سکرتیرو راوێژکارو بەرێوەبەری
گشتی و راکەیاندن بۆ نموونە ٢٠ وەزیر لە کابینەی چاکوازییەکەی کوردستان
ھەیەو ژمارەی دانیشتوان بە ٥ ملێۆن کەس دانراوەو، بۆ زانین لە ئەمریکا
١٤ وزیرو لە فەرانسا ١٥ وەزیرو دانیشتوانی چین نزیکەی یەک ملیارو نیوە
٢٧ وەزیری ھەیەو، لای خۆمان سەدان سکرتێرو ھەزاران راوێژکارو و
بەرێوبەری گشتی ھەیەو موچەی ئەمانەش لە ٨ یان زیاتر بۆ وەزیرو ٦ ــ ٧
ملیۆن بۆ ئەوانی ترو، لە ھەمووی سەیرتی لای چاکسازیبازان ئەوەی لە
حزبێک دەرکراو بێت یان خۆی بە ھۆی گیرگرفت لە حزبێکی ترەوە بازی دابێت
لای حزبەکانی حکومەت یان سەرۆکایەتی ھەریمەوە ئەکرێن بە راویژکار ( ئەی
بۆ نا ئەوەش رێگایەکە بۆ بتەوکردنی دەسەڵاتی حزب بۆ رۆژی دەنگدان و
تەنگانە) و، لە سەر باسی راوێژکار نابێت لە پیرما بچیت کە بەشێک لە
راوێژکاران پاش مانگێک یان ٦ مانگ خزمەتکردن لە پلەی راوێژکاری
خانەنشین کراون و، ھەندێکی تریش بە خزمەتی کەمتر لە ساڵێک خانەنشین
کراون و، ئەی ئەگەر ئەم جۆرە گەندڵییانە نەبێت بۆ کوردستان توشی قەیران
ئەبێت و، واسیتە و بەرتیل رۆڵی سەرەکی ھەیە لە دامەزراندنی راوێژکار،
کەسی وایە ھەیە بروانامەی نییە یان ھیچ کارێکی نەکردووە و تەمەنیان لە
سەروی ٨٠ ساڵە و ھەندێکیان موراھیق و ھەرزە کارن لە پاش یەک مانگ
خانەنشین کراون و، لەم رۆژانەی کۆرۆنا خەڵک دووچاری گیروگرفت و
مەینەتیبووەتەوە ٦ ئافرەت لە سەر حسابی پارتی و سەروکی ھەرێم بە پلەی
راویژکار دامەزراون و، ئەمە لە کاتێکدا دەیان ھەزار گەنج دەرچووی
پەیمانگاو زانکوکان بێکارن و، لەم رۆژانەدا بەرپرسێک رایگەیاند ٤٦١ کەس
بە پلەی وەزیرو بریکاری وەزیرو راوێژکارلە ھەرێمی کوردستان بە نایاسایی
خانەنشینکراون و ، پێویستە بڵێن خەرمان بەرەکەت.
پارەیەکی زۆر بۆ راگەیاندنی حزبەکانی دەسەڵات بە تایبەت پارتی و یەکێتی
خەرج ئەکرێت و ھەر یەکێکیان خاوەندارێتی دامەزراوەیەکی گەورە ئەکەن و،
ھیچ چاودێریک نێیە پێیان بڵێت ئیوە لە سەر قوتی کرێکاران و ھەژاران
سامانی وڵات بەفیرۆ ئەدەن و، راگەیاندنەکان پرۆپاگەندەی حزبەکانتان
بڵاو ئەکاتەوەو، پێویستە خەڵکی کوردستان داوا بکەن ئەو ھەموو بێژەرو
پێشکەشکارەی بەرنامەو وکامێرەمان و کارمەندانی رۆناکی وبەشەکانی تری
رۆژنامەو ئیزگەو تەلەفزیۆن و سەتەلایتەکان و ھەرچی رۆژنامەنووس و
پەیامنیری ئەو دەزگا حزبیانەیە بە شێوەیەکی شەفاف بە خەڵک بڵێن لە
سەرچی بنەمایەک دامەزراون وبە پێچەوانەش ئەگەر دەسەڵات ئەوە روون
نەکاتەوە پێویستە شەرمەزارو ریسوا بکرێت چونکە ئەگەر ئەوە ماف بێت بۆ
ئەوان ئەبێت حزبەکانی تریش بگرێتەوە.
شاند ھات و شاند چوو بکرێت بە بەرنامەیەکی بەزمی بەزم باشە و، بیرۆکەی
شاند ناردن بۆ بەغدا نەخۆشی کوشندەیەو، پەتایەکە لە کۆرۆنا
مەترسیدارترەو لە کابینەکانی پێشوو ولە کابینەکەی چاکوازی شاند ناردن
درێژەی ھەیەو ھەموو چارێک لە کۆنفرانسی رۆژنامەگەری بۆمبێک تەقیوەتەوەو
درۆیەکی گەورەی شاخدار وتراوە لەگەڵ بەعدا رێککەوتین و ھەرێم رۆژانە
٢٥٠ بەرمیل رادەستی عێراق ئەکات و، ئەم قەوانە ئەوەندە لێێدرا سواوەوو
بێسوودەو، نەوتی کوردستان ئەکرێتە قورگی تورکیا و ئەردۆگان دوژمنانی
سەرسەختی کوردان یان ئەچێتە گیرفانی بەرپرسان.
کوردستان چۆن توشی قەیران نابیت ئەگەر کوری بەرپرسێک لە ئەوروپا
بخوێنێت و ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار خەرجی بێت و، ھەژارێکێش لە
سەر عارەبانە گوڵە برۆژە یان پاقلە بفرۆشێت ھەر لە بەیانی تا شەو
دەسکەوتەکەی بەشی کرێ خانوو بژێوی خێزانەکەی ناکات ، ئەمە دادپەروەری
چاکوازییەکەیە.
شەوو رۆژ تەنانەت کە ھاتووچۆ لە نێوان شارەکاندا بە ھۆی کۆرۆنا قەدەغە
بوو تانکەرەکانی نەوتھەڵگرفرت وفاتیان بوو ، واتە دزی ھەر بەردەوام بوو
، ئەم قەیرانانەی ھەرێمی کوردستان ئازاری ھەمووان ئەدات و ، ئەگەر
چارەسەرنەکری کێشەکان تەشەنە ئەکاتو قوڵتر ئەبێت و، پێویستە
خەڵکھەڵوێستی توندی ھەبێ بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانەی کە ھۆکارن بۆ
گەندەڵی و تاڵانی سامانی گشتی و دروستکردنی قەیرانی تر کە ھەرەشە لە
ژیان و گیانی ھاوڵاتیان و ئا یندەی وڵات ئەکەن .
سەرەرای ئەو کارە خراپ و نابەجێیانەی دوو حزبە سەرەکییەکەی دەسەڵات
پارتی و یەکێتی بارگرژی دروست ئەکەن و نیازیان خراپەو لەلایەک چاوساغی
بۆ دوژمنان و لەلایەکی ترەوە گەرانەوە بۆ شەریی خۆبەزێنی ناوخۆی
قیزەوەن و زینی وەرتێ وەک نموونە.
٢٩\٤\٢٠٢٠
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|