
| 
 
 قه‌یرانی ئابووری گڵۆبالیزم مارکسی به پێشه‌نگیی گه‌ڕانده‌وه. 
 بی بی سی 
			 و. ئازاد به‌کر 
 
			
			 
 کۆمه‌ڵگه له باشیدا نییه.  هه‌روه‌ها يورن شوترومف ووتی: له‌و کتێبانه‌ی لای ئه‌و زیاتر ده‌فرۆشرێت کتێبی سه‌ره‌کی مارکسیزم (سه‌رمایه‌ی مارکس)ه که کارل مارکس و فریدریک له‌ساڵی 1867 دا نوسیبوویانه. هه‌روه‌ها بڵاوکار ده‌ریخست که ژماره‌ی فرۆشراوی سه‌رمایه، له‌ساڵی 2005 دا 500 دانه وساڵی 2006دا 800 دانه و ساڵی 2007 دا 1300 دانه، له‌ماوه‌ی نۆ مانگی یه‌که‌می 2008 ی ئه‌مساڵیشدا فرۆشراو گه‌یشته 1500 کتێب. هه‌رچه‌نده ژماره‌که وا زۆر نی یه به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ره. هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێدا ( دیارده‌که وادهبینرێ که گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نجانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی مارکس)، هه‌روه‌ها ئاماژه‌دان به ( په‌یداکردنی کتێبه‌کانی مارکس بۆته دیارده‌و مۆدێلی نێوان نه‌وه‌کانی تازه‌هاتوو). بڵاوکار قسه‌کانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌ره‌نسیدا به‌م ووته‌یه کۆتایی پێهێناو ووتی:( هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک تازه هه‌ستیکرد پێویسته کتێبه‌کانی مارکس بخوێنێته‌وه ئه‌وه واهه‌ستده‌کرێت ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه له باشیدا نی یه). مارکس فه‌یله‌سوفێکی ئه‌ڵمانی بوو، زۆر نووسین و دانراوی له پاش به‌جێما، به‌ڵام تیۆری په‌یوه‌ند به‌سه‌رمایه‌داری و دژایه‌تیکردنی له‌گه‌ڵ ڕێسای کرێی کرێکاراندا بووه هۆی ئه‌وه‌ی له جیهاندا ناوبانگ به‌ده‌ست بهێنێت. کارل مارکس له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ژیا، ئه‌و کاته‌بوو سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی په‌ره‌ی سه‌ند و چینی کرێکارانی ئه‌وروپی و یه‌که‌م ململانێی گه‌وره هاته کایه‌وه. مارکس بهڕهخنهگرتنی له سه‌رمایه‌داری ناوبانگی ده‌رکرد، ڕێبازێکی دینامیکی و پر ململانێی هێنایه کایه‌وه، که بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆری تیۆریه‌کانی له‌مه‌ڕ کێشه‌ی چینه‌کان، وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا. 
 
 26 ی نۆڤه‌مبه‌ر 2008 
 
 
 
 
 
 
 
 |