په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١١\٢٠١٢

قەیرانی بێکاریی لە ئەوروپا.
بێکاریی لە ووڵاتانی سەر بە یەکیەتی ئەوروپا ڕوو لە زیادبوونە.


سالار حەمەسەعید     


بە پێ ی ڕاپۆرتیکی رێکخراوی سەرژمیری سەر بە یەکیەتی ئەوروپا ، ژمارەی بێکاران لە ووڵاتانی ئەندام لە یەکیەتی ئەوروپا دا گەیشتۆتە هەژدە ملیۆن و نیو(١٨،٥) لە مانگی ئەیلول (سیپتمبەر) ی ئەم ساڵدا. هەرلەم ساڵەدا سەد و چل و شەش هەزار(١٤٦) کەس پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی سوپای بێکارییەوە لەم ووڵاتانەی کە سەر بە یەکیەتی ئەوروپان و بە ڕێژەی ١١،٦٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە ڕێژەی بێکاریی ١٠،٣٪ بوو. بەرزترین ڕێژەی بێکاریی لە ئیسپانیایە کە دەگاتە ٢٥،٨٪ وە نزمترین ڕێژەی بێکاریی لە نەمسا یە کە دەگاتە ٤.٤٪. ئەوی شایەنی باسە زیاتر لە نیوەی لاوانی تەمەن ژێر ٢٥ ساڵ لە ووڵاتانی وەک ئیسپانیا و یۆنان دا بێکارن. ووڵاتانی سەر بەم یەکیەتیە لەوپەڕی هەوڵ و تێکۆشاندان بۆ گەشە و نەش و نمای ئابووری تاکو ڕێژەی بێکاریی کەم کەنەوە تا زامنی گەشەی ئابووری بێت. گەشەکردنی ئابووری ووڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا لە مانگەکانی نیسان تا حوزەیرانی ئەم ساڵ لە سەدا دوو ٢٪ کەمی کردوە. هەروەها لە نێو ووڵاتە گەورەکانی وەک ئیتالیا و ئیسپانیادا لە مەنگی ئابووری(رکود) یا (ریسێشن ) دا دەیبەنەسەر و فەرەنسەش لە سێ مانگی ڕابردوودا هیچ گەشەیەکی ئابووری نەکردووە. ووڵاتێک کەلەم یاسایە بەدووربووە ئەڵمانیا یە کە گەورەترین ئابووری ئەوروپای هەیە و لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا گەشەی ئابووری بەڕێژەی ٠،٣٪ کردووە. کەمترین ڕێژەی بێکاریی لە نێو لاواندا لە ئەڵمانیا تۆمارکراوە.


سەبارەت بە باری ئابووری بەریتانیاش بە پێ ی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رۆژی ١/١١/٢٠١٢ ئەوەی تێبینی کراوە لە مانگی ئۆکتۆبەر(تشرینی یەکەم)ی ئەم ساڵدا بۆ شەش مانگ لەسەریەک چالاکی ئابووری مانیفاکتۆرەکان (کارگەکان) ڕوو لە کزی بووە و گرژی بە خۆیەوە دیوە وە ئابووری مانیفاکتۆری (کارگەکان) پێدەچێت لەسەر بەردەڵانێک خۆی ڕاگرتبێ. دەوترێت گوایە داوا لەسەربەرهەمی کارگەکان کەم بۆتەوە وە بەرئەنجامەکەشی کەمبوونەوەی بەرهەمیانەو کارەکانیان بە گشتی کەمی کردووە بەوپێ یە بۆ دەرهاتن لەوقەیرانەی کە تووشی هاتوون پەنایان بردۆتە بەر ڕێگەچارە کلاسیکیەکەیان کە دەرکردن و بێکارکردنی کرێکارانە . بەرئەنجامی تری ئەم بارە ئابووریە چوونەدواوە لە بەرهەمهێنان و چالاکی ئابووری مانیفاکتۆرەکان هەروەها کشانەدواوە لە بواری پلاندانان بۆ وەبەرهێنان (استپمار). کارگەکان بەردەوامن لە کەمکردنەوەی بەرهەم هێنان کە ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ئەم بەشە لە ئابووری ووڵات. وەزارەتی خەزانەداری ئەم ووڵاتە دەڵێت: بەشی مانیفاکتۆرە و سینعەت لاوازە و ئابووری بەرەو دوادەبات و بەرەو سێ یەمین(مەنگی- ریسێشن-رکود) دەچێت لە چوارساڵدا. لەوکاتەوە کە قەیرانی ئابووری ناسراو بە قەیرانی (مالی) ڕوویداوە لە بەریتانیادا ، ئەم ووڵاتە لە دوو ریسێشن(رکود) سەری دەرهێناوە پاش بەرزبوونەوەی دەرامەتی میللی بەڕێژەی ١٪ لە چارەکی سێ یەمدا. زۆر لە پسپۆران پێشبینی ئەوەدەکەن کە گرژی(یا چوونەوەیەک) بۆ ماوەیەکی تر ڕووبدات پاش مەنگی و ڕاوەستانێک لە گەشەی ئابووری لە تەواوی جیهان و سیاسەتی دابڕین و داشکاندنەکان کە پەیرەوکراون لە لایەن حکومەتەکانەوە ، هەروەها مانیفاکتۆرەکان بۆ مانگی چوارەم بەرهەمهێنانیان کەم کردۆتەوە یا بڕیوە.


هەرلەم بوارەدا(میترۆ) کە ڕۆژنامەیەکی بەریتانیە لە ٢/١١/٢٠١٢ لە هەواڵێکیدا ئاماژەدەدات بە مەترسی داخستنی یەکێک لە زنجیرە مارکێتە بەنێوبانگەکانی بەریتانیا بە ناوی (کۆمێت) و دەرکردنی ٦٥٠٠ کرێکاری ئەو بازارە نێودارە. ئەم زنجیرە بازارە کە ٢٤٠ مارکێت یا بازاری فرۆشتنی شتوومەکی ئەلەکتریکی هەیە لە تەواوی بەریتانیادا دەبێتە یەکێک لە گەورەترین زیان پیگەیشتووەکان لە بازاری سەرشەقامە گشتیەکانی بەریتانیا. ئەم بازارە لە ژێر کاریگەری زۆری باری ناهەمواری ئابووری بەریتانیادابووە و وەک هەمیشە سیستەمی سەرمایەداری هەر ئەو ڕێگەچارە ئەفسووناویەی بەدەستەوەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە ئابووریە چارەهەڵنەگرەکانی دا کە ئەویش بێکارکردنی کرێکارانە، ئەمە ئەو سیستەمە دیموکراسیە لەبن نەهاتووەیە کە دیموکراسی خوازان خەوی پێوەدەبینن و جاڕی بۆدەدەن.

 


salar2000uk@yahoo.co.uk

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک