قه‌یرانی ئابووری
ئێستای جیهانی ، به‌ریتانیا زیاتر به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌بات.

مه‌هدی کاوانی
دوا به‌دوای قه‌یڕانی ئابووری ئه‌مه‌ریکا که بووه هۆی ئیفلاس بوونی
هیمان برازه‌رو وۆلستریت و زۆر گه‌وره‌بانکی تری ئه‌مه‌ریکی و دوا به‌دوای
ئه‌وه‌وه قه‌یڕانه‌که به خێرا خۆی گه‌یانده ئه‌وروپاو یابان و
وڵاتانی که‌نداو وئه‌لقه‌کانی تری جیهان و له ڕێگایه‌وه تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر دامه‌زراوه ئابووریه سه‌رمایه‌داره‌کان په‌کیان که‌وت و توانای
ئه‌وه‌یان نه‌ما دووباره خولی سه‌رمایه‌داری دارایی دووباره بکه‌نه‌وه‌و
به هۆیه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی و ئه‌لقه‌جیهانیه‌کانی
تر به‌دوایه‌وه زیانێکی دارایی گه‌وره‌یان پێ که‌وت و به گوێڕه‌ی به‌شی
هه‌ره زۆری پسپۆره ئابووریه‌کان وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به
تایبه‌تی و جیهانی سه‌رمایه‌داری به گشتی ڕووبه‌ڕوی که‌سادی ئابووری
ده‌بنه‌وه .
دیاره بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌رده‌لووله ئابووریه له پێشدا
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ناوی پلانی ڕزگار بوونی دامه‌زراوه
داراییه ئه‌مه‌ریکیه‌کان و په‌یدا کردنی سیوله‌ی بانقه‌کان ٧٠٠ ملیار
دۆلاری ته‌رخان کرد بۆ پالپشتی کردنی سیوله‌ی نه‌قدی له بانکه‌کان
تاوه‌کو بانکه‌کانی تریش هه‌مان چه‌نسی هیمان برازره‌رز و وۆل ستریتیان
به‌ر نه‌که‌وێ و ئه‌له‌ویه‌تیش درا به (القروچ الهالکه والمتعپره)
واته ئه‌و پارانه‌ی که ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یان زه‌حمه‌ته. دوا به
دوای ئه‌و بڕیاره‌ش به‌ریتانیا ٤٥٠ ملیار دۆلاری ته‌رخان کرد و ئه‌وروپاش
له ئاستی هه‌ر یه‌که له وڵاته‌کانیان و ، له ئاستی ئه‌وروپاش به
پێکه‌وه‌یی که‌تنه خۆیانه‌وه‌و زنجیره کۆبوونه‌وه‌کیان ئه‌نجام دا‌و
دوا دانیشتنیان کۆبوونه‌وه‌ی برۆکسل بوو که بڕیاری ئه‌وه‌ی له سه‌ر
درا به پێکه‌وه‌یی زیاتر له دوو ترلیۆن دۆلار ته‌رخان بکه‌ن بۆ به‌رپه‌رچ
دانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌رده‌لووله ئابووریه‌و ڕێگاگرتن له ته‌شه‌نه‌کردنی.
دوا به دوای ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌لمانیا له ئاستی وڵاتی خۆیه‌وه ٥٠٠
ملیار یۆڕۆ(٦٥٠ملیار دۆلار) ته‌رخان کرد بۆ پالپشتی کردنی سیوله‌ی نه‌قدی
و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ٨٠ ملیار یۆڕۆی خسته ناو بانکه‌کان و باقیه‌که‌شی
وه‌ک پاره‌یه‌کی دڵنیایی له حاله‌تی ئاماده باشی دایه که دواتر
بخرێته سه‌ر بانکه‌کان یان وه‌ک سپیڕێک به‌کار بهینرێ بۆ دڵنیا بوونی
پاره‌داره‌کان که متمانه به بانکه‌کان بکه‌ن و دووباره پاره‌کانیان
بخه‌نه‌وه ناو بانکه‌کان به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان..
دیاره پلانی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپی جیاوازیه‌کی ته‌واو له نێوانیان
به‌ده‌رده‌که‌وی له مه‌ڕ مه‌ساری ئه‌و پارانه‌ی که له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانیان
ته‌رخان کراوه . هه‌رچی پلانی ئینقازی ئه‌مه‌ریکی بۆ ئه‌وه‌یه که
دامه‌زراوه بانکیه‌کان بپارێزی نه ک گرتنه به‌ری سیاسه‌تی هاوبه‌شایه‌تی
کردنی ده‌وڵه‌ت له دامه‌زراوه داراییه‌کان . که‌چی پلانی ئه‌وروپا به
پیچه‌وانه‌وه‌یه ده‌یانه‌وی گۆڕانێکی زۆر له سیسته‌می دارایی سه‌رمایه‌داری
بکه‌ن و ئه‌و پاره‌یه‌ی که ده‌خه‌نه ناو بانک و سیوله‌ی نه‌قدی بۆ ئه‌وه‌یه
که زۆر له به‌شی بانک و دامه‌زراوه داراییه‌کان و کۆمپانیاکان بکڕنه‌وه
و له ڕووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش پشکی دیاری کراوی خۆیان هه‌بێت و
هۆشداریشیان داوه‌ته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕێگای
سه‌رۆکه‌که‌یان جۆرج ده‌بلیو بۆش که ده‌بی ئه‌وانیش بۆ به‌رپه‌رچ
دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یڕانه داراییه فراوانه که به هۆی
ئه‌مه‌ریکیه‌کان ڕووی داوه ده‌ه‌بێ ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌وروپا ئاسا پلانی
خۆمالیکردن و زیاد بوونی ڕۆلی ده‌وله‌ت له دامه‌زراوه داراییه‌کان
زیاد بکه‌ن .
به گویره‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه یه‌ک له‌دوایه‌کانه‌ی ئه‌وروپیه‌کان
وبانگێشه‌کانی جۆرج بڕاون و سه‌رکۆزی و گه‌وره‌لێپرسراوانی ئه‌ڵمانی و
به‌روارد کردنیان له گه‌ڵ ئه‌و لێدوانانه‌ی جۆرج ده‌بلیۆ بۆش له
ئه‌مه‌ریکا بۆ خه‌لکه‌که‌ی و کامب دێڤد له گه‌ڵ سارکۆزی و سه‌رۆکی
مفه‌وزی ئه‌وروپی جۆزیه مانویل بارسو و به‌راورده کردنیان له گه‌ڵ
یه‌کتری، ڕاسته هه‌ردوو لایان په‌سندی ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌بێ
کۆنگره‌یه‌کی جیهانی بۆ به دواچونه‌وه‌ی سیسته‌می ئابووری جیهانی
هه‌تا زووه بکرێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یڕانی ئابووری و هه‌ردوو لاشیان
ته‌شکیله‌ی ئابووری سه‌رمایه‌داری ڕه‌تناکه‌نه‌وه، به‌ڵام جیاوازیه‌کی
زۆر له سیاسه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش و گه‌وره لێپرسراوانی ئه‌وروپی له
مه‌ڕ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که خۆی به ده‌ر ده‌خا. هه‌رچی
ئه‌ورووپایه له زاری گۆلدن بڕاون و ئه‌وانی تریشه‌وه ئه‌و
به‌رقه‌ڕار بوونی سیاسه‌ته دارایه‌ی ئێستا و هه‌یکه‌له‌ی
سه‌رمایه‌داری و بانکی نێونه‌ته‌وه‌یی و سندوقی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی
جیهانی تا وه‌کو ئێستا به دیدی سه‌رده‌مه‌کانی دامه‌زراندنیانه‌وه
پاش بڕانه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانی دوو به‌ڕێوه ده‌چن و ئێستاش سه‌ده‌ی ٢١
ه و گۆڕانکاری هه‌ره فراوان له ته‌شکیله‌ی سیاسی و ئابووری و هاتنه
پێشه‌وه‌ی ئه‌جندای نوێ هاتوونه‌ته پێشه‌وه‌و ده‌بی گۆڕانکاری و
پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ڕیشه‌یی له و یاسا سه‌رمایه‌داریانه بکرێت و
زیاتر ئه‌رزیه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وله‌ت و خۆماڵی کرن بێته
پێشه‌وه. به واتایه‌کی تر ده‌بێ زیاتر پاڵپشتی سه‌رمایه‌ی مامناوه‌ند
بکری بۆ هه‌ستانه‌وه‌و ده‌بێ سیاسه‌تێکی دارایی ئه‌وتۆش پیاده بکرێ
که وا له سه‌رمایه‌داره‌کان بکات ، پاره‌کانیان زیاتر له بواری
وه‌به‌رهێنانی کشت و کاڵ و پیشه‌سازیه‌وه وه‌گه‌ر بخه‌ن نه‌ک ئه‌و
ئال‌و گۆڕیه‌ی نێوانیان له شێوه‌ی ئه‌سهوم سه‌نه‌دات که پێیه‌وه
هه‌ڵاوسان و زیاد بوونی نرخ و هاتنه خواره‌وه‌ی به‌هاکان زیاد ده‌کات
. به‌ڵام لێدوانه‌کانی جۆرج ده‌بلیو بۆش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ئێمه
ویڕای ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت بۆ
چاره‌سه‌رکردنی و خۆماڵی کردن به ڕێژه‌یه‌کی که‌م بۆ ئه‌و دامه‌زراوه
داراییانه، به‌ڵام به هیچ شیوه‌یه‌ک ده‌ست له گۆڕینی بنه‌ماکانی
سه‌رمایه‌ی ئازاد وه‌رناده‌ین و بڕواشمان به‌وه هه‌یه وێڕای ئه‌و
قه‌یڕانه‌شه‌وه سه‌رمایه‌داری ئازاد باشترین هه‌لی پێشکه‌وتنی
مرۆڤایه‌تیه .
دیاره ئه‌و ئاخاوتنانه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش ،ڕێکاو ڕیک پێچه‌وانه‌ی
لێدوانه‌کانی هنری پۆلسنی وه‌زیری خه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریکیه که به‌شی
هه‌ره زۆری قه‌یڕانه‌که ده‌باته‌وه بۆ سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵی
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له هه‌موو بوارێکه‌وه‌و زیاتر به گوێره‌ی
لێدوانه‌کانی پشتگیری لێدوانه‌کانی ئه‌وروپی ده‌کات بۆ چاره سه‌ر
کردنی ئه‌و قه‌یڕانه داراییه جیهانیه هه‌ره سه‌خته.
به گوێره‌ی لێدوانه ئابووری ناسه‌کان و پسپۆرانی ئه‌و بواره‌و زۆر
له سیاسه‌تمه‌داران، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وروپی بۆ ئه‌و ئاقاره
ده‌به‌نه‌وه که له لایه‌که‌وه زیاتر بیانه‌وێ جیهانی سه‌رمایه‌داری
له‌و کلێشه لیبڕالیه‌ی ئێستا ڕزگاری بکه‌ن و له سیاسه‌تی وڵاته
تازه په‌ره‌سه‌ندوه‌کان له بابه‌ت چین و ئێستای ڕوسیا‌و هیندو هه‌ندێ
له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی ببه‌نه‌وه‌که زیاتر پشگیری سه‌رمایه‌ی
مام ناوه‌ندو پاڵپشتی کردنی چینه نه‌داره‌کان بێت و له ڕیگایه‌وه
وه‌ک پسپۆره ئابوریه‌کان لێدوانی له سه‌ر ده‌که‌ن که ڕێگایه‌که بۆ
ترازاندنی قودسیه‌تی سه‌رمایه‌داری و گه‌را دانانی که‌رسته‌کانی
سوسیالیستیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له زاری سه‌رۆکه‌که‌ی
بانگێشه‌ی ده‌کا، پێیوایه ئه‌و قه‌یڕانه‌و خۆمالیکردنه
ناچاریه‌کانیان کاتیه‌و هه‌ر کاتێ گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری عافیه‌ی
خۆی گێڕایه‌وه، به‌ره به‌ره به‌شه خۆمالی کردنه‌کانی ده‌وله‌تی
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی جارانیان. ڕاسته لێدوانه‌کانی جۆرج ده‌بلیو
بۆش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕای سیاسه‌تی ئاینده‌ی حکومه‌تی داهاتووی نیه به
تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئۆبامه بگاته کۆشکی سپی ، به‌ڵام دیسان مه‌رج نیه
هه‌تا به بردنه‌وه‌ی ئۆباما‌و بانگێشه‌کانی که تا ڕاده‌یه‌ک نزیکی
پلانی ئه‌وروپیه بۆ چاره سه‌رکردنی قه‌یڕانه‌که، به‌ڵام ناشزانرێ
دوا بڕیاره‌کانی ئه‌مه‌ریکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یڕانه‌که له کوێ
ده‌مه‌یته‌وه . ئایا ئه‌وان پالپشتی پلانی ئه‌وروپی ده‌که‌ن یان
ڕێوشوێنی تر ده‌گرنه به‌ر . ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی ئه‌وروپا بگرنه به‌ر ،
به‌دوایه‌وه سه‌رمایه‌داره مه‌زنه‌کانی جیهانی که پشکی گه‌وره به
هی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌که‌وێت زیانێکی گه‌وره‌یان له‌وگرتنه به‌ره
سیاسه‌ته نوێیه داراییه ئه‌وروپیه لێ ده‌که‌وێ . ئه‌گه‌ر
ئه‌وڕێوشوینانه‌ش نه‌گرنه به‌ر مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌وروپا زیاتر
له بواری سیاسه‌تی دارایی له ئه‌مه‌ریکا دوور ده‌که‌وێته‌وه‌و له
سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته تازه په‌ره‌سه‌ندوه‌کان نزیک ده‌بنه‌وه‌و به
دوایه‌وه دۆلاری ئه‌مه‌ریکی شکستیه‌کی جیهانی زۆری به‌به‌ر ده‌که‌وێ
بۆ ئاڵۆگۆره داراییه جیهان ی و که‌ل وپه‌له‌کانیشیانه‌وه.
به هه‌رحال به پیشه‌نگایه‌تی به‌ریتانیا بۆ ئالوگۆڕی بنه‌ڕه‌ت له
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و بانکی نه‌ختینه‌ی جیهانی و سندوقی ئاوه‌دان
کردنه‌وه‌ی جیهانی ، به هه‌ر لایه‌کیه‌وه بڕوات مانای نزیک
بوونه‌وه‌ی به‌ریتانیاو دوورکه‌وتنه‌وه‌یانه له ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ش
خۆی له‌خۆی شکستێکه که ڕووبه‌ڕووی ئاینده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئه‌مه‌ریکی ده‌بێته‌وه له مه‌ڕ تێڕوانینه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنه
کێشه جیهانیه‌کان و دوا وێستگه‌ی سیسته‌می سه‌ر مایه‌داری.
١٩/١٠/٢٠٠٨
mqahdikawani@yahoo.co.uk
|